Goethe-Test PRO: Deutsch für den Beruf

Goethe-Test PRO Deutsch für den Beruf Foto (Ausschnitt): Colourbox

ئێوە حەز دەکەن...

  • بۆ ژیانی تایبەتی خۆتان: ئاستی زمانی ئەلمانی خۆتان بەڕاستی هەڵبسەنگێنن/ هاندان بۆ پێشخستنی خوێندن و خولی گونجاو کە سەرپەرشتی فێرخوازانی زمان ئەلمانیش دەکات.
  • وەک بەڵێندەر: ئاستی زمانی داوارانی کار لەلاتان تاقی بکەنەوە. سەرکەوتنەکانی خولەکانی بەرەوپێشەوە بردن هەڵبسەنگێنن/ بنچینەیەکی قایم بۆ ڕێکارەکانی خولەکانی بەرەوپێشەوە بردن بهێننە ئارا.

Der Goethe-Test PRO - ڕۆشنیی تەنها لە ٦٠ خولەکدا

ئەگەر بۆ سەرکەوتنی پیشەیی بێت یان بۆ توانایی پێشبڕکێی تەواوی بەڵێندەرایەتی بێت:
سەرکەوتن لە نزیکەییەوە نایێت. بەڵکوو سەرکەوتن لەسەر بنچینەی باوەڕەوە دێت. باوەڕیش ئەو کاتە دێتە ئارا، کە بتوانرێت بە هەمان زمان قسە بکرێت. پرسیارەکە ئەوەیە: زمانی ئەلمانییەکەت چۆنە؟ کارمەندەکانی ئێستا و دوارۆژت چ شارەزاییەکیان لە زمان هەیە؟

Goethe-Test PRO: زمانی ئەلمانی بۆ پیشە وەڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە. تاقیکردنەوەکەمان کە لەسەر کۆمپیوتەر دامەزراوە، بە خێرایی و جێبڕوایی توانای بیستن و خوێندنەوەی زمانی ئەلمانی لەسەر کاردا رۆشن دەکاتەوە.

هەر کەسێک بە جیا و بە توانایێکی بەهێزی دەربڕین

بە تەکنۆلۆجیای هاوچەرخ پەیمانگەی گوێتە تاقیکردنەوەی Goethe-Test PRO لە ماوەی ٦٠-٩٠ خولەک ئاستی زمانی ئەلمانی هەر کەسێک بە جودایی بە دیار دەخات. هەموو بەشداربووان لە هەمان پلەوە دەستپێدەکەن. هەر لە کاتی تاقیکردنەوەکەدا پرۆگرامەکە بە پێی وەڵامەکەی پێشوو، پرسیاری دواتر بۆ هەر بەشداربووێک بە جیا هەڵدەبژێرێت. بەم شێوە بە باشترین باری گونجاو هەر ئاستێکی بەشداربوون جیا جیا هەڵدەسەنگێنێت. کەوتن نیە: بەرەنجامەکان و بڕوانامە و وەسفێکی ئاستی زمان کە هێزی دەربڕینی تێدایە، هەموو ڕاستەوخۆ دوای تاقیکردنەوەکە ئامادە دەبێت. بەمەش ئێوە بنچینەیەکی نموونەییتان دەکەوێتە دەست بۆ بڕیارەکانتان، بۆ نموونە بۆ ڕکارییەکانی خوێندنی زیاتر بۆ بەرەوپێشەوە بردن.

Goethe-Test PRO تاقیکردنەوەیەی نەرم و گونجاوە و پیادەدەکرێت. لە سەرتاسەری جیهاندا لە سەنتەرەکانی تاقیکردنەوەکانمان ڕاستەوخۆ یان لە شوێنگەی بەڵێندەرایەتییەکەتان پیادەدەکرێن. تاقیکردنەوەکە بە ڕێبازی (Business Language Testing Service (BULATS)) زمانی بازرگانی بەناوبانگی خزمەتگوزای تاقیکردنەوە (BULATS) دەکرێت، لەسەر بنچینەی ژێدەری پێکەوەیی ئەوروپایی بۆ تواناکانی زمان (GER)

ڕێگاتان بەرەو ئێمە

ئێوە دەتانەوێت بە دڵنیایی و بە رۆشنی نەک لێل و گوماندار توانایی زمانی ئەلمانی خۆتان یان هی کارمەندەکانتان بزانن؟ ئەگەر وایە یەکسەر پەیوەندیمان پێوە بکەن! ئێمە دەرفەتێکی بێ پابەندتان دەخەینە پێش و هاوڕاییت دەکەین لە ئامادەکاری و پیادەکردنی تاقیکردنەوەکە.

بە خۆشییەوە ئێمە ڕاوێژتان لەگەڵدا دەکەین بۆ پلانڕێژی ڕێکارییە گونجاوەکان بۆ خولی پێشخستن هەروەها خولی زمان بۆ کارگەکان. Wir bieten unseren Firmenkunden ein vielfältiges Angebot.



Auf Nachfrage können Sie mit uns einen Prüfungstermin absprechen. Kontaktieren Sie uns gerne! 

چیتریش هێشتان گرنگە؟


ڤێرژن – پێشاندان

هەر ئێستا بە خۆڕایی دیدێک بکە:

پەیوەندی

بۆ زانیاری و دەرفەتی زیاتر تکایە پەیوەندی بکە بەم ئێمەیلە::

pro@goethe.de