وەک کارمەندێک و فەرمابەرێک بەرێزتان دەبێت بیمەی خانەنشینی بدەن. پارەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە مووچەکەتان دەبڕدرێت. هەروەها بیمەی خانەنشینی تایبەت هەیە: بۆ نموونە وەک کارمەندێک بەرێزتان دەتوانن بە ویستی خۆتان خانیشینی کۆمپانیاش بدەن. ئەمەش خانەنشینی زیادەیە لە ڕێگەی خاوەنکارەوە. بەرێزتان لە خاوەنکارەکەتان بپرسن.
ئەو کەسانەی کاری سەربەخۆ دەکەن دەتوانن بیمەی خانەنشینیان هەبێت، بەڵام مەرجیش نییە. لە هەندێک پیشەدا، بۆ نموونە وەک مامان یان لە پیشەی دەستی ، دەبێت بیمەی خانەنشینییان هەبێت. هەروەها مرۆ دەتوانیت بیمەی خانەنشینی تایبەتیشی هەبێت.