خولی ئامێزان

Ein Tisch mit Begriffen auf Karten zum Zuordnen © Goethe-Institut/ Gina Bolle

بەرێزتان تازە هاتوونە ئەڵمانیا و دەتانەویت فێری زمانەکە ببن؟ کەواتە بەرێزتان دەتوانن بەشداری لە خولی ئامێزان بکەن. ئەگەر بەرێزتان هیچ ئەڵمانی نازانن یان زۆر کەم ئەڵمانی دەزانن، لەوانەیە داواتان لێ بکرێت بەشداری لە خولەکناندا بکەن. ئەمەش بەو واتایە، بەوەی دەبێت لە خولی ئامیزان بەشداری بکەن. بەرپرسانی بەشی بیانی ئەم زانیاریانە بە برێزتان دەدەن.

بەشداریکردن

هەروەها بەرپرسانی بەشی بیانی مۆڵەتی بەشداریکردنتان بۆ دەرەخسێنێ و لیستی لایەنی دابینکەرانی خولەکانی زمان، واتە سەنتەرەکانی فێربوونی زمان. بەرێزتان دواتر دەتوانن بەدوای قوتابخانە یان سەنتەرەکانی فێربوونی زمان لە نزیک خۆتاندا بگەڕێن و لەوێ ناوتان تۆمار بکەن. هەروەها هەندێک لە قوتابخانە و سەنتەرەکانی فێربوونی زمان خولی ئامێزان لە ڕێگای ئۆنلاینەوەر دابین دەکەن.

بەرێزتان هەرەوەها دەتوانن ناونیشانی هەموو دابینکرانی خولەکانی ئامێزان لە ژێر ناونیشانە گرنگەکانی  بدۆزنەوە. لەوێ دەتوانن بە دوای دابینکرانی خولەکان ڕاستەوخۆ لە نریک شوێنی نیشتەجێبوونتان بگەرێن. پاشان دەتوانن ئەنجامەکان لە گەڵ زانیاریەکان، وەک ناونیشان یان ژمارەی تەلەفۆن لەسەر نەخشەکە ببینن.

پۆلێنکردن یان ئاست، تێچوون، کاتژمێر و تاقیکردنەوە

لە دوای ناو تۆمارکردن تاقیکردنەوەی ئاستی زمانت لای دابینکرانی خول فێربوون بکە. بەم شێوەیەی دەکرێ خولێکی گونجاو بۆ بەرێزتان بدۆزرێتەوە. بە شێوەیەکی گشتی تێچووی هەر کاتژمێرێکی خوێندن 2,29 یە. هەموو بەشدربووانی خولەکە پێویست ناکات پارە بدەن. بەرێزتا دەتوانن زانیاری زیاتر لە فەرمانگەی فیدراڵی بۆ کۆچ و پەنابەران وەربگرن. خوڵی "کۆرسی" ئامیزان پێک دەێت لە خوڵی فێربوونی زمان و خولەکانی ئاراستەکردن.

خولی ئاسایی فێربوونی زمانی 600 کاتژمێر وانەوتنەوەی هەیە. لێرەدا ئەو زمانە دەبن، کە بابەتەکانی ژیانی ڕۆژانەن وەک بازاڕکردن، ژیان، منداڵ، میدیا، کات بەسەربردن، قوتابخانە و دەوام یان سەردانی پزیشک.

لە کۆتاییدا بەرێزتان تاقیکردنەوەی کۆتایی ئەنجام دەدەن ("تاقیکردنەوەی ئەڵمانی بۆ کۆچبەران"). لە دوای تاقیکردنەوەکە بەرێزتان " بڕوانامەی خوڵی ئامیزان" وەردەگرن. بەرێزتان قسەدەکەن، دەخوێنەوە و دەنوەسن دواتر لە ئاستەکانی A2 یان B1 دان. زۆرینەی خاوەن کارەکان دەیانەوێت ئەم بڕوانامەیە ببینن. هەروەها فەرمانگەکان، وەکو بەرپرسانی بەشی بیانی ئەوانیش پێویستیانە. ئەگەر بەرێزتان مەبەستان بێت ڕەگەزنامەی ئەڵمانی بەدەست بێنن، واتە بەرێزتان بتانەوێت ببنە ئەڵمانی، ئەوا خولی ئامیزان زۆر هاوکارتان دەبێت.

لە دوای خولی فێربوونی زمان بەرێزتان خولی یان کۆرسی ئاڕاستەکردن دەخوێنن. خولی ئاڕاستەکردن 100 کاتژمێری وانەوتنەوەیە. لێرەدا زۆر شت و بابەت دەربارەی سیستەمی یاسایی، مێژوو و کولتووری ئەڵمانیاوە فێردەبن. هەروەها بابەتگەلێکی گرنگ، کە بریتین لە بەها و پێکەوەژیان لە ناو کۆمەڵگەدا. لە کۆتاییدا تاقیکردنەوەی کۆتایی “ژیان لە ئەڵمانیا” ئەنجام دەدەن.

ئەگەر بەرێزتان لە تاقیکردنەوەی کۆتایی دەرنەچوون؟ دواتر بەریزتان دەبێت 300 کاتژمیری تری وانە ووتنەوە بخوێنەوە. بۆ ئەوەی بتوانن تاقیکردنەوەکە جارێکی تر بەسەرکەوتوویی ئەنجام بدەن.

خولە تایبەتکانی ئامێزان و خولی زمانی پیشەیی

خولی تایبەتی ئامێزان هەیە بۆ گەنجان تا تەمەنی27 ساڵی ، خولی ئامێزانی گەنجان. ئەوە یارمەتیتان دەدات ئەگەر بەرێزتان بتانەوێت ڕاهێنانی پیشەیی بکەن. بەرێزتان دەتوانن زانیاری لە فەرمانگەی فیدراڵی بۆ کۆچ و پەنابەران وەربگرن. هەروەها لە هەندێک شاردا خولی تایبەت پێشکەش دەکرێت، وەک خولی تەنها بۆ ژنان، خولی خوێندەواری یان خولی چاودێری و سەرپەرشتی منداڵان. لە سەنتەری فێربوونی زمان پرسیاریان لێ بکە.

بەرێزتان بە دوای کارێکدا دەگەرێن یان دەتانەوێت ئەڵمانیەکەتان باشتر بکەن بۆ شوێنی کارکەتان؟ کەواتە بەرێزتان دەتوانن خولیکی زمانی پیشەیی بکەن. لێرە فێری ئەڵمانی دەبیت بۆ وەزیفە. پێش ئەوەی بەرێزتان خولیکی زمانی پیشەیی بکەن دەبێت بتوانن بە زمانی ئەڵمانی قسە بکەن یان خوڵی ئامیزانتان تەواو کردبێت. بەرێزتان پرسیار لە بنکەی بەگەرخستنی کار و دابینکردنی کار یان جۆب سینتەر وە هەروەها خاوەن کارەکەتان بکەن.

پرسیارە باوەکان

فۆڵۆومان بکەن