دەستپێشکەرییەکان "قوتابخانەکان: هاوبەشانی دوا ڕۆژ"

  • دەستپێشکەرییەکان "قوتابخانەکان: هاوبەشانی دوا ڕۆژ" © Kai Uwe Oesterhellweg
  • دەستپێشکەرییەکان "قوتابخانەکان: هاوبەشانی دوا ڕۆژ" © Kai Uwe Oesterhellweg
  • دەستپێشکەرییەکان "قوتابخانەکان: هاوبەشانی دوا ڕۆژ" © PASCH-net
  • دەستپێشکەرییەکان "قوتابخانەکان: هاوبەشانی دوا ڕۆژ" © Kai Uwe Oesterhellweg
  • دەستپێشکەرییەکان "قوتابخانەکان: هاوبەشانی دوا ڕۆژ" © Keller
  • دەستپێشکەرییەکان "قوتابخانەکان: هاوبەشانی دوا ڕۆژ" © PASCH-net
  • دەستپێشکەرییەکان "قوتابخانەکان: هاوبەشانی دوا ڕۆژ" © Jens Sauerbrey

دەستپێشکەرییەکانی "قوتابیان: هاوبەشانی دوارۆژ" (PASCH پاش) تۆڕێکی پەیوەندییە کە هەموو لایێکی جیهانی داپۆشیوە و پتر لە ١٧٠٠ قوتابی پێکەوە دەبەستێتەوە کە پەیوەندی تایبەتییان لەگەڵ ئەلمانیادا هەیە. لە ناو سوستێمی خوێندنی پتر لە ١٠٠ وڵاتی دونیادا، پەیمانگەی گوێتە سەرپەرشتی ٥٥٠ لەم قوتابیانەی پاش دەکات.

لە شوباتی ٢٠٠٨دا وەزارەتی دەرەوەی ئەلمانیای فیدرال بە بانگەوازێک دەستپێشکەرییەکانی "قوتابیان: هاوبەشانی دوارۆژ" (PASCH پاش) ی هێنایە ژیان. PASCH بە هاوئاهەنگی وەزارەتی دەرەوەی ئەلمانیا و، دەزگای ناوەندی قوتابخانەکانی دەرەوە و پەیمانگەی گوێتە و دەزگای خزمەتگوزاری ئەلمانی بۆ گۆڕێنەوەی ئاکادیمی DAAD و هەروەها دەزگای خزمەتگوزاری گۆڕینەوەی پەروەردەیی کۆنفرانسی وەزیرانی کەلتوور، جێبەجێ دەکرێت.

ڕێچکەی فیکری و ئامانجەکانی

چوار ڕێچکەی فیکری ئاراستەکانی PASCH دیاری دەکەن:
  • ئاسۆیەکانی خوێندن،
  • فراوانکردنی ئاسۆ بە هۆی فرەزمانی،
  • چوونە ناو زمان و خوێندن و
  • چارەسەرکردنی کێشەکانی دوا رۆژ وەک کۆمەڵەیەکی نێونەتەوەیی فێرخوازیی.

شوباتی ٢٠٠٨دا وەزارەتی دەرەوەی ئەلمانیای فیدرال دەستپێشکەرییەکانی "قوتابیان: هاوبەشانی دوارۆژ" (PASCH پاش) ی هێنایە ژیان. PASCH تۆڕێکی پەیوەندی بەیەکەوە دەبەستێتەوە و بەهێزی دەکات، ئەم تۆڕە هەموو لایێکی جیهانی داپۆشیوە و پتر لە ١٧٠٠ قوتابی پێکەوە دەبەستێتەوە کە پەیوەندی تایبەتییان لەگەڵ ئەلمانیادا هەیە. لە ناو سوستێمی نیشتمانیی خوێندنی پتر لە ١٠٠ وڵاتی دونیادا، پەیمانگەی گوێتە سەرپەرشتی ٥٥٠ لەم قوتابیانەی پاش دەکات.

