بەبۆنەی ٦۰مین ساڵیادی پەیماننامەی ئەلیزێ بەردی ڕەمزی پەیمانگایەکی ڕۆشنبیری فرانکۆی ئەڵمانی لە ۲۲ی .کانوونی دووەمی ۲۰۲۳ لەشاری هەولێر دانرا
لە داهاتودا پەیمانگەی گۆتە عێراق و ئینستیتوتی فەرەنسیەبینایەکی هاوبەشی سەر قەڵای هەولێر دەبن- یەکێک لە .کۆنترین شوێنەکانی جیهانە کە بە بەردەوامی خەڵکی نیشتەجێ
میوانانی مەراسیمەکە پێکهاتبوون لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق نێچیرڤان بارزانی و سکرتێری گشتی جۆهانس ئیبێرت و باڵیۆز مارتن جەیگەر و بەڕێوەبەری کاروباری ڕۆشنبیری لە نووسینگەی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕالف .بێستە
هەر لە ساڵی ۲۰۲۱ ەوە پەیمانگەی گۆتە عێراق و ئینستیتوتی فەرەنسی لە هەولێر بەرنامەیەکی فراوانی کلتوری هاوبەشیان جێبەجێ کردووە کە کۆنسێرت و نمایشکردنی فیلم و وۆرکشۆپ و نمایشەکانی شانۆ و پرۆژەی قوتابخانە لە خۆ دەگرێت.
چالاکیە بەرچاوەکان بریتین لە زنجیرە مۆسیقای کوردی "جیندا"، ڕۆژی زمانی ئەوروپا، "جاز لە هەولێر" و کورتەفیلمی شەوانی قەڵا﮳ ئەم هاوکاری نزیکی نێوان هەردوو پەیمانگا بەسوودە بەتایبەتی بۆ میوانان و بەشداربووانی بەرنامەی ڕۆشنبیری﮳