بیمەکان

Auto mit Schaden an hinterer Türe © Goethe-Institut/ Gina Bolle

هەموو کەسێک بۆی هەیە نەخۆشبکەوێت یان کارەکەی لەدەست بدات. هەروەها دەکرێت چەندین شتی تریش ڕووبدەن. کەواتە ئێمە لە ریسکدا'مجازەفە" دا دەژین. ئەو ریسکانە دەکرێت زۆر گران بکەوەن. کەواتە بۆ ئەم مەبەستانە بیمەکان هەن. بۆ نموونە بەرێزتان لە ئەگەری ڕووداوێکدا تەنها بەشێک لە تێچوەکانی دەدەن.

Audio-Player: Artikel anhören

Artikel anhören

Versicherungen

بیمە جیاوازەکان

مرۆ دەبێت پێشوەختە بیمە یەکلایی بکاتەوە. مرۆ گرێبەستێک دەکات و هەموو مانگێک یان ساڵانە جارێک پارە دەداتە بە کۆمپانیای بیمە.

هەندێک لە بیمەکان لە ئەڵمانیا ناچارییە: مرۆ دەبێت ئەم بیمانەی هەبێت. بەڵام بۆ ئەمە هەندێک یاسای دیاریکراو هەن. بیمەکانی تر بەو ویستی خۆتانن: مرۆ دەتوانیت بیمەکانی دی هەبێت ئەگەر بیەوێت.

بیمەی کۆمەڵایەتی

لە ئەڵمانیا ئاسایشی کۆمەڵایەتی باش هەیە. بەرێزتان خاوەنکارتان هەیە؟ کەواتە بەرێزتان پارەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەدەن. بەرێزتان لەسەر ئەوە زانیارییەکانی ناو دەقەکانی “دەستپێکردنی کار”مان بخوێونەوە. پارەی بیمەکە لە مووچەکەتان دەبڕدرێت. پێویست ناکات بەرێزتان خۆتان پارەکەی بدەن. خاوەنکارەکەی بەرێزتان نیوەی لە سەرخۆی دەدات. پارەکەش بەندە بە داهات. کێ داهاتێکی زۆری هەبێت ئەوا پارەی زیاتر دەدات. کێ داهاتی کەمی هەبێت کەمتر دەدات. کەواتە ئەوانەی پارەی کەمیشیان هەیە دەتوانن پارێزراو بن .

بیمەی کۆمەڵایەتی ئەم بیمانە لە خۆدەگرێت بیمەی تەندروستی یاسایی، بیمەی چاودێری پەرستاری یاسایی، بیمەی ڕووداوەکان یاسایی، بیمەی خانەنشینی یاسایی و بیمەی بێکاری یاسایی. لەم بیمەیانەدا هەموو کەسێک بە یەکسانی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. هەموو کەسێک بە هەمان خزمەتگوازی سوودمەند دەبێت. تەنانەت ئەگەر مرۆ نەتوانیت ئەوەندە پارەش بدات.

ئەگەر بەرێزتان کاری سەبەخۆ دەکەن، واتە ئەگەر بەرێزتان کۆمپانیای تایبەت بە خۆتان هەیە، ئەوا بەرێزتان پارەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی یاسایی نادەن. بەرێزتان دەبێت خۆتان پارەی بیمەکە بدەن. ئەو کەسانەی کە کاریان نییە یان کارێکی نیودەوامیان هەیە، پارەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی نادەن.

بیمەی تەندروستی

بیمەی تەندروستی بۆ هەموو کەسێک لە ئەڵمانیا ناچارییە. ئەوان واتا"بیمەکە" پارە دەدەن، ئەگەر بەرێزتان بچینە لای پزیشک، بچنە نەخۆشخانە یان ئەگەر بەرێزتان پێویستان بە دەرمان بوو. کۆمپانیای بیمەی تەندروستی یاسایی و تایبەت هەیە. هەر کەسێک کارێکی هەمیشەیی هەبێت بەزۆری بیمەی تەندروستی یاسایی هەیە. بەرێزتان دەتوانن منداڵەکانتان بەبێ بەرامبەر لە گەل خۆتان بیمدار بکەن بە بیمەی تەندروستی یاسایی. ئەمە هەروەها بۆ خانمی بەرێزتان یان مێردەکاتان دەخوات، ئەگەر یەکێکیان کار نەکات یان داهاتێکی زۆر کەمی هەبێت.

ئەوانەی کاری سەربەخۆ دەکەن دەتوانن بە ویستی خۆیان بیمەی یاسایی بکەن. یان ئەوان بیمەی تەندروستی تایبەتی خۆیان هەیە. هەروەها هەندێک لە گروپی پیشەییەکان کە کارێکی هەمیشەیی و جێکیریان هەیە ئەوا بیمەی تەندروستی تایبەتیان هەیە، بۆ نموونە مامۆستا. لە زۆربەی دۆخەکاندا بیمەی تەندروستی تایبەت تەنها بۆ ئەو کەسانەیە، ئەوانەی داهاتێکی زۆر باشیان هەیە.

بەرێزتان کارتی بیمەی تەندروستی لە کۆمپانیای بیمەی تەندروستی خۆتان وەردەگرن. پێویستە بەردوام ئەم کارتەتان لەگەڵ خۆتدا هەڵتگرتبێت و کاتێک بەرێزتان دەچیتە لای پزیشک نیشانی دەدەن.

