چاودێری منداڵ

Schild mit Aufschrift "Kindergarten" © Goethe-Institut/ Gina Bolle

ئەگەر بەرێزتان کار بکەن پێویستان بە چاودێری منداڵەکەتان هەیە. چاودێری واتە: کەسێک ئاگاداری منداڵەکەی بەرێزتان بێت. بژاردەی جۆراوجۆر هەیە: چاودێری ڕۆژانە، گروپی یاریکردن، چاودێری منداڵ/چاودێری منداڵان، باخچەی ساوایان، چاودێری دوای قوتابخانە یان چاودێری کاتی نیوەڕۆ.

Audio-Player: Artikel anhören

Artikel anhören

Kinderbetreuung

سەنتەری چاودێری ڕۆژانە – بەیەکەوە یاری بکەن، بەیەکەوە فێربن

لە ئەڵمانیا زۆرێک لە منداڵان دەچنە سەنتەری چاودێری ڕۆژانە ناسراو بە(کیتا). لەوێ ئەوان لەگەڵ منداڵانی دی یاری دەکەن و هاوڕێیاتی نوێ دروست دەکەن. هەروەها منداڵەکەی بەرێزتان دەتوانێت لە ماڵەوە لەگەڵتان بمێنێتەوە. بەڵام سەنتەری چاودێری ڕۆژانە چەندین سوودی هەیە. منداڵەکەی بەرێزتان لەوێ فێری زمانی ئەڵمانی و شتی دی دەبێت.

شارو شارۆچەکەکان بەپێی قەبارەی خۆیان چەندین سەنتەری چاودێری ڕۆژانەیان هەیە. بەڵام سەنتەری چاودێری ڕۆژانەش هەن کە لەلایەن کڵێسا یان ڕێکخراوەکانی ترەوە بەڕێوەدەبرێن، بۆ نموونە کاریتاس کەنیسە. سەنتەری چاودێری ڕۆژانەی تایبەت و دەستپێشخەرییەکانی دایک و باوکانیش هەیە. دەستپێشخەری دایک و باوکان لەلایەن دایک و باوکانەوە خۆیانەوە دامەزراە. هەندێک لە ناوەندەکانی چاودێری ڕۆژانە دوو زمانە. لەوێ مرۆ بە دوو زمان قسە دەکات، بۆ نموونە ئەڵمانی و ئیسپانی. هەروەها سەنتەری چاودێری ڕۆژانە هەیە کە منداڵەکان بە درێژایی ڕۆژ لە دەرەوەن.

تێچوو

زۆربەی سەنتەرەکانی چاودێری ڕۆژانە بە پارەیە. زۆرجار سەنتەرە تایبەتەکانی چاودێری ڕۆژانە پارەی زیاتریان تێدەچێت بە بەراورد بە ناوەندەکانی چاودێری شارەوانیەکان. تێچوونەکان لە هەرێمە فیدراڵیەکاندا جیاوازن. وە هەموو کەسێک ناچار نیە هەمان بڕە پارە بدات. ئەوەش بەندە بە چەند شتێکەوە: بەرێزتان داهاتتان چەندە؟ تەمەنی منداڵەکەی بەرێزتان چەندە؟ وە منداڵەکەتان چەند کاتژمێر لە چاودێری ڕۆژانەدا دەمێنتەوە؟ لە هەندێک لە هەرێم و شارەکاندا چاودێری منداڵان بێرامبەرە. هەندێک جار ئەمە هەموو شوێنەکانی چاودێری منداڵان دەگرێتەوە، هەندێکجار تەنها بۆ باخچەی ساوایانە. زۆربەی منداڵان لە شوێنی چاودێری ڕۆژانە خواردن و خواردنەوەیان پێدەدرێت. بۆ ئەمەش بەرێزتان دەبێت مانگانە بڕە پارەیەک بدەن. ئەگەر بەرێزتاب پارەیەکی کەمتان هەبێت، ئەوا هاوکاری دارایی هەیە. بەرێزتان دەتوانن لە سەنتەری کار یان فەرمانگەی چاودێری کۆمەڵایەتی پرسیار بکەن.

ناو تۆمارکردن

لە ساڵی 2013 ەوە منداڵانی تەمەن لە سەروو دوانزە مانگەوە مافی یاساییان هەیە بۆ شوێنێکی چاودێری ڕۆژانە. ئەمەش بەو واتایەیە: هەموو منداڵێکی تەمەن 1 ساڵ و سەرووتر ڕێگەی پێدەدرێت بچێتە سەنتەری چاودێری ڕۆژانە ئەگەر دایک و باوکی بیانەوێت. بەداخەوە زۆرجار ئەمە ناگونجێت. لە ئەڵمانیا شوێنی چاودێری ڕۆژانە زۆر کەمن و پەروەردەکارانیش زۆر کەمن. بەرێزتان دەبێت زۆر زوو ناوتان تۆمار بکەن. دەبێت بەرێزتان منداڵەکەتان لە چەندین سەنتەری چاودێری ڕۆژانە تۆمار بکەن. ئەگەر بەرێزتان شوێنتان دەست نەکەوت، بەرێزتان دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن. ئەمەش بە واتای: دادگا بڕیار دەدات، قەربوو دەکرێنەوە یان نا. بۆ نموونە بە هۆکاری نەبوونی شوێنی چاودێری بۆ منداڵەکەتان، بەرێزتان ناتوانن کار بکەن یان کەمتر کار بکەن. یان لەبەر ئەوەی شوێنێکی تری چاودێریکردن پارەی زیاتری تێدەچێت.

