ژیان و کارکردن لە ئەڵمانیا

ئایا بە هۆکاری پیشەیی یان تایبەت بڕیارت داوە بۆ هەمیشە لە ئەڵمانیا بژیت؟ ئایا پێویستت بە شارەزایی زمان و زانیاری هەیە دەربارەی ژیان لە ئەڵمانیا؟ پەیمانگای گۆته پشتگیرییەکی شایستەت پێشکەش دەکات لە ئامادەکارییەکانتان.

People walking along a city sidewalk in the warm light of sunset, with cars passing by on the street. © Jedrzej Kaminski/EyeEm via GettyImages

ئەمەیە کە ئێمە پێشکەشتان دەکەین

چۆن پەیمانگای گۆته عێراق پشتگیریت دەکات بۆ دەستپێکردنێکی سەرکەوتوو لە ئەڵمانیا:
  • ئامۆژگاری کەسی سەبارەت بە ژیان و کارکردن لە ئەڵمانیا
  • زانیاری مانگانە
  • سیمینار و وۆرک شۆپ
  • ئامۆژگاری لەسەر ناوەڕۆکی داواکاری ڤیزا (زانیاری لەسەر بەڵگەنامە پێویستەکان وەک بەڵگەی شارەزایی زمان)
جگە لەوەش پەیمانگای گۆتێ خولی ئەڵمانی  هەروەها تاقیکردنەوەکانی لە هەموو ئاستەکاندا پێشکەش دەکات.
ئێمە بۆنە و ئاهەنگەکانی بواری “ژیان و کارکردن لە ئەڵمانیا” لە کەناڵە سۆشیال میدیاکانمان ڕادەگەیەنین.
ئایا پرسیارت هەیە سەبارەت بە ئۆفەری تاکەکەسی یان حەز دەکەیت ئامۆژگاری تاکەکەسی وەربگریت؟
تکایە  پەیوەندیمان پێوە بکەن!

ئۆفەرە ئۆنلاینەکانی پەیمانگەی گۆتە

  • وێب پۆرتاڵ

    Mein Weg nach Deutschland

    بۆ ئەو کەسانەیە کە لەبەر هۆکاری پیشەیی یان تایبەت کۆچ دەکەن بۆ ئەڵمانیا. زانیاری بەسوود پێشکەش دەکات دەربارەی ژیان و کارکردن لە ئەڵمانیا بە ۳۰ زمان، ئاماژە بە ناوەندەکانی ڕاوێژکاری دەکات و ڕاهێنانی ئەڵمانی بەخۆڕایی دابین دەکات.

  • گۆڤاری ئەڵمانیای من

    • "زانیاری لەسەر ئاراستەکردنی سەرەتایی خۆت لە ئەڵمانیا."
    • بابەتەکان: هەنگاوی یەکەم لە ئەڵمانیا، دەستپێکردنی کار، دارایی، ژیانی خێزانی، کات بەسەربردن، دۆزینەوەی یارمەتی و هتد.
    • A1 زمان: ئەڵمانی سادە لە ئاستی 

  • کۆرسی ئەڵمانیام

    • ئامادەکاری بۆ ژیانت لە ئەڵمانیا.
    • بابەتەکان: هەنگاوی یەکەم لە ئەڵمانیا، کار، دارایی، ژیانی خێزانی، کات بەسەربردن، دۆزینەوەی یارمەتی و هتد.
    • زمان: ئەڵمانی لە ئاستی A2"

لینکی بەسوود

  • ناساندنی پیشەیی

    حەز دەکەیت لە کارەکەت لە ئەڵمانیا کار بکەیت؟ لێرەدا بۆت دەردەکەوێت کە چۆن و لە کوێ دەتوانیت بڕوانامەکەت بناسرێت.

  • Anabin

    پۆرتاڵی زانیاری بۆ ناساندنی بڕوانامەی خوێندنی بیانی. لێرەدا بزانە بڕوانامەکەت چۆن هەڵدەسەنگێندرێت و زانکۆکەت دانپێدانراوە یان نا.

  • Make it in Germany

    پۆرتاڵی پسپۆڕانی نێودەوڵەتی بە هەموو زانیارییە گرنگەکان سەبارەت بە ژیان و کارکردن لە ئەڵمانیا.

  • یاسای نوێی کۆچبەری کرێکاری لێهاتوو

    یاسای نوێی کۆچبەری لێهاتوو ئاسانکاری دەکات بۆ کرێکارانی لێهاتوو کە ڕاهێنانی پیشەیییان هەیە و ئەو کەسانەی کە زانیاری پیشەیی پراکتیکییان هەیە کۆچ بکەن بۆ ئەڵمانیا.

Kalender “Mein Weg nach Deutschland”

Hier finden Sie unsere kostenlosen Informationsveranstaltungen, Deutsch-Übungen und Trainings. Registrieren Sie sich und erhalten Sie unbegrenzten Zugang zu allen Angeboten! 

پەیوەندی

ئەستێرە تۆفیق

بەڕێوەبەری پڕۆژەی "ژیان و کارکردن لە ئەڵمانیا"

astera.tawfik@goethe.de

Astera

  • Logo Europäische Union
  • Logo Mein Weg nach Deutschland

فۆڵۆومان بکەن