سیستەمی قوتابخانە

Tisch mit Buntstiften © Goethe-Institut/ Gina Bolle

لە ئەڵمانیا خوێندن بە ناچاریە: منداڵان دەبێت بۆ ماوەی ٩ ساڵ بچنە قوتابخانە. ساڵی خوێندن لە مانگی ئاب یان ئەیلول دەست پێدەکات وە تا مانگی حوزەیران یان تەمموز بەردەوام دەبێت، بەپێی هەرێمەکانی فیدراڵی.

خوێندنی ناچاری و تێچووی خوێندن

بەزۆری قوتابیان بەشێوەیەکی ئاسایی لە قوتابخانەکانی دەوڵەت دەخوێنن. لێرەدا مرۆ کرێی خوێندن نادات. تێچوویەکی کەم هەیە بۆ کۆپی، کەرەستەکان وانەکان یان گەشتەکان. لە قوتابخانە ئەهلیەکان مرۆ دەبێت کرێی خوێندن بدات.

منداڵەکەی بەرێزتان هێشتا زۆر باش زمانی ئەڵمانی نازانێت؟ ئایا پێویستی بە پشتیوانی تایبەتی ئەڵمانیا هەیە؟ دواتر ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە قوتابخانەوە بکەن.

جۆرەکانی قوتابخانە

چەندین جۆری قوتابخانەی جیاواز هەیە. هەموو منداڵانی تەمەن 6 یان 7 ساڵ دەچنە قوتابخانەی سەرەتایی. لە دوای پۆلی 4 منداڵەکان دەچنە قوتابخانەیەکی ناوەندی. زۆرجار قوتابخانە سەرەتاییەکە لە ساڵی 4 مدا ئامۆژگاریتان دەکات، بەوەی کە منداڵەکەتان دەتوانێت بچێتە کام لە قوتابخانەکانی دوایی. قوتابخانە ناوەندیەکان زۆر جیاوازیان هەیە، بەپێی هەرێمەکانی فیدراڵی:

قۆناغی ناوەندی/ناوەند لە (پۆلی 5 تا 9 یان 10) یە: لە قۆناغی ناوەندیدا بابەتی پراکتیک هەیە وەکو کاری دەستی یان وێنەکێشانی تەکنیکی. لە قوتابخانەی ناوەندیدا بڕوانامەی ناوەندی یان بڕوانامەی ناوەندی شایستە لە دوای پۆلی 9 بەدەست دەهێنیت. لە هەموو هەرێمە فیدراڵیەکاندا قوتابخانەی ناوەندی نییە. زۆرجار قوتابخانەی ناوەندیش هەن. لە قوتابخانە ناوەندییەکان زۆرجار قوتابیان ئەزموونی پراکتیکی زۆریان هەیە. لێرە دەتوانیت بڕوانامەی خوێندنی ناوەندی یان بڕوانامەی خوێندنی ناوەندی شایستە لە دوای پۆلی 9 تەواو بکەرێت. هەروەها دەتوانرێت لێرە لە دوای پۆلی 10 ش بڕوانامەی خوێندنی ناوەندی بەدست بهێنێت. دواتر مرۆ دەتوانیت فێری پیشەیەک بیت یان بچیێتە قۆناغەکانی دوا ناوەندی.

قوتابخانەی (Realschule) ناوەندی باڵا لەپۆلی 5 تا 10) یە: ئەم قوتابخانەیە قوتابخانەیەکی بالایە، لێرە مرۆ دەتوانێت بڕونامەی ناوەندی باڵا بەدەست بێنێت. دوای ئەوە مرۆ دەتوانێت بڕوا و فێری پیشەیەک بێت یان بڕواتە قۆناغی ئامادەیی.

ئامادەیی (پۆلی 5 تا 12/13)یە: لە ئامادەیی ئەبیتور واتە بەکالۆری دەکەن لەدوای بەدەستهێنانی دواتر دەتوانن لە زانکۆیەک بخوێنن. لە قۆناغی ئامادەییدا زۆرجار فێری 2 تا 3 زمانی بیانی دەبن، وەک ئینگلیزی و فەرەنسی. قوتابیان ئەبیتور یان بەکەلۆری لە دوای پۆلی 12 (G8) یان دوای پۆلی 13 (G9) لە قۆناغی ئامادەیی دەکەن بەپێی هەرێمەکانی فیدراڵی دەگۆرێت.

قوتابخانەی گشتگیر لە (پۆلی5 تا 13)یە: لە هەندێک هەرێمەکانی ئەڵمانیای فیدراڵی قوتابخانەی گشتگیر هەیە. لێرەدا قوتابخانەی ناوەندی و دواناوەندی و ئامادەیی هەموویان لە یەک قوتابخانەدا پێکەوەن. مرۆ دەتوانیت بڕوانامەی ناوەندی، بڕوانامەی دواناوەندی یان بڕوانامەی ئامادەیی بەدەستبهێنیت. ئەگەر قوتابیەک بیەوێت قوتابخانەکەی بگۆڕێت بۆ نموونە لە قۆناغی ناوەندییەوە بۆ دواناوەندی ئەوە ئاسانترە. لە قوتابخانە جیاکان مرۆ دەتوانێت بیگۆرێت، بەڵام ئەوەندەش ئاسان نییە.

