Goethe-Zertifikat A2: Fit in Deutsch

Goethe-Zertifikat A2: Fit in Deutsch 2 Foto: Getty Images/Comstock Images

تۆ حەز دەکەیت...

  • بەشداری تاقیکردنەوەی زمانی ئەلمانی بۆ لاوانی تەمەن نێوان ١٢ تا ١٦ ساڵی بکەیت.
  • بە بەڵگەنامەیەک شارەزایی سادەی خۆت لە زمانی ئەلمانی بسەلمینیت.
  • سەرکەوتنت لە فێربوونی پلەی A2 بسەلمینیت.
  • بڕوانامەیەکی دانپێدانراو لەسەر ئاستی نیونەتەوییدا وەربگریت.

Goethe-Zertifikat A2: Fit in Deutsch بریتییە لە تاقیکردنەوەیەکی زمانی ئەلمانی بۆ لاوانی تەمەن نێوان ١٢ تا ١٦ ساڵان. پشتگیری شارەزایێکی سادەی زمانی ئەلمانی دەکات، کە بەرامبەرە بە پلەی (A2) لەسەر پێوەری ژێدەری پێکەوەیی ئەوروپایی (GER) ی تواناکان بۆ زانینی زمانەکان.

بە سەرکەوتنت لە تاقیکردنەوە، تۆ ئەوە پێشاندەدەیت، کە...

  • دەتوانیت لەو دەستە و دەربڕینانە بگەیت، کە لە ژیانی رۆژانە زۆرجار بەکاردێن.
  • لە هەڵوێستە رۆتین و ئاسانەکان دەتوانیت ئەوانەی تر تێبگەیەنیت، کە تێیاندا گۆڕینەوەی زانیاری لەبارەی بابەتە رۆژانەییەکان ڕوودەدات.
  • بە شێوە و پەیڤی سادە دەتوانیت وەسف و باسی شوێنگەی هاتنت و باری خوێندنت، دەوروبەری خۆت، ئەو شتانەی کە پەیوەندییان بە پێویستییە ڕاستەوخۆکان هەیە، بکەیت.

ئامادەکاری

کەرەستەکانی تاقیکردنەوە

لێرە نموونە و دەستەکانی ڕاهێنان دەدۆزیتەوە، بۆ ڕاهێنانی بێ تەگەرە بە ئۆنلاین و بە هۆی چالاکییە ناوخۆییەکان.

زانیاری تر

مەرجەکان، ناواخنی تاقیکردنەوەکان و زانیاری تر لە بارەی Goethe-Zertifikat A2: Start Deutsch 1 لێرە وەردەگرن.