دەستپێشکەرییەکان بە هاوئاهەنگی وەزارەتی دەرەوەی ئەلمانیا و، دەزگای ناوەندی قوتابخانەکانی دەرەوە و پەیمانگەی گوێتە و دەزگای خزمەتگوزاری ئەلمانی بۆ گۆڕێنەوەی ئاکادیمی DAAD و هەروەها دەزگای خزمەتگوزاری گۆڕینەوەی پەروەردەیی کۆنفرانسی وەزیرانی کەلتوور، جێبەجێ دەکرێت.

تۆڕی قوتابخانە ئەلمانییەکانی دەرەوەی وڵات و ئەو قوتابخانانەی کە دبلۆم بە زمانی ئەلمانی پێشکەش دەکەن، پشتگیری دەکرێت. سەرەڕای ئەوەش پێکەوە کارکردن و هاوکاری نێوان قوتابیان پەرەی پێ دەدرێت، بۆ ئەوەی لە سوستێمی نیشتمانی خوێندنی ولاتەکاندا زمانی ئەلمانی وەک زمانێکی بیانی جێگەی خۆی بگرێت. جگە لەوەش بەخشین (منحە) بۆ خوێندن لە ئەلمانیا پێشکەش دەکات، هەروەها ڕێگا بۆ گۆڕینەوەی قوتابیان و دۆستایەتی و هاوکاری لە نیوان قوتابخانەکان خۆش دەکات.

ئامانجەکانی PASCH

ئامانج لەم دەستپێشکەرییە ئەوەیە کە بە بەردەوامی و بە حەماسەتەوە بایەخی لاوان بۆ ئەلمانیای هاوچەرخ و کۆمەلگە و زمانی ئەلمانی بوروژێنێت. هەروەها دۆستایەتی و پەیوەندی لە گەڵ قوتابخانەکانی کۆماری فیدرالی ئەلمانیا بێتە ئارا، بە چالاکی هاوبەش و گۆڕینەوە قوتابخانەکان ببن بە کۆمەڵگەیەکی نێونەتەوەیی بۆ فێربوون.

PASCH بە چالاکییە سەرنجڕاکێشەکانی لە مەیدانی فێربوون و خوێندندا یارمەتی بەرزکردنەوەی ئاستی چۆنایەتی و پسپۆری قوتابیان و هەروەهاش توانای مامۆستایان دەدات و بەمەش بەهرە و توانای لاوان بۆ خوێندن لە ئەلمانیا و دواتریش بۆ ژیانی پیشەییان بەرەو پێشەوە دەبات. جگە لەمەش هەوڵ دەدات بۆ پەیوەندیێکی زیندوو و درێژخایەن لەگەڵ ئەلمانیا و هاندانی قوتابخانەکان، مامۆستا و قوتابیەکانیان بۆ گۆڕینەوەی بیروڕاکان بە کراوەیی و پێکەوە کارکردن. لە لایێکی تر PASCHلە تۆڕێکی پەیوەندی دایە لەگەڵ دەستپێشکەرییەکانی سیاسەتی ڕۆشنبیری و پەروەردەی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئەلمانیای فیدرال، وەک خزمەتگوزارییە خۆبەخشییەکانی بە فراوانی کەلتوورەکان.

ئەرک و ڕاییکارییەکانی پەیمانگەی گوێتە

پەیمانگەی گوێتە یارمەتی پتر لە ٥٥٠ قوتابخانە لە قوتابخانەکانی PASCH دەدات و سەرپەرشتییان دەکات، بۆ ئەوەی زمانی ئەلمانی بکەن بە وانەیەکی بەرنامەی خوێندن، یان بەرەوپێشەوەی بەرن. خولی پێشخستنی تایبەت بۆ ڕێباز و شێوازەکانی وانەوانیی خولی زمان بۆ مامۆستاکان پێشکەش دەکات، هەروەها قوتابخانەکان بە مێدیای هەمەلایەنەی هاوچەرخ باربوو دەکات، کە بۆ فێرکاری و فێربوون بەکاردێن، کەرەسە و سەرچاوەی ئاشنابوونیانیشیان بە وڵاتی ئەلمانیا پێشکەش دەکات.