قوتابخانە تایبەتەکان: لە هەموو هەرێمێکی فیدراڵیدا قوتابخانەی دوو زمان هەیە، قوتابخانەی تایبەت، ئامادەیی تەکنیکی و پیشەیی هەیە. دەتوانن زانیاری وردتر لە ئینفوگرافیکەکانماندا بدۆزنەوە.

کاتەکانی قوتابخانە و چاودێرکردنی پاشنیوەڕۆ

لە زۆربەی قوتابخانەکاندا، وانەکان لە کاتی نیوەڕۆ یان دوای نێوەرۆیەکی زوو (2 یان 3 ی پاشنیوەڕۆ) کۆتایی دێت. دواتر منداڵەکە دەتوانێت بچێتە چاودێری پاشنیوەڕۆ، بۆ نموونە بۆ سەنتەری چاودێری دوای خوێندن. دەتوانێت لە پاشنیوەڕۆدا لەوێ بمێنێتەوە. هەر لەوێش خواردنی پێدەدرێت هەروەها هاوکاری دەکرێت بۆ ئەرکەکانی ماڵەوە. بەڵام دەبێت پارەی چاودێری دوای دوای قوتابخانە بدەن.

هەیشە قوتابخانەکانی تەواوی ڕۆژەکە زیاتر و زیاتر دەبن. منداڵەکان بە درێژایی ڕۆژ لەم قوتابخانەیەدان، بەزۆری تا کاتژمێرەکانی 4 یان 5ی دوای نیوەرۆ. ئەوان خواردنی نیوەڕۆش دەردەگرن و هاوکاریان دەکرێت لە ئەرکەکانی ماڵەوە. زۆرجار منداڵەکان دەتوانن خولی تایبەت وەربگرن، بۆ نموونە وەرزش، وێنەکێشان یان نواندن. قوتابخانەکانی دەوڵەت بە درێژایی ڕۆژ بەخۆڕایین. لە قوتابخانە ئەهلییەکانی بە درێژایی ڕۆژ دەبێت تێچووی خوێندن بدەن.

وانەکان

منداڵەکان لە قوتابخانە چەندین بابەتی وانەیان هەیە. ئەمە وانەی وەرزشیش لە خۆ دەگرێت. زۆرجار وانەی مەلەوانیش هەیە. لە زۆربەی قوتابخانەکاندا وانەی ئایینی مەسیحی هەیە. بەڵام مرۆ دەتوانیت ناوی تۆمار نەکات و نەچیێتە وانەی ئاینییەکانەو . وەک جێگرەویەک، وانەی ڕەوشت هەیە لە هەندێک قوتابخانەکاندا وانەی ئایینەکانی تر هەیە (بۆ نموونە وانەی ئاینی ئیسلام یان ئایینی جولەکە).

ئەگەر منداڵەکەی بەرێزتان کێشەی لەگەڵ وانە و بابەتێکی قوتابخانەدا هەبوو، دەتوانرێت هاوکاری بکرێت لەو وانەوتنەوە. یان لە لایەن مامۆستایەکی تایبەتەوە یان وانەی تایبەتی لە قوتابخانەکە. بەزۆری وانەوتنەوە تایبەتەکان لە قوتابخانەکان کەمێک هەرزانترە.

چالاکیەکانی دەروەی قوتابخانە

منداڵانی قوتابخانە بەزۆری لە ساڵی خوێندندا جارێک دەچنە گەشتێکی قوتابخانە. ئەم گەشتە 3بۆ 5 ڕۆژ دەخایەنێت. پۆلەکە پێکەوە گەشت دەکەن بۆ شارێک یان شوێنێکی تر. هەروەها ڕۆژانی گەشتکردن بە پێش هەیە. منداڵەکان پێکەوە گەشتێک دەکەن. منداڵەکان شتێک دەربارەی مێژوو و کولتوور و سروشت فێر دەبن. هەروەها قوتابخانەکان ئاهەنگی چالاکی قوتابخانەکان ساز دەکەن. بۆ نموونە نمایشی شانۆیی یان کۆنسێرت لەلایەن خودی قوتابیەکانەوە نمایش دەکرێن.

دایکان و باوکان

هەموو قوتابخانەیەک نوێنەری دایکان و باوکانی هەیە: ئەمانە ئەو دایک و باوکانەن ، کە لەگەڵ قوتابخانەکەدا هەماهەنگی دەکەن. ساڵانە چەند جارێک ئێوارەیەک بۆ دایکان و باوکان هەیە. دایکان و باوکان زانیاری گرنگ لە مامۆستایان وەردەگرن و دەتوانن بۆ ئەم یەکتر باشتر بناسن. بەرێزتان هەروەها دەتوانن کاتێک لەگەڵ مامۆستایەک دیاری بکەن و بە تەنیا قسەیان لەگەڵ بکەن. ئەمەش پێی دەوترێت گفتوگۆی دایک و باوک و مامۆستا. دایکان و باوکان ئاگادار دەکرێنەوە: منداڵەکە لە قوتابخانە چۆنە؟ ئەدای ئەو چۆنە؟ لەوانەیە کێشە هەبێت؟

پرسیارە باوەکان

فۆڵۆومان بکەن