ڕاهێنانی پیشەیی

Werkbank mit Holz, wo zwei Personen ein Holz vermessen © Goethe-Institut

مرۆ لە ڕاهێنانی پیشەییدا فێری پیشەیەک /وەزیفەیەک دەبێت. چەندین خولی ڕاهێنانی جیاواز هەیە، بۆ نموونە وەک نانەوا، وەک تەکنیک کارێکی کارەبا، وەک پەرستار، وەک باخەوان، وەک بەشی پەروەردەی.

ڤیزە و دەرچوون و بڕوانامە

بەرێزتان دەتانەوێت لە ئەڵمانیا مەشق و ڕاهێنان ئەنجام بدەن؟ بەرێزتان خەڵکی یەکێتی ئەوروپا (EU) یان ناوچەی ئابووری ئەوروپا (EWR) نین؟ کەواتە پێویستان بە ڤیزەیە. بەرێزتان دەتوانن ڤیزاکە لە باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا (یان کونسوڵخانەی ئەڵمانیا) لە وڵاتەکەی بەرێزتان داوابکەن.

بەرێزتان خولی ڕاهێنانێکی پیشەییتان تەواو کردووە؟ زۆرێک لە کۆمپانیاکان بەدوای کارمەندی لێهاتوو شارەزادا دەگەڕێن. بەرێزتان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن. مرۆ زۆرجار پێویستی بە بڕوانامەیەکی فەرمی دەبێت بۆ کارێک. بڕوانامەکەتان بەڵگەنامەیەکی فەرمییە و زانیاری لەسەر خوێندن یان پیشەکەتانی تێدایە. بەرێزتان بڕوانامەتان هەیە لە وڵاتی خۆتان؟ تکایە وەرگێڕان و پشتراستکردنەویان بۆ بکەن. زۆرجاریش دەبێت بڕوانامەکان دانپێدانانیان بۆ کرابێت. کەواتە بەرێزتان دەتوانن بە ئاسانی کارێکتان دەست کەوێت. بەرێزتان دەتوانن لە دەقەکانی گەڕان بەدوای کاردا لەسەر ئەم بابەتە زیاتر بخوێننەوە.

گەڕان بەدوای ڕاهێنانی پیشەییدا

مرۆ دەتوانیت لە زۆر بەی کۆمپانیاکان و نزیکەی لە هەموو بوارەکاندا ڕاهێنان پیشەیی ئەنجام بدات. بۆ ڕاهێنانێکی پیشەیی مرۆ پێویستی بە لانیکەم بە بڕوانامەیەکی ناوەندییە. هەندێک جار مرۆ پێویستی بە بڕوانامەی ناوەندی یان بڕوانامەی ئامادەیی هەیە (بڕوانە: دەقەکانی سیستەمی قوتابخانەی). بەبێ بڕوانامەی دەرچوونی قوتابخانە زۆر ئەستەمە شوێنی ڕاهێنانی پیشەیی بەدەست بهێنن. مرۆ دەتوانێ شوێنێکی ڕاهێانی بدۆزیتەوە هەروەک چۆن مرۆ دەتوانیت شوێنی کارێک بدۆزیتەوە. هەروەها دەبێت داواکارییەک بنووسیت. لە دەقی گەڕان بەدوای کاردا زانیاری و ئامۆژگاری زیاتر لەسەر بابەتی داواکاری و گەڕان بەدوای کاردا دەبینیتەوە.

هەروەها ناوەندکانی زانیاری پیشەیی (BIZ) لە هەموو شارێکدا هەیە. کارمەندانی ئەوێ ئامۆژگاری بەرێزتان دەکەن و یارمەتیتان دەدەن بۆ دۆزینەوەی شوێنی ڕاهێنانی پیشەیی. بەرێزتان لە ڕێگەی دەزگای دامەزراندن و کار لە شارەکەتان BIZ بدۆزنەوە.

پلانی خولێکی ڕاهێنانی پیشەیی

2 خولی جیاوازی ڕاهێنانی پیشەیی هەن: ڕاهێنان لەسەر بنەمای قوتابخانە و ڕاهێنانی دوولاتەنی "دوال". ڕاهێنانی پیشەیی لەسەر بنەمای قوتابخانە تەنها لە قوتابخانە پیشەییەکان بەردەستە. بۆ ئەم مەبەستە بەێزتان پێویستان بە بڕوانامەی دەرچوونی قوتابخانە و هەندێکجار ئەزموونی زیادە هەیە، وەکو مەشقکردن.

