Goethe-Zertifikat A2

Deutschlerner Foto: Goethe-Institut/Bernhard Ludewig

ئێوە حەز دەکەن...

  • بە بەڵگەنامەیەک شارەزایی سادەی خۆت لە زمانی ئەلمانی بسەلمینیت.
  • سەرکەوتنت لە فێربوونی پلەی A2 بسەلمینیت.
  • بڕوانامەیەکی دانپێدانراو لەسەر ئاستی نیونەتەوییدا وەربگریت.

Goethe-Zertifikat A2 تاقیکردنەوەیەکی زمانی ئەلمانییە بۆ گەوران. مەرجی ئەمەش شارەزایی سەرەتاییە لە زمانی ئەلمانیدا و بەرامبەر پلەی(A2) ە لەسەر پێوەری شەش پلەیی ژێدەری پێکەوەیی ئەوروپایی (GER) ی تواناکان بۆ زانینی زمانەکان.

بە سەرکەوتنت لە تاقیکردنەوە، ئێوە ئەوە پێشاندەدەن، کە...

  • دەتوانن لەو ڕستە و دەربڕینانە بگەیت، کە لە ژیانی رۆژانە زۆرجار بەکاردێن.
  • لە هەڵوێستە رۆتین و ئاسانەکان دەتوانن تێبگەن و ئەوانەی تر تێبگەیەنن، کە تێیاندا گۆڕینەوەی زانیاری لەبارەی بابەتە ئاشنا و رۆژانەییەکان ڕوودەدات.
  • بە شێوە و پەیڤی سادە دەتوانن وەسف و باسی شوێنگەی هاتنتان و باری خوێندنت، دەوروبەری خۆت، ئەو شتانەی کە پەیوەندییان بە پێویستییە ڕاستەوخۆکان هەیە، بکەین.

ئامادەکاری

کەرەستەکانی تاقیکردنەوە

لێرە نموونە و دەستەکانی ڕاهێنان دەدۆزنەوە، بۆ ڕاهێنانی بێ تەگەرە بە ئۆنلاین و بە هۆی چالاکییە ناوخۆییەکان.

زانیاری تر

مەرجەکان، ناواخنی تاقیکردنەوەکان و زانیاری تر لە بارەی Goethe-Zertifikat A2 لێرە وەردەگرن.