Goethe-Zertifikat B2

Goethe-Zertifikat B2 Foto: Goethe-Institut/Bernhard Ludewig

ئێوە حەزدەکەن...

  • لە زانکۆیێکی وڵاتانی زمان ئەلمانیدا بخوێنن
  • لە داخوازینامەیەکدا ئەوە بسەلمێنن کە لە زمانی ئەلمانیدا لە ئاستێکی پێشکەوتوو دان.
  • خۆتان بۆ کارێک لە مەیدانی پزیشکیدا لە ئەلمانیا ئامادەبکەن.
  • سەرکەوتنتان لە زمانی ئەلمانیدا ئاستی پلە B2 بسەلمێنن.
  • بڕوانامەیەکی فەرمی و دانپیانراو لە ئاستی نێونەتەوەییدا بەدەستبهێنن.

 Goethe-Zertifikat B2 تاقیکردنەوەیەکی زمانی ئەلمانییە بۆ لاوان و گەوران. پشتگیری هەبوونی ئاستێکی پێشکەوتووی زمانی ئەلمانی دەکات، کە بەرامبەرە لەگەڵ (B2) چوارەمین پلەی پێوەرە شەش پلەییەکەی ژێدەری پێکەوەیی ئەوروپایی (GER) ی تواناکان بۆ زانینی زمانەکان.

بە سەرکەوتنتان لە تاقیکردنەوە، ئێوە ئەوە پێشاندەدەن، کە...

  • دەتوانن زانیارییە سەرەکییەکانی دەقێکی ئالۆز لە بارەی بابەتێکی دیاریکراو تێبگەن، هەروەها لەو دانوستاندنە پسپۆرییانە تێبگەن کە پەیوەندییان بە پسپۆری تایبەتی خۆتان هەیە.
  • دەتوانن بێ ئامادەکاری و بەڕەوانی، بەشداری گفتوگۆیێکی ئاسایی بکەن، وەک چۆن لەگەڵ کەسێک بە زمانی دایک گفتوگۆ بکەیت، ئاوا بێ دژاوری گەورە هەردوو لا لە یەکتری بگەن.
  • دەتوانن بۆچوونی خۆتان لە بارەی شەبەنگی فراوانی بابەتێک بە ڕۆشنی و هەڵوێستی خۆتان لە بارەی پرسیاریکی هەنووکەیی دەرببڕن، هەروەها ئەرێتی و نەرێتی شێمانە جیاوازەکان بخەنە بەرچاو.

ئامادەکاری

کەرەستەکانی تاقیکردنەوە

لێرە نموونە و دەستەکانی ڕاهێنان دەدۆزنەوە، بۆ ڕاهێنانی بێ تەگەرە بە ئۆنلاین و بە هۆی چالاکییە ناوخۆییەکان.

زانیاری تر

مەرجەکان، ناواخنی تاقیکردنەوەکان و زانیاری تر لە بارەی Goethe-Zertifikat B2 لێرە وەردەگرن.