هەروەها ڕاهێنانی پیشەیی دوولانەیی پێی دەوترێت ڕاهێنانی پیشەیی لە ناو کۆمپانیایەک. لە ئەڵمانیا بەزۆری ڕاهێنانی پیشەیی دوولانەیی "دوال" هەیە. لێرەدا مرۆ بەشێکی پراکتیکی و بەشێکی تیۆری هەیە. مرۆ ڕاهێنانە پراکتیکییەکان ڕاستەوخۆ لە کۆمپانیایەک ئەنجام دەدات. وە هەروەها دەچیێتە قوتابخانەی پیشەیی. لێرەدا تیۆری بۆ کارەکەتان فێر دەبن. وە هەروەها چەند وانەیەکی گشتیش هەیە وەک ئەڵمانی، سیاسەت یان وەرزش.

مرۆ مەشقە پراکتیکییەکان لە کۆمپانیاکەدا ئەنجام دەدات.مرۆ هەفتەی 3بۆ 4 ڕۆژ لە کۆمپانیاکە کار دەکات و هەفتەی 8 بۆ 12 کاتژمێر لە قوتابخانەی پیشەیی. یان چەند هەفتەیەک لە کۆمپانیا و چەند هەفتەیەکیش لە قوتابخانەی پیشەیی دەبێت.

لە دوای نیوەی یەکەمی ڕاهێنانە پشەیەکە دەبێت تاقیکردنەوەی یەکەی نیوەی خولی ڕاهێناکە ئەنجام بدەن. پاشان فێرخوازان " بەکورتی پێ دەوترێت" (kurz Azubis) داوتر نیشانی دەدەن، بەرێزتان چیی فێربوون. لە کۆتایی ڕاهێنانەکەدا تاقیکردنەوەی کۆتایی ئەنجام دەدەن. دواتر فێرخوازان بڕوانامەی ڕاهێنانەکە وەردەگرن. ئەمە گرنگە، ئەگەر مرۆ بیەوێت دوای ئەوە کارێک بدۆزیتەوە. بۆ زانیاری زیاتر سەیری دەقەکانی گەڕان بەدوای کاردا بکەن.

ماوەی ڕاهێنانی پیشیەکە

ڕاهێنانی پیشەیی بەزۆری 2 بۆ 3,5 ساڵ نیو دەخایەنێت. ئەوەش بەندە بە وەزیفەکەوە، بەڵام هەرەهان بەندە بە بڕوانامەی قوتابخانەشەوە. بە بڕوانامەی ئامادەیی، بەزۆری ماوەی ڕاهێنانەکە کورتترە. لە کاتی ڕاهێنانەکاندا ساڵانە لانیکەم 24 ڕۆژ یان 4 هەفتە پشووتان هەیە. بەڵام ئەمە تەنها کاتێک دەکرێت، کە قوتابخانە پیشەییەکە لە پشوودا بێت و دابخرێت.

هەروەها خولی ڕاهێنان بۆ وەزیفەکانیش هەیە ، کە دەتوانرێت لە ماوەیەکی کەمدا فێری بیت، بۆ نموونە لە بوارەکانی چاودێری منداڵان، چاودێری بەساڵاچوان، خواردن و خواردنەوە یان جوانکاری. ئەمانە زیاتر خولی ڕاهێنانی پیشەیین کە لەسەر بنەمای قوتابخانەن. ڕاهێنانی پیشەیی لەسەر بنەمای قوتابخانە 1 بۆ 3.5 ساڵ و نیو دەخایەنێت. زانیاری زیاتر لە دەزگای دامەزراندن و کار لە شارەکەتانەوە وە بزانن.

داهات

ئەگەر بەرێزتان لە ئەڵمانیا ڕاهێنان دوولایی "دوال" ئەنجام بدەن، بەرێزتان بڕێک پارەتان پێدەدرێت. خاوەنکارەکەتان مووچەتان پێدەدات. مووچە بەپێی پیشەکەتانە ئەو شوێنەی، کە تێیدا کار دەکەیت جیاوازە لە گەڵ شوێنەکانی تر. بەزۆری دوای هەر ساڵێک لە مەشق و ڕاهێنان مووچەکە زیاد دەکات. زۆرجار مووچەکە بەشی هەموو تێچوونەکانی وەک کرێ، خواردن، خولیاکان، هتد...

دەکات. هاوکاری دارایی هەیە بۆ نموونە لە BAföG یان دەرماڵەی ڕاهێنانی پیشەیی (BAB). لە دەزگات دامەزراندن و کار (Agentur für Arbeit) لە شارەکەتان بپرسن. بۆ ڕاهێنانی پیشەیی لەسەر بنەمای قوتابخانە مرۆ مووچە وەرناگریت. هەندێک جار مرۆ دەبێت تێچووی خوێندنیش بدات.

پرسیارە باوەکان

فۆڵۆومان بکەن