بیمە ناچاریەکانی دی

بەرێزتان لە سەر بیمەی بێکاری پارە وەردەگرن، ئەگەر بەرێزتان کارەکەتان لەدەستدا و هێشتا کارێکی نوێتان نییە. بەرێزتان تا چەند و چەند پارە وەردەگرن بەندە بە چەند خاڵێکەوە: بۆ نموونە پێشتر بەرێزتان چەندە کارتان کردووە و چەندنتان دەستکەوتووە. بەڵام ئەمە تەنها لەو کاتەدا دەبێت، کە بەرێزتان مافی یارمەتی بێکاریتان هەبێت.

هەروەها بیمەی خانەنشینی بۆ کارمەندان ناچارییە: ئەگەر بەرێزتان چوونە تەمەنەوە، ئیتربەرێزتان ناتوانن چیتر کار بکەین. بیمەی خانەنشینی پارە دەداتە بەرێزتان بۆ ئەوەی بژین.

هەروەها کارمەندان بیمەی ڕووداوەکانیشیان هەیە. ئەگەربەرێزتان لە شوێنی کارەکەتان توشی ڕووداوێک بوون یان بەهۆی کارەکەتانەوە نەخۆش کەوتن، ئەو بیمە پارەتان دەداتێ.

بیمەی چاودێری پەرستاری پارە دەدات، ئەگەر مرۆ پێویستی بە چاودێری درێژخایەن بێت. بەزۆری ئەمانە کەسانی زۆر بەتەمەنن. بەڵام دەکرێت ئەوە بەسەر گەنجانیشدا بێت. بۆ نموونە ئەگەر ئەوان تووشی ڕووداوێکی سەخت بوون.

هیچ کام لەمانە ئەم کەسانە ناگرێتەوە کە کاری سەبەخۆ دەکەن. ئەوان مەرج نییە ئەم بیمانەیان هەبێت. بەڵام ئەوان دەتوانن بە ئارەزوومەندانە بیمەی خۆیان بدەن،

ئەگەر بەرێزتان ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلتان هەیە، ئەوا بەرێزتان پێویستان بە بیمەی ئۆتۆمبێلە. بەرێزتان تووشی ڕووداوێک دەبن و زیان بە ئۆتۆمبێلێکی تر دەگەیەنن؟ ئەوا بیمەی ئۆتۆمبێلەکەتان پارەی چاککردنەوە یان بەشێکی دەدات.

بیمەی ئارەزوومەندانە

گرنگترین بیمەی ئارەزوومەندانە بریتین لە بیمەی بنەڕەتی و بیمەی توانای نەمانی کار. بەریزتان زیانتان بەشتی کەسانێکی گەینادوە ؟ ئەمەش دەکرێت زۆر گران لەسەر بەرێزتان بکەوێت. کەواتە بیمەی بنەڕەتی ئەم تێچوە لە ئەستۆ دەگرێت و تێچووەکەی دەدات. ئەم بیمەیە تێچووی زۆر نییە.

بەرێزتان سەگتان هەیە؟ کەواتە پێویستە بیمەی بنەڕەتی بۆ سەگەکەشتان بکەن.

بیمەی توانای نەمانی کار وەزیفە بەم شێوەیە: ئەگەربەرێزتان تووشی نەخۆشیەکی سەخت بن نەتوانن چیتر کار بکەن، وە هیچ داهاتێکیش وەرناگریت. ئەمە هەر زۆر کارەساتبارە. پاشان بیمەی توانای نەمانی کار هەموو مانگێک پارەتان دەداتێ. بیمەی توانای نەمانی کار گرانە. کێ پارەی زیاتری داوە بۆ بیمە ئەوا پارەی زیاتر وەردەگرێت. کێ پارەی کەمتری داوە، ئەوا پارەی کەمتر وەردەگرێت.

هەروەها بیمەی کەلوپەلی ناو ماڵ و بیمەی ژیان دەکرێت پڕ بەها بن. بیمەی کەلوپەلی ناو ماڵ پارە دەدات، ئەگەر شتەکان ناو ماڵەکەدا بشکێن، بۆ نموونە بەهۆی تێکچوونی بۆری ئاوەوە. وە بیمەی ژیان پارە دەدای، ئەگەر مرۆ بمرێت. دواتر منداڵەکان پارەکە وەردەگرن، بۆ نموونە.

زۆرجار بیمەی خانەنشینی یاسایی ئەوەندە پارە نادات. هەروەها کۆمپانیای تایبەت بە بیمەی خانەنشینی هەیە. بیمەی خانەنشینێکی زیاتر گرنگە، ئەگەر بەرێزتان بتانەوێت لە تەمەنی بەساڵاچوونا بە باشی بژیت. دەوڵەت پشتگیری لە هەندێک لەو بیمەیانە دەکات.

هێشتا بیمەکانی تریش زۆرن. ئەوان دەتوانن بۆ بەرێزتان و دۆخی ژیانتان مانای خۆیان هەبێت. بەڵام بەرێزتان بە وردی بزانن، کام بیمە بۆ بەرێزتان پێویستە. ئەوندە یەکجار زۆر نین. هەموو بیمەیەک پارەی تێدەچێت. بیمەی ڕووداوی تایبەت پارە دەدات، بۆ نموونە لە ئەگەری ڕووداوێک لە کاتی پشوودا. بیمەی پاراستنی یاسایی پارەی پارێزەر دەدات.

هەروەها بیمەکانی سەفەر، ددان، چاویلکە، قەرز یان مۆبایل هەن. بەرێزتان بیر لەوە بکەرەوە کە مەترسییەکان چەندە گەورەن. هەروەها مرۆ دەتوانیت خۆی پارەی زۆر شت بدات. مەرج نییە بۆ ئەمە پێویستان بە بیمە بێت

پرسیارە باوەکان

فۆڵۆومان بکەن