TestDaF

Deutschlerner Foto: Getty Images Damir Cudic

ئێوە حەزدەکەن...

  • لە زانکۆیێکی ئەلمانیا بخوێنن و توێژینەوە بکەن.
  • تاقیکردنەوەیەکی زمانی ئەلمانی بکەن، کە لە هەموو زانکۆکانی ئەلمانیا دانی پێدا بنرێت.
  • دەزگاکانی توێژینەوە و خاوەنکار قناعەت بە ئاستی زمانی ئەلمانییەکەتان بهێنن.

TestDaF (تاقیکردنەوەی ئەلمانی وەک زمانی بیانی) بریتییە لە تاقیکردنەوەیەکی زمانی ئەلمانی بۆ ئاستێکی پێشکەوتووی زمانی ئەلمانی. کە هەموو پلەکانی B2 تا C1ی سەر پێوەوەرە شەش پلەییەکەی ژێدەری پێکەوەیی ئەوروپایی (GER) ی تواناکان بۆ زانینی زمانەکان، لەخۆیدا دەگرێت.
 
ئەگەر ئێوە هەر چوار بەشە تاقیکردنەوەکەی TestDaF بە ئاستەپلەی ٤ بەسەرکەوتووییی ببڕن، ئەوە بەو بڕوانامەیەی زمانی ئەلمانی دەتوانن نزیکە لە هەموو زانکۆ و قوتابخانە باڵاکانی وڵاتی ئەلمانیا بخوێنن.

زانستی پسپۆری تر بۆ ئەم تاقیکردنەوەیە پێویست نیە.

Weltweit vertreten

لە هەموو سەنتەرە مۆلەتپێدراوەکان دەتوانن تاقیکردنەوەی TestDaF بکەن. لە کاتی ئێستادا نزیکە ٤٥- سەنتەری تاقیکردنەوە هەن، کە تاقیکردنەوەی TestDaF پێشکەش دەکەن. لێرە دەتوانن لە ئەلمانیا و سەرتاسەری جیهاندا بە دوای سەنتەرەکانی تاقیکردنەوەدا بگەڕێن:

ئامادەکاری

کەرەستەکانی تاقیکردنەوە

بۆ ئامادەکاری تاقیکردنەوەی TestDaF دوو دەستە نموونەی تەواوی ڕاهێنان یارمەتیتان دەدەن.

زانیاری تر

مەرجەکان، ناواخنی تاقیکردنەوە و زانیارییەکانی تر لە بارەی TestDaF لێرە وەردەگریت: