ئەرک و ئامانجەکان

ئێمە وەک پەیمانگایەکی چالاکی کولتووریی کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا لەسەر ئاستی جیهانی کار بۆ لێکتێگەیشتن لە نێوان ئەڵمانیا و ئەوروپا و جیهان دەکەین. ڕێککەوتنی چوارچێوەیی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی فیدراڵی بنەمای کارەکانمان پێکدەهێنێت. ئێمە لە سەرانسەری جیهاندا زانیاری سەبارەت بە هەمەجۆریی کولتووری و کۆمەڵایەتی ئەڵمانیا و ئەوروپا بلاودەکەینەوە. 158 پەیمانگەی گۆتە لە 98 وڵاتدا، لەگەڵ چەندین دامەزراوەی هاوبەش، تۆڕی جیهانیمان پێکدەهێنن. وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ لە ڕووی دامەزراوەییەوە پشتیوانی لە کارەکانمان دەکات. ئێمە وەک کۆمەڵەیەکی تۆمارکراو لەسەر بەرپرسیارێتی خۆمان مامەڵە دەکەین، بەستراو نین بە حزبە سیاسییەکانەوە و لەڕووی یاساییەوە سەربەخۆین. ئێمە خۆمان نزیکەی یەک لەسەر سێی بودجەکەمان لە ڕێگەی داهاتی خولەکانی زمان و تاقیکردنەوەکانەوە دابین دەکەین، هەروەها لەلایەن یەکێتی ئەوروپا و وەزارەتەکانی تری فیدراڵی و دامەزراوە و کۆمپانیاکانی ناوخۆیی و و دەرەوەی وڵاتەوە پاڵپشتیمان دەکرێت.

 ئێمە بەشداری لە فەراهەمکردنی دەرفەتی فێربونی زمانی ئەڵمانی لە سیستەمی پەروەردەیی وڵاتانی خانەخوێ دەکەین. ئێمە پشتیوانی زیاتر لە 100 هەزار قوتابخانە دەکەین لە سەرانسەری جیهان بۆ ووتنەوەی وانەی ئەڵمانی بە کوالیتی بەرز و بەرەوپێشبردنی زیاتری ڕاهێنان و بڕوانامەی مامۆستایانی زمانی ئەڵمانی. جگە لەوەش خولی زمانی ئەڵمانی پێشکەش دەکەین، لە خولی گشتی زمانی ئەڵمانیەوە تا خولی زمانی ئامادەکاریی بۆ کار و سیمیناری هۆشیاری کۆمەڵایەتی و کولتووری. خولی ئۆنلاین و پرۆگرامەکانی خۆفێرکردن بەشێکن لە ئۆفەرەکەمان. ساڵانە زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان تاقیکردنەوەی زمانی ئەڵمانی لە پەیمانگای گۆتە یان لەگەڵ هاوبەشەکانمان ئەنجام دەدەن. بە تایبەتی لە رێگەی فێربوون و زانیاری بەرفراوان پشتگیری خوێندکاران و پىشەوەرانی پسپۆری بیانی دەکەین لە ڕێگایاندا بۆ ئەڵمانیا.

ئێمە متمانەمان بە پۆتانسێلی ئاڵوگۆڕی کولتووری نێودەوڵەتی هەیە. ساڵانە نزیکەی ٢٠ هەزار بۆنەی کولتووریی بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان و دەستپێشخەرییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە وڵاتانی خانەخوێ پێشکەش دەکرێن.

ئێمە کەسانی داهێنەر پێدەگەێنین و راوێژییان پێدەدەین و تۆڕی پەیوەندیان بۆ دروست دەکەین و پشتیوانی لە پەرەپێدانی بونیادی پیشەسازیی کولتووری و داهێنانەکانیان دەکەین، بۆ نموونە لە ڕێگەی ڕێوشوێنی زیاتری ڕاهێنان بۆ خاوەنکارە کولتوورییەکان یان بە نێودەوڵەتیکردنی کۆمپانیا داهێنەرەکان.

بە بەرنامەکانی نیشتەجێبوون و هاریکاری و بەرهەمی هاوبەش تۆڕی جیهانی خوڵقێنەرانی کولتووری بەرەوپێش دەبەین. ئێمە پاراستن و ئازادی پێشکەش بە ئەکتەرەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەین، بۆ ئەوەی مەودای ئاڵوگۆڕی بیروڕای ئازاد فەراهەم بکەین. تەنانەت لە کاتە سەختەکانیشدا ناهێڵین دیالۆگی دیموکراسی ببچڕێت. کارەکانمان لەسەر بنەمای بەهاکانی کۆمەڵگایەکی دیموکراسی و لیبڕاڵی و دەستوری دامەزراوە.

 لە ڕێگەی زانیاری دیجیتاڵی و خزمەتگوزارییەکانی فێربوونمان بە زیاتر لە 60 زمان و تۆڕێکی پێکهاتوو لە 95 کتێبخانە شوێنی فێربوون، بەیەکگەیشتن و بەشداری پێشکەش دەکەین. ئێمە تەکنەلۆجیای نوێ بەکاردەهێنین، دەرفەتەکانی دیجیتاڵیزەکردن دەقۆزینەوە و ڕەنگدانەوە و کاریگەرییەکانی لەسەر خەڵک و کۆمەڵگا لەبەرچاو دەگرین. لە ڕێگەی چەند فۆرماتێکی جۆراوجۆری وەک گەشتی دەستخستنی زانیاری بۆ کەسانی چاڵاک و خوڵقێنەر و بەرهەمهێن، ئاڵوگۆری پیشەیی لە نێوان پسپۆڕان، بەرنامەی ئاڵوگۆڕی گەنجان و فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان دەرفەتی بەیەکگەیاندنی نێودەوڵەتی فەراهەم دەکەین.
 

پەیمانگەی گوێتە لە عێراق

پەیمانگەی گوێتە لە عێراق وێنە: پەیمانگەی گوێته‌ عیراق پەیمانگای گۆتە عێراق بە دوو نوسینگە نوێنەرایەتی لە عێراق دەکات ئەوانیش لە بەغدا و هەولێرن. جگە لە پێشکەشکردنی خولی زمانی ئەڵمانی- لە ناوخۆی هەولێر و بەغدا و سلێمانی لە ڕێگای ئونلاینیشەوە خزمتگوزاریەکانی لە هەموو عیراق بەردەستن- وە تاقیکردنەوەکانی زمانی ئەڵمانی لە هەولێرە، پەیمانگای گۆتە عێراق لە بەرنامەی دایە بە برفراوانکردنی پەیوەندییە کولتوورییەکانی نێوان ئەڵمانیا و ئەوروپا و عێراق. هەروەها پاڵپشتی فەرهەنگە فرییەکانی عێراقی دەکات لە بوارەکانی مۆسیقا و هونەرو ئەدەب وە نمایشە هونەریەکان و خاڵی گرنگ لەوەدا بەردەوامبوونە. دیقەتی سەرەکی لە کارەکاندا لە عێراق دامەزراندنی کۆمەلگەیەکی ڕۆشنبیری فەرەنسی-ئەڵمانییە لە هەولێر. لەگەڵ دانانی بەردی بناغەی ئەم کۆمەڵگە کولتوریە لە 22ی کانوونی دووەمی 2023، ئەویش لە یادی 60 ساڵەی واژۆکردنی پەیمانامەی ئەلیزەیە، کە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو پەیمانگایەکی فەرەنسی-ئەڵمانی یەکگرتوو لە هەولێر.