خوێندن لە ئەڵمانیا

ڕاوێژکاری بۆ خوێندن وێنە:: Goethe-Institut/Loredana LaRocca

ئایا دەزانن، بەر لە سەدەیەک لە سەرتاسەری جیهاندا، نیوەی هەموو ئەو خوێندکارانەی کە لە دەرەوەی وڵاتدا دەیانخوێند، خۆیان لە قوتابخانە باڵاکانی ئەلمانیادا (زانکۆ) تۆمار کردبوو؟ لەو کاتەوە ئەلمانیا بووە بە خاڵێکی سەرنجڕاکێش بۆ هەموو ئەوانەی، کە بە دوای باشترین شێوازی فێربووندا دەگەڕێن.

خوێندن لە ئەلمانیادا هۆکاری خۆی هەیە:

  • نایابی لە لێکۆڵێنەوە و فێربوون
  • دەرفەتی هەمەلایەنە و فراوانی خوێندن.
  • خوێندن بە خۆڕایی، یان بە نرخێکی کەم.
  • سەرپەرشتی تایبەتی بۆ خوێندکارانی بیانیی لە کاتی خوێندندا.
  • پێشکەشکردنی فراوانی دەرفەتی کەلتووری و بەسەربردنی کاتی ئازاد لە زانکۆکان و شارە زانکۆییەکان.
  • شانسی باش بۆ کار و  کاریزمای خوێندکاران دوای کۆتایی هاتنی خوێندن.
  • بە بوونی نزیکە ١٠٠ جۆر زمانی دایک، ئەلمانیا زۆرترین زمانی قسەکردنی تێدایە لە ئەوروپا.
  • هیزی ئابووری ئەلمانیا و پەیوەندییە بەرفراوانەکانی لەگەڵ سەرتاسەری جیهان، وایان کردووە زمانی ئەلمانی ببێتە زمانی بازاڕی جیهانیی و بەردەوامیش بایەخی پتری پێ بدرێت.  
 

خوێندنە نێونەتەوەییەکان:
  زۆر لە زانکۆکانی ئەلمانیا دەرفەتی خوێندن پێشکەش دەکەن، بۆ ئەو بەشانەی کە بڕوانامەی تەواوکردنی خوێندنی نێونەتەوەییان تێدا وەردەگیرێت. لەوانەش خوێندنی وایان تێدایە، کە نزیکەی هەموو پلەکانی خوێندن لە خۆیان دەگرن: قۆناغی زانکۆیی، قۆناغی دەرچوون، خولەکانی قۆناغی پاش دەرچوون (بەکالۆریوس، ماستەر، دکتۆرا).  هەموو خولەکان بە ستانداردی ئاکادیمیی پیادەدەکرێن، هەموو باش ڕێکخراون، بە زمانی ئینگلیزی بەڕێوەدەبرێن و بە خولی زمانی ئەلمانیش یاوەری دەکرێن.

 

خزمەتگوزاری ئالۆگوڕی ئاکادیمی ئەلمانیی (DAAD)

لە عێراقدا لقی دەرەوەی خزمەتگوزاری ئالۆگوڕی ئاکادیمی ئەلمانیی (DAAD) لە هەولیر، وەڵامی پرسیارەکانتان دەداتەوە. ئامانجی سەرەکیی ئەو دەزگایە بریتییە لە پێدانی بەخشش (منحة) بە پێوەندارانی زانکۆکان لە عێراق. سەرەرای ئەوەش زانیاری لە بارەی خوێندن و لێکۆڵینەوەی زانستیی لە ئەلمانیادا پێشکەش دەکات و نامیلکە و بڵاوکراوە لەوبارەدا بڵاودەکاتەوە.
هەموو ساڵێک (DAAD) دەرفەتی وەرگرتنی مانەوە (ئیقامە) لە عێراق بۆ بەخششوەرگرانی ئەلمانیا دەرەخسێنێت، بۆ خوێندکاران و بۆ مامۆستایان.  لە هەمانکاتدا دەرفەت بۆ خوێندن، وانەبێژی، یان لێکۆڵینەوە بۆ یارمەتیدراوانی عێراقی دەرەخسینێت.