گشتگیری: ژیان لەگەڵ کەمئەندامی

نزیکەی هەشت ملیۆن کەس لە ئەڵمانیا لە ژێر دۆخی خاوەنپێداویستی تایبەتی سەختدا دەژین. چەندین جۆری جیاواز خاوەنپێداویستی تایبەت هەن. کەسانێک هەن کە سنوورداربوونی جەستەیان هەیە، بۆ نموونە کەسانی نابینا یان کەسانی لەسەر کورسی ویلچەر. ئەم کەسە خاوەنپێداویستی تایبەتیانە بەزۆری دەتوانرێن ببینرێن. هەروەها کەمئەندام خاوەنپێداویستی تایبەت هەیە، کە مرۆ ناتوانێت بیانبینێت. بۆ نموونە کێشەی فێربوون، نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شێرپەنجە یان نەخۆشییە دەروونییەکان. کەسانێک هەن هەر لە لەدایکبوونەوە خاوەنپێداویستی تایبەتن. هەندێک جار "کەمئەندامییەتی" خاوەنپێداویستی تایبەکە لە ڕێگەی ڕووداوێک یان نەخۆشییەکەوە دەبێت.

Audio-Player: Artikel anhören

Artikel anhören

Inklusion

Schild mit Rollstuhl vor einer Treppe © Goethe-Institut/ Simone Schirmer

مافەکان

لە ساڵی 2009 ەوە ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە ئەڵمانیا کاری پێدەکرێت. لە یاسا و دەستوری بنەڕەتی ئەڵمانیادا هاتووە، کە هەموو مرۆڤەکان یەکسانن. ئەمە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانیش دەگرێتەوە. نابێت کەسێک بەهۆی کەمئەندامییەوە بێبەش بێت. هەروەها پێویستە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا وەک هەر کەسێکی دی بژین. بەداخەوە ژیان بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان قورسترە. هێشتا لەخۆگرتنیان لە هەموو شوێنێک وەک پێویست نیە.

دەوڵەت چۆن هاوکاری دەکات

دەوڵەتی ئەڵمانیا یارمەتی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەدات. بۆ نموونە ئەوان دەبێت باجی کەمتر بدەن. ئۆفەریان هەیە بۆ ڕاوێژکاری. ئەوان چاودێری پزیشکی وەردەگرن. هەندێک جار پارەی چاودێری منداڵان یان یارمەتی ماڵەوەیان دەدرێت. ئەوە بەندە بەوەوی، کە کەسێک چ کەمئەندامییەکی هەیە.

بۆ وەرگرتنی پشتگیری لە دەوڵەت، بەرێزتان پێویستان بە ناسنامەیەکی خاوەن پێداویستییی قورس هەیە. بەرێزتان دەتوانن لە فەرمانگەی خەمخۆری دابینکردن داواکاری پێشکەش بکەن. بەم بەڵگەنامانە بەرێزتان دەتوانن بڕۆن بۆ نموونە بۆ فەرمانگەی هاتووچۆی گشتی، واتە پاس یان میترۆ، بەبێ بەرامبەر بەکاربهێنن. هەروەها بەرێزتان بێبەرامبەر چوونە ژوورەوەی مۆزەخانەن وەدەگرن.

لەخۆگرتن لە شوێنی کاردا

خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان هاوکاری وردەگرن، کاتێک ئەوان بەدوای کارێکدا دەگەڕێن. ئەوان لە شوێنی کارەکە مافی پاراستنیان هەیە. خاوەنکارەکان ڕێگەیان پێنادرێت بە ئاسانی ئەوان دەربکەن. فەرمانگەی داواکاری بۆ یەکسانی هەیە. ئەوان ئاگایان لێیانە، بەوەی کە کەسانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە شوێنی کاردا هیچ زیانێکیان بەرنەکەوێت.