منداڵانی بچووک تا 3 ساڵی

بەرێزتان و هاوبەشی ژیانتان کار دەکەن و منداڵێکی بچووکتان هەیە (لە چەند مانگێکەو تا 3 ساڵ)؟ کەواتە دەتوانن منداڵەکەتان بنێرنە سەنتەری چاودێری ڕۆژانە. لە ناوەندەکانی چاودێری ڕۆژانەدا شوێن زۆر کەمە یان بەئاستەگ بەردەستە. زۆرجار دایک و باوکان منداڵەکانیان لە کاتی دووگیانیدا تۆمار دەکەن.

هەروەها منداڵەکەی بەرێزتان دەتوانێت لەگەڵ چاودێری ڕۆژانە لای دایکێک یان باوکێک بمێنێتەوە. بەڵام چاودێریکردنەکە لە ماڵ دەبێت باوکێک یان دایکێک چاودێری منداڵەکە دەکات. ئەوان تەنها چاودێری کۆمەڵێک منداڵی بچووک دەکەن.

بەرێزتان هەموو ڕۆژێک پێویستان بە چاودێری منداڵەکەتان نییە؟ بەڵام بەرێزتان دەتانەوێت منداڵەکەتان بەرکەوتنی لەگەڵ منداڵانی تردا هەبێت؟ هەروەها گروپی یاریکردن هەیە. دایک و باوک و منداڵەکە دەتوانن بەیەکەوە بەشداری ئەم گروپانە بکەن. یان منداڵەکان تەنها بۆ چەند کاتژمێرێک لەوێ چاودێری دەکرێن. هەروەها چالاکی دی بۆ دایک و باوک و منداڵەکان هەیە، بۆ منداڵانی بچووک، وەک مەلەکردنی کۆرپەلەکان، گۆرانی ووتن بەیەکەوە یان وەرزشکردن. لەوێ بەرێزتان دەتوانن دایک و باوکانی دی بناسن.

باخچەی ساویان

لە تەمەنی 3 ساڵییەوە تا دەستپێکی قوتابخانە منداڵان دەچنە باخچەی ساوایانەوە. ئەوان لەوێ دەتوانن یاری بکەن و گۆرانی بڵێن و وێنە بکێشن و کاری دەستی بکەن. زۆربەی باخچەکانی ساوایان باخچەیەی گەورەیان هەیە. لە زۆرێک لە باخچەی ساوایاندا بەخێوکەرەکان و مامۆستای پەروەردیی منداڵەکان دەبەنە دەرەوە بۆ ناو سروشت یان لە هاویندا دەچنە گەشتەکانی تر.

پێویستە هەموو منداڵان بەلایەنی کەمەوە تا تەمەنی 5 ساڵی بچنە باخچەی ساوایان. ئەمە ئامادەکارییەکی گرنگە بۆ قوتابخانە. زۆرێک لە باخچەی ساوایان پشتگیریکردنی زمانیش پێشکەش دەکەن. ئەوان یارمەتی ئەو منداڵانە دەدەن،کە هێشتا زۆر باش زمانی ئەڵمانی نازانن. هەندێک جار زمانی ئەڵمانی تەنانەت بۆ منداڵانی ئەڵمانیش قورسە. بۆ نموونە پەروەردەکاران و بەخێوکەران لەگەڵ منداڵەکاندا یاری زمان دەکەن و بۆیان دەخوێننەوە و چیرۆکیان بۆ دەگێڕنەوە.

هەروەها لە شارە بچووکەکانیشدا باخچەی ساوایان هەیە. بەرێزتان زوو منداڵەکەتان لە باخچەی ساوایان تۆمار بکەن. لێرەش بەهەمان شێوە ئەوەندە شوێن نییە. لە باخچەی ساوایاندا منداڵەکەی بەرێزتان هاوڕێ دەدۆزێتەوە، بە زمانی ئەڵمانی قسە دەکات و بە خێرایی وڵاتە نوێکەی دەناسێت.

هەندێک لە باخچەی ساوایان تەنها تا نیوەڕۆ کراوەن (لە کاتژمێر 7 یان 8ی بەیانی تا 12 یان 1ی دوای نیورۆیە). وە هەندێک باخچەی ساوایانی دی بە درێژایی ڕۆژ کراوەن (لە کاتژمێر 7یان 8ی بەیانی تا 4 یان 5ی ئێوارە کراوەن).

منداڵانی قوتابخانە

نداڵانی لە دوای تەمەنی 6یان 7ساڵانە دەبێت بچنە قوتابخانە. چوون بۆ قوتابخانە ناچارییە. بەرێزتان دەتوانن لە دەقی زانیارییەکانمان لە “سیستەمی قوتابخانە”دا زیاتر بخوێننەوە. ئەگەر بەرێزتان کار دەکەن، منداڵەکەی بەرێزتان دەتوانێت بچێتە قوتابخانەی تەواوی ڕۆژەکە یان بۆ سەنتەری چاودێری دوای قوتابخانە یان چاودێری لە کاتی نیوەڕۆدا. بەزۆری منداڵەکەی بەرێزتان دەتوانێت لەوێش نانی نیوەڕۆ بخوات. منداڵەکەی بەرێزتان دەتوانێت لە سەنتەری چاودێری دوای قوتابخانە تا کاتژمێر 4 یان 5ی پاشنیوەڕۆ بمێنێتەوە. بەزۆری چاودێری لە کاتی نیوەڕۆدا ئەوەندە درێژ نییە.

پرسیارە باوەکان

فۆڵۆومان بکەن