سەرکەوتنی خێرا:

ڕاستەوخۆ بازدان بۆ ناواخن (Alt 1) ڕاستەوخۆ بازدان بۆ ناڤیگێیشن (ڕێبەر) (Alt 2)

لێکدانەوەویەکی نوێی موزیک بۆ شیعرەکانی ئەحمەدی خانی

شیعر و مۆسیقا، وەکو فۆرمێکی هونەری کۆن و هەمیشەیی بە درێژایی مێژوو ئیلهام  و کاریگەرییان لەسەر یەکتر هەبووە. لە ڕێگەی تێکەڵبوونیانەوە، بۆ نموونە لە دووبارە لێکدانەوەی شیعر لە ڕێگەی پێکهاتە مۆسیقیەکانەوە، وشەکان لە چوارچێوەیەکی نوێدا دادەنرێن و مانا و بەهای نوێی دەبەخشن

Von هێڤی عومەر و سوزانا پۆلەک


دانا موحێدین، میوزیکژەنێکی کوردە و هەردوو ئامێری تار و سێتار دەژەنێت، لە کۆنسێرتێکدا، کە لەلایەن پەیمانگای گۆتە لە عێراق  لەگەڵ گۆرانیبێژ ڕیاز عوسمان لە شاری سلێمانی ڕێکخرابوو،  لە مانگی ئایاری ٢٠٢٣ توانیان پەیوەندیەکی بەهێز لە نێوان شیعر و مۆسیقا نمایش بکەن لە ڕێگەی لێکدانەوەی مۆزیک بۆ شیعرەکانی ئەحمەدی خانی. دانا ئەو کەسەیە، کە هەر لە منداڵییەوە بە مۆزیک زۆر سەرسام بووە، لە خێزانێکی هونەرمەندیش لەدایک بووە و گەورە بووە. ئەمەش هاوکارو یارمەتیدەر بووە بۆ ئەوەی مۆسیقا ببێتە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانی ئەو. 

دانا باس لەوە دەکات، کە چۆن مۆسیقا هەمیشە بەشێک بووە لە بوون و بوونەکەی، یاوەرو هاورێی بووە لە ساتەکانی خۆشی و دڵتەنگیدا وە بنەمایەکی بەردەوامی ئارامی و دەروونی بووە بۆی. بە تێپەڕبوونی کات وابەستەیی و سەرسامی بە مۆسیقا پەرەی سەندوە ئەوەش وایکردوە ببێتە موزیکژەنێکی دیاری تار و سێتار.
Tar-Spieler und Komponist Dana Muhedin während eines Konzerts in Sulaymaniah Tar-Spieler und Komponist Dana Muhedin während eines Konzerts in Sulaymaniah | © Goethe-Institut Irak / Semyan Shaboy دیارە بەکارهێنانی ئامێری تار لە ناوچە فارسییەکان سەرچاوەی گرتووە و مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵانی ١٩٠٠ لە ناوچەکانی وەک سنە، کرماشان و ورمێ، کە ئێستای ئێران دەکات. زۆرێک لە گۆرانیبێژە ناودارەکانی کوردی سەدەی بیستەم بەم  ئامێرە ئاشنان، بۆ نموونە سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی، عەلی مەردان، حەسەن زیرەک، محەمەدی ماملێ، ناسر ڕەزازی و زۆری تریش. دانا یەکێک لەو هۆکارانە دەخاتە ڕوو، بەوەی تار ئامێرێکی گونجاو بۆ یاوەری شیعری کلاسیکی کوردی: زۆرێک لە شاعیرانی کلاسیکی ئەدەبی کوردی لە کۆتایەکانی سەدی هەژدە و و سەرەتای سەدەی بیستەم لە ژێر کاریگەری سۆفیگەری بوون. ئەم شاعیرانە بەدواداچوونیان بۆ چەمکی گەشتی ڕۆح بەرەو یەکگرتن لەگەڵ ئیلاهەکان کردوە،  زۆرجار حەسرەتی گەڕانیان بۆ بەزاندنی سنوورەکانی جیهانی ماددی نیشان داوە. بە هەمان شێوە، ئەو مۆزیکژەنە پێی وایە، کە کاتێک ئامێری تار دەژەنێت سنوورەکانی کایە فیزیکیەکان تێدەپەڕێنێت – لەم پەیوەندییەی نێوان ئەدەبیاتە عیرفانیە و ئامێرە مۆسیقیەکەی ئەم تارژەنەی سەرسام کردووە، بۆیە ئەیەوێت زیاتر لێیکۆڵینەوەی لە سەر بکات. 