ئازادی بێ بەربەست

دەبێت هەروەها خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ژیانێکی باشیان هەبێت. لەبەر ئەوە گرنگە، کە ئەوان بتوانن بە شێوەیەکی سەربەخۆیانە لە ناو شارەکەدا جوڵە وهاتووچۆ بکەن. بۆ نموونە لە ئەڵمانیا هەوڵ دەدرێت کە بەکارهێنەرانی کورسی خاوەنپێداویستی بتوانن بۆ خۆیان بچنە ناو باڵەخانە گشتییەکانەوە. یان بەوەی کە ئەوان دەتوانن سواری پاس و ترامیش بن بەبێ هیچ بەربەستێک. زۆرجار پلیکانەی بەرزکردنەوە هەیە. بەداخەوە ئەمە لە هەموو شوێنێک کارناکات. زۆرجار میترۆ بێ بەربەست نییە. هەمیشە پلیکانەی بەرزکردنەوەیان نییە.

بۆ ئەو کەسانەی کێشەی کەم بینینان هەیە یان بۆ نابینایان شوێنی ڕۆیشتنی تایبەت بە خۆیان لە سەر شەقامەکان هەیە. ئەمەش وادەکات بەوەی ئەوان بە گۆچانەکەیان بە ئاسانی برۆن بۆ باڵەخانەکان یان بۆ وێستگەکانی پاس. زۆرێک لە ترافیک لایتەکان دەنگێکی دیاریکراو دەردەکەن. دواترکەسانی نابینا دەزانن، کەی ئەوان دەتوانن لە شەقامەکان بپەڕنەوە. لە هەندێک باڵەخانەی گشتیدا نووسراوی نابینایان هەیە.

هەروەها پێویستە ماڵپەڕەکان بێ بەربەست بن. بەم شێویە هەمووان مرۆڤەکان دەتوانن ئەو زانیاریانە لەوێ هەن بەکاریان بهێنن. دەسەڵات و شارەوانییەکان گرنگترین زانیاریەکان بە زمانێکی سادەو ساکار دەخەنەڕوو. پێویستە هەموو هاوڵاتیان لەم زانیاریانە تێبگەن. بۆ کەسانی کەم بینا، ماڵپەڕەکان پێویستیان بە کۆنتراستێکی باش هەیە لە نێوان فۆنتەکان و باگراوند. جگە لەوەش دەبێت ناوەڕۆکەکە بە شێوەیەک دیزاین بکرێت کە خوێنەری شاشە بتوانێت هەموو شتێک بە دەنگی بەرز بخوێنێتەوە.

منداڵانی خاوەپێداویستی تایبەت

بەرێزتان منداڵیکی خاوەنپێداویستی تایبەتان هەیە یان منداڵیکی نەخۆشتی درێژخایەنتان هەیە؟ فەرمانگەی چاودێری پاراستنی منداڵ و گەنجان لە شارەکەی بەرێزتان هاوکاری و یارمەتی بەرێزتان دەدات.

بۆ منداڵانی بچووک پشتگیری و یارمەتی پێشوەختە هەیە. ئەمانەش ئەم هاوکاری و یارمەتیانەن بۆ منداڵان هەر لە لەدایکبوونەوە تا تەمەنی خوێندن. ئەمانە بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت یان بۆ ئەو منداڵانەی کەمێک خاوتر لە منداڵانی تر فێر دەبن. بۆ نموونە قوتابخانەی بینین یان پشتگیری زمانیش هەیە.

هەروەها منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەتوانن بچنە باخچەی ساوایان. باخچەی ساوایانی لەخۆگرتن هەیە. منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هەروەها ئاساییش بەیەکەوە دەچنە ئەوێ. بەڵام باخچەی ساوایانی تایبەتیش هەیە تەنها بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتە.

قوتابخانەکانیش بە هەمان شێوە دەگونجێت. لە ئەڵمانیا قوتابخانەی تایبەت هەیە بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت یان پێویستی تایبەت. وە قوتابخانە هەیە کە وانەوتنەوەیەکی گشتگیریان هەیە. ئەمەش بەو مانایەیە کە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت و بێ کەمئەندامان پێکەوە وانەیان هەیە. ئەمە لە هەموو ویلایەتێکی فیدراڵیدا جیاوازە.

جیاکاری "تمییز"

ئەگەر ڕێز لە مافەکان نەگیرێت، دەکرێت لە هەندێک دۆخدا ببێتە هۆکاری جیاکاری"تمییز". چۆن بەرێزتان دەتوانن مامەڵە لە گەڵ ئەمدا بکەن، بەریزتان لە دەقەکانی مامەڵە کردن لە گەڵ جیاکارید بخوێنەوە.

پرسیارە باوەکان

فۆڵۆومان بکەن