دەروازەی دەرچووانی ئەلمانیا

دەروازەی دەرچووانی ئەلمانیا لینکەکان: دەروازەی دەرچووانی ئەلمانیا هەزاران کەس لە سەرتاسەری جیهانەوە لە زانکۆکانی ئەلمانیا دەخوێنن کاردەکەن و خەریکی توێژینەوەن یان لە دامودەزگاکانی ئەلمانیا لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، پەرە بە خوێندنی خۆیان دەدەن، یان بەشداری خولێکی زمانی ئەلمانین. لە ڕێگەی ئەم سەکۆ ناوەخۆییەیان، ماڵپەڕی "دەروازەی دەرچووانی لە ئەلمانیا" „Alumniportal Deutschland“، لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ نیشتمانەکانی خۆیان دەتوانن بەردەوام لە پەیوەندی لەگەڵ یەکتر و لەگەڵ وڵاتی ئەلمانیادا بمێنن.

لە ساڵی ٢٠٠٨-وە „Alumniportal Deutschland“ لە تۆڕی ئینتەرنێتیدا جێگەی خۆی گرتووە. ئەو دەوازە ئەلکترۆنییە وەک سەکۆیەکی پەیوەندی بەیەکتری کردن و پەیوەندی گۆڕینەوە لەگەڵ یەکتریدا خزمەتگوزاری پێشکەشدەکات. لەسەر ئەم سەکۆیەدا تۆڕێکی جیهانی بۆ دەرچووانی ئەلمانیا بنیاتنراوە، تیایدا دەتوانن دڵنیایی و خزمەتکردنی خۆیان دابین بکەن، گروپە و کۆڕ و تابلۆی خۆناساندن بۆخۆیان پێکبێنن و لە ڕووی تۆڕی ئینتەرنێتییەوە بەشداری بکەن. لە گۆڤارەکەدا نووسینی بە بایەخ، هەلی کار، ئامۆژگاری و زانیاری پەیوەند بە زمانی ئەلمانی بڵاودەکرێتەوە، هەروەها بە بۆنە و دەرچووانی نوێی ئەلمانیا ئاشنا دەبن.

لە دەروازەی دەرچووانی ئەلمانیا بەخشینی (منحە)ی هەموو رێکخراوە کۆمەککارەکان ئاوەڵا پێشاندراوە و لەمەش زیاتر، ناوی ئەو لایەنانەش تۆمار کراوە کە لەسەر خەرجی خۆیان، لە ئەلمانیا یان لە دەزگایێکی ئەلمانی لە دەرەوەی وڵاتی ئەلمانیا، خولی خوێندن یان پەرەدان بەخوێندن پێسکەش دەکەن. بەمەش بۆ یەکەمین جار سەکۆیێکی جیهانی بۆ دەرچووانی ئەلمانیا لە ئینتەرنێت هاتۆتە ئارا. ناوی خۆت لە دەروازەی ئەلکترۆنی دەرچووانی ئەلمانیا تۆمار بکە، تییدا خۆت بناسینە، بەم شێوەی لە پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ ئەلمانیا بمێنە و ئەو تۆڕە جیهانییە ئەلکترۆنییە دەوڵەمەند بکە!
 

دەروازەی ئەلکترۆنی دەرچووانی ئەلمانیا Alumniportal Deutschland دەرفەتێکی خۆڕاییە، کە خەرجییەکانی لەلایەن وەزارەتی کۆماری ئەلمانیای فیدرال بۆ ئابووری و پێکەوەکارکردن(BMZ) دابین دەکرێت، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئەلمانیای فیدرال پشتگیری دەکات، هەروەهاش پێنج رێکخراوی تری ئەلمانییش کە لە پێکەوەکارکردن لە ئاستی جیهاندا ئەزموونی درێژخایەنییان هەیە، خەرجییەکانی دەگرنە ئەستۆ. پەیمانگای گوێتە وەک کۆڕێکخەری کاروبارەکان بەشداری ئەمە دەکات، درەفەتەکە بەرفراوان دەکات بۆ بابەتی "کەلتوور و پێشکەوتن" و "زمانی ئەلمانی" و دەرچووانی خۆشی دەخاتە ناو ئەو کۆڕە.