لە شارەکاندا گواستنەوەی هاتووچۆی گشتی وەک S-Bahn، میترۆ، ترام (لە باشووری ئەڵمانیا: ترام) و پاس هەیە. نزیکەی لە هەموو شارێکدا ئەپێک هەیە بۆ گواستنەوەی هاتووچۆی گشتی. بەرێزتان دەتوانن بە ئاسانی بلیتەکە بە شێوەی ئۆنلاین لە ئەپەکەدا بکڕن. هەروەها لە وێستگەکانی شەمەندەفەر و وێستگەکانی پاسیش ئامێری بلیتی ئاوتۆماتیک لێیە. لە وێستگەکانی شەمەندەفەردا کەوانتەری فرۆشتنی بلیت هەیە. هەندێک جار مرۆ دەتوانێت بلیتەکە لە ناو پاس یان ترام بکڕیت.
لە زۆرێک لە شارەکان دەبێت بەرێزتان بلیتەکە کارا بکەن. بۆ ئەوەش ئامێری تایبەت هەیە. زۆربەی کات کارتەکە دەخەیتە ناو ئامێرەکەوە. ئامێرەکە مۆرێک لەسەر بلیتەکە دەکات. لە هەندێک شاردا بلیتەکان دەستبەجێ کارا دەبن. کاتێکی لەسەر دیاری کراە. پێویست ناکات ئەم بلیتانە جارێکی تر کارا بکرێنەوە.
هەروەها بەرێزتان دەتوانن بلیتی ڕۆژانە، بلیتی هەفتانە، بلیتی مانگانە یان بلیتی ساڵانە بکڕین. ئەگەر بەرێزتان زۆر گواستنەوەی هاتووچۆی گشتی بەکار دەهێنن، ئەوە هەرزانتر دەکەوێت. زۆرجار منداڵان و قوتابیان و خوێندکاران و کەسانی بەساڵاچوو داشکاندنیان بۆ دەکرێت. ئەوان کەمتر پارە دەدەن. کەسانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەزۆری دەتوانن بە خۆڕایی گواستنەوەی گشتی بەکاربهێنن.
بەرێزتان دەتوانن خشتەی کاتەکان لە وێستگەکان و وێستگەکانی شەمەندەفەر بدۆزنەوە. لە خشتەی کاتەکاندا دەردەکەوێت کە پاس و شەمەندەفەرەکان کەی و بۆ کوێ دەڕۆن. هەروەها بەرێزتان دەتوانن لە ماڵپەڕی کۆمپانیای گواستنەوەکەدا لەسەر ئەم بابەتە بخوێنەوە یان لە ئەپەکەدا سەیری بکەن.
بەزۆری هیچ بەربەستێک لە دەرگای چوونە ژوورەوەی وێستگەکانی شەمەندەفەردا نییە. بەرێزتان دەتوانن بەئاسانی بچنە ژوورەوە. بەڵام لە گەڵ ئەوشدا دەبێت بەرێزتان تکتان پێبێت. لە پاس و شەمەندەفەرەکاندا پشکنینی بلیت هەیە. ئەگەر بەرێزتان لە کاتی چێککردندا بلیتان پێ نەبێت، ئەوا بەرێزتان سزای پارە دەدرێن.
لە زۆرێک لە شارە گەورەکاندا سکۆتەری ئەلیکترۆنی یان پاسکیل ئەلیکترۆنی هەیە. مرۆ دەتوانێت ئەمانە بەکرێ بگرێت. بۆ ئەوە بەرێزتان پێویستان بە ئەپێکە. لەڕێگای ئەم ئەپەوە پارە بۆ هەر گەشتێک دەدەن. بەرێزتان دەتوانن لە ئەپەکەدا بگەڕێن بۆ ئەوەی بزانن ئایا سکۆتەرێکی ئەلیکترۆنی یان پاسکیلێکی ئەلیکترۆنی لە نزیکتانەوە هەیە و ڕاستەوخۆ بەکرێی بگرن لێخورن. لە کۆتایی ئامەجەکەتان سکۆتەرە ئەلیکترۆنییەکان یان پاسکیلەکەی ئەلیکترۆنیەکان دابنێەوە. زۆرجار ئەمە کرداری(عمەلیە) ئەگەر وێستگەیەکی گواستنەوەی گشتی لە نزیکتانەوە نەبێت.