Goethe-Zertifikat A1: Start Deutsch 1

Goethe-Zertifikat A1: Start Deutsch 1 Foto: istockphoto

ئێوە حەزدەکەن...

  • خۆتان بۆ داواکردنی Au-Pair لە ئەلمانیا تۆمار بکەن(Au-Pair: لەناو خێزانێکدا ببن بە مێوان کاریان بۆ بکەن، بەرامبەر پارەیەکی کەمی وەک رۆژانە یان حەوانەوە، بە ئامانجی فێربوونی زمانی ئەلمانی).
  • وەرگرتنی بەڵگەنامەیەکی زمان بۆ وەرگرتنی ڤیزا بۆ ڕاکێشانی هاوسەر بۆ ئەلمانیا.
  • سەلماندنی سەرکەوتنت لە فێربووندا لە پلەی A1
  • وەرگرتنی بڕوانامەیەکی فەرمی دانپێدانراو لە ڕووی نێونەتەوەییەوە.

Goethe-Zertifikat A1: Start Deutsch 1 بریتییە لە تاقیکردنەوەیەکی زمانی ئەلمانی بۆ گەوران. پشتیگیری زانینی ئەلمانیێکی تەواو سادە دەکات، کە بەرامبەرە بە پلەی (A1) لەسەر پیوەری شەش پلەیی ژێدەری پێکەوەیی ئەوروپایی (GER) ی تواناکان بۆ زانینی زمانەکان.

بە سەرکەوتنت لە تاقیکردنەوە، ئێوە ئەوە پێشاندەدەن، کە...

  • دەتوانن لە زمانی ئەلمانی بگەن، ئەگەر بەرامبەرەکەت لەسەرخۆ و بە رۆشنی گفتوگۆ بکات.
  • دەتوانن لەو دەستانە بگەن، کە پێیان ئاشنان و رۆژانە و زۆرجار بەکاردێن، هەروەها دەتوانن بەکاریان بهێنن (بۆ نموونە: زانیارییەکان لە بارەی کەسێک یان خێزانێک، کڕین، کار و دەوروبەری نزیکتان).
  • دەتوانن خۆتان و ئەوانەی تر بناسێنن و پرسیار لە بارەی کەسانی تر بکەن (بۆ نموونە چۆن ئەوان دەژین، چ کەسانیک دەناسن یا چ شتێکیان هەیە).

     

ئامادەکاری

کەرەستەکانی تاقیکردنەوە

لێرە نموونە و دەستەکانی ڕاهێنان دەدۆزنەوە، بۆ ڕاهێنانی بێ تەگەرە بە ئۆنلاین و بە هۆی چالاکییە ناوخۆییەکان.

زانیاری تر

مەرجەکان، ناواخنی تاقیکردنەوەکان و زانیاری تر لە بارەی Goethe-Zertifikat A1: Start Deutsch 1 لێرە وەردەگرن.