ژیان لە گەڵ منداڵان

Kinderfahrrad und Schuhe vor einer Wohnungstüre © Goethe-Institut/ Gina Bolle

خێزان زۆر گرنگە. ئەو خۆشەویستی و پشتیوانی و یەکگرتوویی دەبەخشێت. لە ئەڵمانیا چەندین جۆری جیاوازی خێزان هەن. هەموو خێزانێک جیاوازتر لەوەی تر.

Audio-Player: Artikel anhören

Artikel anhören

Leben mit Kindern

ژیانی خێزانی

لە زۆرێک لە خێزانەکاندا هەردوو لا دایک و باوک خەمخۆری پەروەردەکردنی منداڵەکانیانن. زۆرجار دایک یان باوک یەکێکیان کەمتر کاردەکات و کاتێکی زیاتر لەگەڵ منداڵەکاندا بەسەر دەبات. زۆربەی کات ئەمە دایکە. بەڵام باوکە کانیش بەردەام زیاتر دەبن، کە ماوەیەکی درێژ کار ناکەن و چاودێری منداڵەکانیان دەکەن.

هەندێک لە دایک و باوکەکان جیا دەبنەوە. بەڵام زۆربەیان بە یەکەوە چاودێری منداڵەکانیان دەکەن. تەنانەت ئەگەر چیتریش بەیەکەو لە یەک شوقەدا نەژین. هەروەها چەندنین خێزیان هەن، کە تەنها لەگەڵ یەکێکیانن دایک یان باوک. مرۆ بەوانە دەڵیت یەک بەخێوکەر. خێزانی کەوانەیەیش هەن، بەوەی کە منداڵەکان دوو دایک یان دوو باوکیان هەیە. هەروەها زۆری خێزانی تریش هە، بەوەی کە منداڵ لە دایک و باوکی جیاوازن و پێکەوە دەژین. وە خێزانی بەخێوکەر هەن کە کەسوکار یان دایک و باوکی بەخێوکەر چاودێری منداڵان دەکەن.

دووگیانی

ژیان لەگەڵ منداڵان لە کاتی دووگیانیدا دەست پێدەکات. ئەگەر بەرێزتان هەر پرسیارێکتان هەبوو سەبارەت بە دووگیانی، دەتوانیت بچیتە ڕاوێژکاری دووگیانی.

لە کاتی دووگیانیدا بەرێزتان پێویستە بەردەوام سەردانی پزیشکی ئافرەتان بکەن. ئەوان وەڵامی پرسیارەکانتان دەدەنەوە و پشکنین بۆ تەندروستی منداڵەکەی بەرێزتان دەکات. مامانیش ئەرکی هاوشێوەی هەیە. ئەو ئامۆژگاری و یارمەتیتان دەدات لە کاتی دووگیانی و دوای لەدایکبوونی منداڵەکەی بەرێزتان. هەروەها مامان لە کاتی لەدایکبوونیشدا ئامادەیە. پزیشکی خێزانی بەرێزتان دەتوانێت یارمەتیتان بدات بۆ دۆزینەوەی پزیشکیێکی ئافرەتان، یان هەروەها مامانێک. هەروەها زۆرێک لە خانمان دەچنە خولێکی ئامادەکاری بۆ منداڵبوون. لێرەدا مرۆ چەندین ئامۆژگاری بۆ منداڵبوون پێدەدرێت. وە بەرێزتان پەیوەندی لەگەڵ ئافرەتی تری دووگیان دەکەیت و دەناسیت.

مۆڵەتی دایکایەتی، مۆڵەتی دایک و باوک و دەرماڵەی دایک و باوک

ئەگەر بەرێزتان کارێکی هەمیشەیی و جێگیرتان هەیە، بەرێزتان دەتوانن پێش لە دایکبوون مۆڵەتی منداڵبوون وەربگرن. پێویست ناکات بەرێزتان لەم ماوەیەدا کار بکەن. لە زۆربەی وەزیفەکاندا ئەمە شەش هەفتە پێش لەدایکبوون دەبێت. مۆڵەتی دایکایەتی بە گشتی لانیکەم 14 هەفتە دەخایەنێت. دەتوانرێت هەروەها درێژ بکرێتەوە. لەم ماوەیەدا خاوەنکارەکەی بەرێزتان بۆی نییە بەرێزتان لە کارەکەتان دەرتان بکات.

دوای مۆڵەتی دایکایەتی بەرێزتان دەتوانن مۆڵەتی دایک و باوک وەربگرن: بەرێزتان لە ماڵەوە دەمێنەوە چاودێری منداڵەکەتان دەکەن. لەم ماوەیەشدا بەرێزتان کار ناکەن. مۆڵەتی دایک و باوک دەکرێت تا سێ ساڵ بەردەوام بێت. بەڵام بەرێزتان بۆ نموونە دەتوانن تەنها یەک یان دوو ساڵ مۆڵەتی دایک و باوکایەتی وەربگرن. بەرێزتان دەتوانن بەشێک لە مۆڵەتی دایک و باوکایەتی بۆ منداڵەکەتان وەربگرن تا تەمەنی 8 ساڵی. ئەمەش هەر یەکێک لە دایک و باوک دەگرێتەوە. بەرێزتان دواتر دەتوانن بگەڕێینەوە سەر کارەکەتان.

کار و خێزان لە یەک کاتدا هەمیشە ئاسان نییە. لە ئەڵمانیا دەرماڵەی دایک و باوکایەتی هەیە. مەبەست لێی پشتگیریکردنی خێزانە گەنجەکانە. لە دوانزە مانگی یەکەمدا لە مۆڵەتی دایک و باوکایەتیدا دەرماڵەی دایک و باوکایەتی وەردەگرن. ئەگەر هاوبەشی ژیانی بەرێزتان مۆڵەتی دایک و باوکایەتی وەربگرێت، ئەوا 14 مانگە. هەروەها دەرماڵەی دایک و باوکایەتی پڵەس هەیە. ئەمە مرۆ تا 24 مانگ وەری دەگرێت. بڕی دەرماڵەی دایک و باوکایەتی بەندە بە مووچەی پاکتاوتەوە. مرۆ دەبێت داوای دەرماڵەی دایک و باوکایەتی بکات. مرۆ ئەمە وەردەگرێت، تەنانەت ئەگەر مرۆ کارییشی نەبێت.

هاوکاری یان پارەی منداڵ

بەخێوکردنی منداڵ پارەیەکی زۆری دەوێت. هەر بۆیە خێزانەکان لە ئەڵمانیا لە لایەن دەوڵەتەوە هاوکاری پارە دەکرێن. بەرێزتان دەتوانن ئەو هاوکاریەی منداڵان بەکاربهێنن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی منداڵەکانتان بۆ ئەوەی ژیانێکی باش و داهاتوویەکی باشیان هەبێت. بەرێزتان پێویستە لە دەزگای فیدراڵی بۆ دامەزراندن و کار داوای هاوکاری منداڵان بکەن. بەرێزتان لانیکەم تا هەژدە ساڵی تەمەنی منداڵەکەتان یارمەتی منداڵ وەردەگرن. ئەوانەی داهاتێکی کەمیان هەیە لەوانەیە پارەی زیاتریش وەربگرن.

پشکنینی خۆپارێزی

تەندروستی منداڵەکانی بەرێزتان گرنگە. هەر بۆیە لە ئەڵمانیا پشکنینی بەردەوام لەلایەن پزیشکی منداڵانەوە ئەنجام دەدرێت. لەم پشکنینانەدا پزیشکی منداڵان لە نزیکەوە چاودێری منداڵەکەی بەرێزتان دەکات. بەم شێوەیە دەتوانرێت کێشە و نەخۆشییە ئەگەرییەکان زوو دەستنیشان بکرێن. بۆ نموونە پزیشک پشکنینی کێش و باڵای منداڵەکەی بەرێزتان دەکات. ئەو یان ئەوان پشکنین دەکەن، بەوەی ئایا منداڵەکە باش گەشە دەکات یان نا. پزیشک هەر پشکنینێک بیکات لە دەفتەرێکدا تۆمار دەکات. پشکنینەکان بێ بەرامبەرن. ئەوە زۆر گرنگە، کە برێزتان پشکنینی خۆپارێزی لە بیر نەکەن. هەروەها پزیشکی منداڵان کوتان بۆ مندڵی بەرێزتان ئەنجام دەدات.

منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت

بەرێزتان منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتیتان " کەمئەندام" یان منداڵێکی نەخۆشی درێژخایەنتان هەیە ؟ تکایە بەرێزتان زانیارییەکانی دەقەکەمان بخوێنەرەوە کە بریتین لە “خۆگرتن: ژیان لەگەڵ ژیان لەگەڵ خاوەن پێداویستی تایبەتەکان”.

چاودێری منداڵ

لە ئەڵمانیا بژاردەی جۆراوجۆر هەیە بۆ چاودێریکردنی منداڵەکانی بەرێزتان. بەرێزتان دەقی زانیارییەکانمان بخوێنەرەوە لە “چاودێری منداڵان”.

کاتەکانی پشوو

لە کاتی پشوودا بەرێزتان دەتوانن زۆر شت لەگەڵ منداڵەکانتان بکەن: لە دەرەوە گۆڕەپانی یاریکردن هەیە بۆ منداڵانی بچووک. منداڵانی گەورەتر دەتوانن بۆ نموونە بچنە یانەیەکی وەرزشی. لە هاویندا مەلەوانگەی دەرەوە و لە زستاندا مەلەوانگەی ناوەوە بۆ مەلەکردن هەیە. لە پشووی قوتابخانەکاندا شارەکان ئۆفەری تایبەتیان بۆ منداڵان هەیە، کە تێچووی زۆریان نییە. بەرێزتان دەتوانن زانیاری لە فەرمانگەی چاودێری گەنجان و شارەوانی لە شارەکەتان وەربگرن. هەروەها زۆرێک لە یانەکان چالاکییەکانی کات بەسەربردن بە تایبەتی بۆ منداڵان پێشکەش دەکەن. زانیاری زیاتر لە دەقی زانیارییەکانمان لە “کاتەکانی پشوو”دا هەیە.

لە ئەڵمانیا زۆرجار منداڵان لەگەڵ هاوڕێکانیان کۆدەبنەوە. بۆ نموونە لە ماڵەوە سەردانی یەکتر دەکەن و پێکەوە یاری دەکەن. هەندێک جار منداڵان بانگهێشتی لای منداڵانی دیکە دەکەن بۆ ئەوەی لە ماڵەکەی خۆشیان بخەون. زۆرێک لە منداڵان بە ئاهەنگێک یادی لەدایک بوونیان دەکەنەوە. منداڵانی دیکە بانگهێشت دەکەن بۆ ئەوەی ئەم ئاهەنگە بەیەکەوە بکەن. زۆرجار ئاهەنگەکە لە ماڵەوەیە. یاری خۆش و کێک هەیە. بەڵام ئاهەنگێکیش هەیە کە دایک و باوکان لەگەڵ منداڵەکانیاندا دەچنە گەشتێک.

ناکۆکی و قەیران و توندوتیژی لە ناو خێزاندا

ژیانی خێزانی هەمیشە کارێکی ئاسان نییە. وە پەروەردەکردنی منداڵ دەتوانێت زۆر ئاستەنەگ دروست بکات. هەروەها تەمەنی باڵغبوون "پێگەیشرن"، کاتێک منداڵان گەورە دەبن، کاتێکی ئاسان نابێت . بیرۆکەی جیاواز، ئیرەیی یان بارودۆخی ژیانێکی چاوەڕواننەکراو دەکرێت ببێتە هۆی دەمەقاڵە و قەیران لە خێزانەکەدا. ناوەندەکانی ڕاوێژکاری دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک پێکەوە.

ئایا لە ڕاستیدا لە ناە خێزانەکەتدا خراپ دەگوزەرێ؟ ئایا توندوتیژی جەستەیی یان سێکسی هەیە؟ دەکرێت وشەکانیش توندوتیژیش بن. بەرێزتان بەپەلە یارمەتی وەربگرن. ژمارە تەلەفۆنی فریاگوزاری و ناوەندی ئامۆژگاری هەیە. دوودڵ مەبە. هەروەها ئۆفەری تایبەتی یارمەتی بۆ خانمان هەیە.

پرسیارە باوەکان

فۆڵۆومان بکەن