ئەمە بەندە بە وڵاتی ڕەسەنی بەرێزتان و شارەزایی و تەمەنتانەوە.
هاوڵاتییانی یەکێتی ئەوروپا (EU) و هاووڵاتیانی وڵاتانی (ناوچەی ئابووری ئەوروپا) (EWR) و سویسرا پێویستیان بە ڤیزە و مۆڵەتی کارکردن نییە.
هاوڵاتیانی ئوسترالیا، ئیسرائیل، ژاپۆن، کەنەدا، کۆماری کۆریا، نیوزلەندا، شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و ئێرلەندای باکوور و ئەمریکا ڕێگەیان پێدەدرێت بێ ڤیزە بێنە ئەڵمانیا. بەڵام لەگەڵ ئەوشدا پێویستیان بە مۆڵەتی کارکردنە هەیە. ئەوان دەتوانن ڕاستەوخۆ داواکاری لە لایەن بەرپرسانی بیانی لە ئەڵمانیا پێشکەش بکەن.
بەرێزتان لە وڵاتێکی ترەوە هاتووون. کەواتە پێویستان بە ڤیزەیە.
بەرێزتان پێویستە داوای ڤیزە بکەین بۆ کارکردن لە ئەڵمانیا لە باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا (یان کونسوڵخانەی ئەڵمانیا). هەروەها ڤیزاکە مۆڵەتی کارکردنی تێدایە. بەرێزتان پێویست ناکات بە جیا داواکاری بۆ ئەمە پێشکەش بکەین.
بەڵام بۆ ئەم ڤیزە، بەرێزتان لە پاڵ بەڵگەنامەکان تر، پێویستان بە:
- ئۆفەری کارێکی دیاریکراو یان گرێبەستیێکی کارکردن هەیە
هەمیشە ئەمانەی خوارەوە جێبەجێ دەکرێن: کاکردنەکە دەبێت ڕێگەپێدراو بێت. بەرپرسانی بیانی پرسیار لە دەزگای فیدراڵی بۆ دامەزراندن و کار دەکەن. پشکنین دەکات کە مەرجەکانی کارکردن و داهات بەتەوای گونجاون. دوایی پشتڕاستکردنەوەکە بڕیارد دەدەن یان نا. بەرێزتان پێویست ناکات هیچ لەو بارەیەوە بکەن.
- دانپێدانانی شارەزاییەتی پیشەی بەرێزتان
بەرێزتان ئەمانەتان پێویستە، ئەگەر لە پیشەیەکی ڕێکخراودا کار بکەن . ئەمانەش پیشەی پارێزراون وەک پزیشک، پەروەردەکار یان پەرستار.
لێرەدا بەرێزتان دەتوانن بزانن کام پیشەیە ڕێکخراوە:
هەروەها بۆ پرۆسەی دانپێدانان لە ئەڵمانیا ڤیزا هەیە:
ئەگەر بەرێزتان لە پیشەیەکی ناڕێکخراودا کار دەکەن، مەرجی دیکە هەیە، زۆرجار مەرجەکان سادەترن بۆ دانپێدانان
بەرێزتان لێرەدازانیاری وەرگرن: