سەرکەوتنی خێرا:

ڕاستەوخۆ بازدان بۆ ناواخن (Alt 1) ڕاستەوخۆ بازدان بۆ ناڤیگێیشن (ڕێبەر) (Alt 2)

پەیوەندی و ناونووسین

drei Frauen sitzen vor einem Laptop und schauen begeistert auf den Bildschirm Foto (Ausschnitt): Goethe-Institut/Sonja Tobias

پەیوەندی و ناونووسین

ئەگەر حەز دەکەن لای ئێمە لە خولێکی زمانی ئەلمانیدا بەشداری بکەن،  یان پێویستیتان بە زانیاری پتر هەیە؟ بە خۆشییەوە دەتوانن سەردانی نووسینگەی خولەکانی زمان بکەن و لەوێ لە نزیکەوە ڕاستەوخۆ ڕانمایی وەربگرن

نووسینگەی خولی زمان

نووسینگەی پەیوەندییەکان – هەولێر
​​​​​​​Tel. +964 750 2067587
info-erbil@goethe.de

 پەیمانگەی گوێتە لە بەغداش دەرفەت بۆ خولی زمانی ئەلمانی دەرەخسێنیت. ئەگەر حەز دەکەن لە یەکێک لە خولەکان بەشداری بکەن، تکایە پەیوەندی بە نووسینگەی خولەکانی ئێمە بۆ زمان بکەن لە هەولێر.

تۆمار کەردن

بۆ ناو تۆماردکردن بۆ تاقیکردنەوە یاخود کۆرسی زمان پێویستت بە ژوانی ناوتۆمارکردن هەیە.
ئیستا دەتوانی بە شێوازی ئۆنلاین ژوانەکەت تۆماربکەیت.
‎زانیاریە کەسیەکانی خۆت لە وێبسایتەکە تۆمار بکە.
پاشان لە ڕۆژژمێرەکەدا سەرەتا ڕۆژێک هەڵبژێرە. ئەو ڕۆژانەی هێڵیان بەسەردا هاتووە ناکرێت تۆمار بکرێن. لە کۆتاییشدا دەتوانیت سەعاتێک هەڵبژێریت.
چرکە لەسەر دوگمەی "پێشکەشکردن" بکە. بەم شێوەیە ژوانەکەت تۆمار دەکرێت و ئیمەیلی دووپاتکردنەوەت بۆ دەنێردرێت.
ئاگاداری: ژوانەکانمان بە شێوەیەکی بەردەوام نوێ دەبنەوە و دەخرێنە بەردەست. گەر لە کاتی ئێستادا هیچ ژوانێک بەردەست نیە، پاش چەند ڕۆژێکی تر هەوڵبدەنەوە.
لەم ڤیدیۆیەدا بەشێوەیەکی ورد چۆنێتی ناوتۆمارکردن پیشاندەدرێت.
 
© Goethe-Institut Irak


‎تکایە لەکاتی ناوتۆمارکردندا خۆتان ئامادەبن و پاسپۆرتی ڕەسەن و کۆپیی پاسپۆرت و کرێی تاقیکردنەوەکە لەگەڵ خۆتاندا بهێننن.
هەر بە هەر هۆکارێک نەتتوانی خۆت ئامادە بیت، دەتوانی بریکارێک لەبری خۆت بنێریت بۆ تۆمارکردنی ناوت. دەبێت بریکارەکەت ئەم پیداویستیانە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت:

- بریکارنامەی نووسراو و ئیمزا کراو لەلایەن خۆتانەوە بۆ بریکارەکە.
- ناسنامە و کۆپیی ناسنامەی بریکار.
- کۆپیی پاسپۆرتی خۆت.
- فۆرمی پڕکراوەی ناو تۆمارکردن
- کرێی ناوتۆمارکردن

تاقیکردنەوەی زمانی ئەلمانی

تکایە لە ڕۆژی تاقیکردنەوەدا پاسپۆرتی ڕەسەنی خۆت لەگەڵ خۆتدا بهێنە.