پێشبڕکێ و چالاکییەکان

چالاککردنی قوتابییەکان گرنگترین و هەندێک جار دژوارترینی ئەرکەکانە بۆ هەر مامۆستایەک. بۆیە پەیمانگەی گوێتە لە عێراق بەرنامەی زنجیرەیەک بۆنە و ئاهەنگی کەلتووری و پێشبڕکێی داناوە، بۆ ئەوەی بەم ڕێگەیەوە یارمەتی قوتابیەکانی خۆی بدات، تا ببن بە هاندەرێک بۆیان بۆ خوێندن ، تا بەم شێوەیەش خۆشی و ئاسوودەیی پتر لە فێڕبوونی زمانی ئەلمانی وەربگرن.

Internationale Deutscholympiade 2018 Grafik: Goethe-Institut / Studio Alpenglühen

ئۆلۆمپیادی ئەلمانیی نێونەتەوەیی (IDO)

ئۆلۆمپیادی ئەلمانیی نێونەتەوەیی هەروەها سووڕەکانی فێربوون لە وڵاتانی بەشداربوودا هەلێکی زۆر تایبەتە بۆ فێرخوازانی زمانی ئەلمانی لە سەرتاسەری جیهاندا، بۆ ئەوەی تواناکانی خۆیانی تێدا بسەلمێنن. بەڵام ئۆلۆمپیادی ئەلمانیی نێونەتەوەیی هەر بریتی نیە لە ئەندێشەی پێشبڕکێ و بەس، بەڵکوو پترە لەمە: لێکترتێگەیشتن، یەکتر قەبووڵکردن و ئالوگۆڕی کەلتووریی بریتییە لە کرۆک و چەقی ئەو سەرکێشییە زمانەوانییە کە لە شاری فرایبورگ، بۆ قوتابیانی تەمەن نێوان ١٤ تا ١٧ ساڵان پیادەدەکرێت.