Tar-Spieler und Komponist Dana Muhedin und Vokalist Ryad Osman während eines Konzerts in Sulaymaniah Tar-Spieler und Komponist Dana Muhedin und Vokalist Ryad Osman während eines Konzerts in Sulaymaniah | © Goethe-Institut Irak /Semyan Shaboy هێنانە ناوەوەی سۆفیگەری لە شیعرەکانی خانیدا خالێکی ئیلهامبەخشە بۆ دانا موحێدین بۆ دانانی ئاوازی پارچە مۆسیقیەکانی لەسەر بنەمای بەرهەمەکانی ئەحمەد خانی. لە سەروو ئەمانەشەوە باس لەو هەستە بەهێزە نیشتمانپەروەریەی خانی دەکات، بەتایبەتی پابەندبوونی بە زمانی کوردییەوە. خانی لە سەردەمێکدا بە زمانی کوردی نووسیویەتی، کە زمانی کوردی خوێنەری زۆری نەبووە و هەر بۆیەش لە بوارەکەیدا بە چالاکوانێکی دیار دەبینرێت. ئەو مۆزیکژەنە دەیەوێت بە مۆسیقاکەی پشتگیری ئاشتی بکات و بە میراتی دەوڵەمەندی مۆسیقای کوردی بەکاربهێنێت- ئاهەنگ سازبکات-هەر بۆیەش لە بوارەکەی خۆی وەک چالاکوانێک نیشاندەدات. لە کاتی دانانی ئاوازە مۆسیقیەکان،  

دانا سەرەتا ڕیتم و نۆتەکان بۆ ئەو مۆسیقایەی کە دەیەوێت دایبنێ دەنووسێتەوە، دواتر ئیمپرۆڤیزەیشنەکان (ئیرتیجالەکان) ئەنجام دەدات، کە بە ئیمپرۆڤیزەکردنی (ئیرتیجالکردنی) موزیک ناسراە. کاتێک موزیکژەنەکان ئەم پرۆسەیە ئەنجام دەدەن، ئەوان لەسەر بنەمای داهێنان و تاقیکردنەوەکان پارچە مۆسیقایەک ئامادە دەکەن، کە بە ڕیتم دەیکەن. دانا زیاتر ڕوونی دەکاتەوە بەوەی چۆن لە پرۆسەی ئیمپرۆڤیزەکردندا ئیلهام لە دێڕێکی شیعرییەوە وەردەگیرێت و دواتر ئەم دێڕە شیعرییە چۆن دەبێتە بنەمایەک بۆ پارچە مۆسیقیەکان.

Tar-Spieler und Komponist Dana Muhedin während eines Konzerts in Sulaymaniah Tar-Spieler und Komponist Dana Muhedin während eines Konzerts in Sulaymaniah | © Goethe-Institut Irak / Semyan Shaboy هەروەها دانا جەخت لە پەیوەندی دانەبڕاوی نێوان شیعر و مۆسیقا دەکاتەوە. ئەو پێی وایە هەردوو ژانرەکە سەر بە یەک جیهانن؛ شتێکە کە دەتوانێت دەست لە دڵ و ڕۆحی مرۆڤەکان بدات. دانا پێی وایە مۆسیقایەکی دڵسۆزانە و ڕاستگۆیانە هەم لەلایەن هونەرمەند و هەم لە لایەن گوێگر هەستی پێبکرێت، بۆ چەندین سەدەش لە مێشک و دڵی خەڵکدا دەمێنێتەوە. بەو پێیەی شیعر وەک یەکێک لە پایەکانی میدیای ئەدەبدا بۆ گەیاندنی دڵسۆزی دەبینێت، تێکەڵکردنی ئەو دووانە تا ڕادەیەکی زۆر دەتوانێت ببێتە ئامرازێک بۆ درێژکردنەوە و بەردەوامی مۆسیقا و شیعر بەیەکەوە. 

توانستی مۆسیقا بۆ دووبارە لێکدانەوەی شیعر بە تایبەتی لە شیعرە کۆن و کلاسیکەکاندا بە ڕوونی دەردەکەوێت، کە دەتوانرێت بە ئاوازێکی مۆزیک ژیانێکی نوێیان پێبخشرێت و بەم شێوازەش میراتە کولتووریەکان بپارێزرێت.  لە هەمانکاتدا مۆسیقا دەتوانێت وەک پردێکی کولتووری خۆی نمایش بکات، زەمینەی بۆ سازبدات لە ئاستێکی قووڵتردا پەیوەندی بە ئەزموونەکانی ئەوانی دیکەوە بکەن، ئەمەش پەرە بە بیری کراوە و هاوسۆزی دەدات. هەوڵەکانی دانا موحێدین بۆ هەناسەدانی ژیانێکی نوێ بۆ شیعرە کلاسیکەکانی خانی لە ڕێگەی ئەو پارچە مۆسیقیانەی، کە لەگەڵ گۆرانیبێژ ڕیاز عوسمان پێشکەشیان کردووە، بەم شێوەیەش تێگەیشتنێکی نوێ لە شیعر بۆ بینەر بەرجەستە دەکات و لە هەمانکاتیشدا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ فراوانکردنی بەهاکانی فرەچەشنە کولتووریەکان.