Goethe-Zertifikat C2: GDS

Goethe-Zertifikat C2: Großes Deutsches Sprachdiplom Foto: Goethe-Institut/Bernhard Ludewig

ئێوە حەزدەکەن...

  • لە زانکۆیێکی ئەلمانیا بخوێنن و توێژینەوە بکەن.
  • لە قوتابخانەیەکی ئەلمانیدا وانە بڵێنەوە.
  • سەرکەوتنتان لە پلەی C2 زمانی ئەلمانیدا بسەلمێنن
  • بڕوانامەیەکی دانپێدانراوی فەرمی نێونەتەوەیی وەربگرن.

Goethe-Zertifikat C2: ئەلمانیێکی مەزن بریتییە لە تاقیکردنەوەیەکی زمانی ئەلمانی بۆ گەوران و پشتگیری لە هەبوونی ئاستێکی پێشکەوتووی زمانی ئەلمانی دەکات، کە بەرامبەرە لەگەڵ پلەی (C2) لەسەر پێوەرە شەش پلەییەکەی ژێدەری پێکەوەیی ئەوروپایی (GER) ی تواناکان بۆ زانینی زمانەکان.

بە سەرکەوتنتان لە تاقیکردنەوەکە ئێوە ئەوە پێشاندەدەن، کە...


  • بە کردەیی، هەر دەقێکی ئەلمانی بخوێننەوە یان ببیستن، دەتوانن بەبێ دژواری تێی بگەن.
  • دەتوانن زانیارییەکانی ناو سەرچاوەی زارەکی یان نووسراو وەربگرن و جارێکی تر بە پوختەیی دایانبڕێژنەوە، هەروەها پوازش و تێبینییەکان بە شیوەیەکی پەیوەنددار بەیەکەوە باس بکەن و بیانخەنەوە بەرچاوان.
  • بێ خۆ ئامادەکردنی پێشەکی، زۆر بە ڕەوانی و بە وردی دەتوانن بۆچوونی خۆتان دەرببڕن، هەروەها لە باسە بابەتییە ئالۆزەکان دەتوانن هۆکارە بنەڕەتییەکان پاراو و رۆشن دەرببڕن.
Goethe-Zertifikat C2: ئەلمانیێکی مەزن دبلۆمی زمان بۆ خوێندکارانی بیانی، دەروازەی زانکۆ و قوتابخانە باڵا ئەلمانییەکان دەکاتەوە و لە زۆر جێگەش بە سەلماندنی ئەو ئاستەی زمانی ئەلمانی دەکارن وانەی زمانی ئەلمانی بڵێنەوە.
وڵاتەکانی کۆماری ئەلمانیای فیدرال لە چوارچێوەی دەزگای فێرکاری پسپۆرێتیدا، وەک بەڵگەنامەیەکی سەلمێنەر دان بەو تاقیکردنەوەیەدا دادەنێن. زانیاری لەم بارە لە دەزگا پەیوەنددارە دانپێنەرەکانی هەر وڵاتێک وەردەگیرێت، وەک وەزارەتی رۆشنبیری و قوتابخانەکان یان وەزارەتی پەروەردە، دەزگای دەولەتی پێگەیاندنی مامۆستا، حوکمەتی گەڕەکەکان و بەڕێوەبەرایەتی زێنات.

لە رۆژی ١/١/ ٢٠١٢ Goethe-Zertifikat C2: ئەلمانیێکی مەزن هەڵسا بە هەڵوەشاندنەوەی دبلۆمی مەزنی زمانی ئەلمانی و ئەو سێ تاقیکردنەوەی کە تا ئەو کاتە بە ئەنجام دەگەیەندران (Goethe-Zertifikat: Zentrale Oberstufenprüfung (ZOP), Kleines Deutsches Sprachdiplom (KDS) und Großes Deutsches Sprachdiplom (GDS)).

ئامادەکاری

کەرەستەکانی تاقیکردنەوە

لێرە نموونە و دەستەکانی ڕاهێنان دەدۆزنەوە، بۆ ڕاهێنانی بێ تەگەرە بە ئۆنلاین و بە هۆی چالاکییە ناوخۆییەکان.

زانیاری تر

مەرجەکان، ناواخنی تاقیکردنەوەکان و زانیاری تر لە بارەی Goethe-Zertifikat C2: دبلۆمی مەزنی زمانی ئەلمانی، لێرە وەردەگرن.