جگە لەمەش پەیمانگەی گوێتە لە چوارچیوەی دەستپێشکەرییەکانی لە سەرتاسەری جیهان، پسپۆرەکانی وانەگوتنەوە دەنێرێت بۆ سەرپەرشتی قوتابخانە بەشداربووەکان. خولی لاوان لە ئەلمانیا بۆ قوتابیەکانی قوتابخانە بەشدارەکان دەکاتەوە، بۆ باشترکردنی زمانی ئەلمانییان و بەهێزبوونی بەهرە نێوکەلتوورییەکان و راستەوخۆ و بە شێوەیەکی زیندوو ناسینی وڵاتی ئەلمانیا.
ماڵپەڕی www.pasch-net.de دابەشی ئەم کایانەی خوارەوە بووە:
  • کایە گشتییەکان
  • کایەی مامۆستایان
  • کایەی قوتابیان
کایە گشتییەکان

کایە گشتییەکان زانیارییمان لە بارەی دەزگا بەشداربووەکان و چالاکییەکانیان پێ دەبەخشێت. ئەوە ئەو پرۆژانەش دەگرێتەوە کە لە چوارچێوەی دەستپێشکەرییەکانیPASCH، بانگەواز و ڕاگەیاندنەکانی ڕۆژانەی کارەمەندەکانی لە شوێنە جیاجیاکانای جیهاندا، خولەکانی PASCH بۆ لاوان لە ئەلمانیا و هەروەهاش بۆرسەی بەشداربووان بۆ بەشداربوونی قوتابخانەکانی جیهان دەگرێتەوە. وەک نەخشەیەکی چالاکییەکانی نێوخۆ، دیمەنێکی گشتی تۆڕی قوتابخانە بەشدارەکان و خودی قوتابخانە بەشداربووەکانمان لە وێنەیەکی تایبەتدا بە کورتی دەخاتە بەرچاو.

کایەی مامۆستایان

لەم بەشەدا مامۆستایان ئەم باسە وروژاوانە دەبینین، کە پەیوەندییان بە کارەکانی تۆڕی PASCH-net وە هەیە لە بارەی وانەکانی زمانی ئەلمانی، کەرەسەکانی وانەگوتنەوە بۆ دابەزاندن، زانیارییەکان لە بارەی بابەتەکانی ڕێباز و شێوازی زانستی وانەوانی. لە سەکۆی فێرکاری PASCH مامۆستایان دەتوانن ژووری ئەلکترۆنی تایبەت بە خۆیان بۆ خولی فێربوون دابمەزرێنن، یان سوود لەو خولانە وەربگرن کە پێشکەش دەکرێن.

ئەم سەکۆیە توانای ئەوە پێشکەش دەکات، کە کەرەسەکان لەگەڵ یەکتریدا بگۆڕنەوە، یان بەرەوپیری بیری پرۆژەکانی گەڕان بەدوای بەشداربوواندا بچن. هەر لە مەڵبەندی ئەو سەکۆی فێرکارییە، یان لە تابلۆی ڕاگەیاندنەکاندا مامۆستایان دەتوانن پرۆژە لە دەرەوەی سنووری وڵاتەکانیان جێبەجێ بکەن، بۆ نموونە هێنانەئارای رۆژنامەی ئەلکترۆنی هەرێمیی بۆ قوتابیان یان داتەدانێک (پۆدکاست) بە ڕێگەی ئۆنلاین.

لە سەکۆی PASCH –وە، لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە PASCH-net خولی یارمەتیدانی پێشخستنی مامۆستایان پێشکەش دەکات. لە خولی ئینتەرنێتی (مۆلەتنامەی لێخوڕین- تۆڕی پاش) (PASCH-net-Führerschein) مامۆستایان فێری ئەوە دەبن، کە بەو ماڵپەڕانە ئاشنا ببن، کە وانەکانی زمانی ئەلمانی پێشکەش دەکەن. بۆ نموونە مەڵبەند و سەکۆکان، هەروەها رۆژنامەی قوتابیان PASCH-Global. لە خولی ئینتەرنێتی مۆلەتنامەی لێخوڕینی موودلە (Moodle-Führerschein) شارەزی ئەوە دەبن، کە چۆن دەتوانرێت سەکۆکەی PASCH کە لەسەر بنچینەی کەرەسە ئەلکترۆنییەکانی مودلە ئاواکراوە، بۆ وانەکانی قوتابخانە یان لە چوارچێوەی خولێکی پێسخستن بەکاربهێنرێت.

پەیوەندی:
lernplattform@pasch-net.de

کایەی قوتابیان

فێرخوازانی زمانی ئەلمانی سەر بە قوتابخانەکانی PASCH لەو مەلبەندەدا لە نێوان خۆیاندا لەگەڵ قوتابیانی تر گۆڕینەوە دەکەن. دەتوانن دەقی نووسین، وێنە و ڤێدیۆ لەم مەڵبەندە بڵاوبکەنەوە، هەروەها دەتوانن لە نێوان خۆیان گروپ ێکبهێنن و دانوستاندن و گەنگەشە لەگەڵ یەکتریدا بکەن.

پێشبڕکێ و پرۆژەکان رۆلی هاندان دەبینن بۆ بەشداربوون تێیاندا. دەقەکان کە بە ئاساتی جیاجیای زمانی ئەلمانی دەنووسرێن زانیاری لەبارەی وڵاتی ئەلمانیا دەبەخشن، لەوانەش لە بارەی توناکانی خوێندنی زانکۆ لە ئەلمانیا. دانوستاندنە بەردەوامەکان، هاوبەشی لە چالاکییەکان هەرەها یارییەکانی فێربوون، بانگهێشتنێکی بەشداربووانە بۆ مەشقکاری لە زمانی ئەلمانیدا.

ئەوی کە دەخوازێت لە PASCH-net و مەڵبەندەکەدا یان لەسەر سەکۆی فێرخوازی چالاک بێت، پێویستە خۆی ناونووس بکات و دواتر دەتوانێت بە پۆستی ئەلکترۆنی و گوزەرپەیڤی (ئێمەیل و پاسۆرد) خۆی، خۆی تۆمار بکات. پەیوەندی:
service@pasch-net.de
تۆڕی ئەلکترۆنی PASCH لە سەرتاسەری جیهاندا پتر لە ١٧٠٠ قوتابخانە لە خۆیدا دەگرێت. پەیمانگەی گوێتە سەرپەرشتی پتر لە ٥٥٠ لەم قوتابخانانە دەکات لەناو سوستێمی نەتەوەیی پەروەردەیان و لە پتر لە ١٠٠ وڵات. لە چوارچێوەی دەستپێشکەرییەکانیدا "قوتابخانەکان: هاوبەشانی دواڕۆ" قوتابخانەکان بەم دواییە وانەی زمانی ئەلمانییان تێدا خراوەتە بەرنامەی خوێندن، یان تێدا دامەرزاوە. لە زۆربەی ئەو قوتابخانەدا زمانی ئەلمانی وەک زمانی بیانی دووەم پێشکەشدەکرێت. سەرەڕای ئەمەش لە بارەگای ناوەندی بۆ قوتابخانەکانی دەرەوەی وڵاتی ئەلمانیا (ZfA) –وە نزیکە ١٠٠٠ قوتابخانەی تری نیشتمانیی سەرپەرشتی دەکرێن و ئەو قوتابخانانە دەرفەتی وەرگرتنی دبلۆمی کۆنفرانسی وەزارەتی رۆشنبیری ئەلمانیا، لە زمانی ئەلمانی پێشکەش دەکەن..

وێنەیەکی پۆرترێتی قوتابخانە