ڕاوێژ و تۆمارکردن

ڕاوێژ و تۆمارکردن وێنە: Goethe-Institut/Bettina Siegwart

تۆمار کەردن

بۆ ناو تۆماردکردن بۆ تاقیکردنەوەکان پێویستت بە وادەی ناوتۆمارکردن هەیە.
ئیستا دەتوانی بە شێوازی ئۆنلاین ژوانەکەت تۆماربکەیت.
‎زانیاریە کەسیەکانی خۆت لە وێبسایتەکە تۆمار بکە.
پاشان لە ڕۆژژمێرەکەدا سەرەتا ڕۆژێک هەڵبژێرە. ئەو ڕۆژانەی هێڵیان بەسەردا هاتووە ناکرێت تۆمار بکرێن. لە کۆتاییشدا دەتوانیت سەعاتێک هەڵبژێریت.
چرکە لەسەر دوگمەی "پێشکەشکردن" بکە. بەم شێوەیە ژوانەکەت تۆمار دەکرێت و ئیمەیلی دووپاتکردنەوەت بۆ دەنێردرێت.
ئاگاداری: ژوانەکانمان بە شێوەیەکی بەردەوام نوێ دەبنەوە و دەخرێنە بەردەست. گەر لە کاتی ئێستادا هیچ ژوانێک بەردەست نیە، پاش چەند ڕۆژێکی تر هەوڵبدەنەوە.
لەم ڤیدیۆیەدا بەشێوەیەکی ورد چۆنێتی ناوتۆمارکردن پیشاندەدرێت.
 

© Goethe-Institut Irak


‎تکایە لەکاتی ناوتۆمارکردندا خۆتان ئامادەبن و پاسپۆرتی ڕەسەن و کۆپیی پاسپۆرت و کرێی تاقیکردنەوەکە لەگەڵ خۆتاندا بهێننن.
هەر بە هەر هۆکارێک نەتتوانی خۆت ئامادە بیت، دەتوانی بریکارێک لەبری خۆت بنێریت بۆ تۆمارکردنی ناوت. دەبێت بریکارەکەت ئەم پیداویستیانە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت:

- بریکارنامەی نووسراو و ئیمزا کراو لەلایەن خۆتانەوە بۆ بریکارەکە.
- ناسنامە و کۆپیی ناسنامەی بریکار.
- کۆپیی پاسپۆرتی خۆت.
- فۆرمی پڕکراوەی ناو تۆمارکردن
- کرێی ناوتۆمارکردن

تاقیکردنەوەی زمانی ئەلمانی

تکایە لە ڕۆژی تاقیکردنەوەدا پاسپۆرتی ڕەسەنی خۆت لەگەڵ خۆتدا بهێنە.