Goethe-Zertifikat C1

Goethe-Zertifikat C1 modular © Goethe-Institut

ئێوە حەزدەکەن...

  • بۆ خوێندن لە زانکۆیێکی ئەلمانیا خۆتان ئامادەبکەن.
  • بۆ کارکردن دەتانەوی ئەوە بسەلمێنن کە لە زمانی ئەلمانیدا لە ئاستێکی پێشکەوتوو دان.
  • خۆتان ئامادەدەکەن تا لە کایەیەکی پزیشکی لە وڵاتی ئەلمانیا کار بکەن.
  • سەرکەوتنتان لە زمانی ئەلمانیدا ئاستی پلە C1 بسەلمێنن.
  • بڕوانامەیەکی فەرمی و دانپیانراو لە ئاستی نێونەتەوەییدا بەدەستبهێنن.

Goethe-Zertifikat C1 بریتییە لە تاقیکردنەوەیەک بۆ گەوران و پشتگیری هەبوونی ئاستێکی پێشکەوتووی زمانی ئەلمانی دەکات، کە بەرامبەرە لەگەڵ پلەی (C1) لەسەر پێوەرە شەش پلەییەکەی ژێدەری پێکەوەیی ئەوروپایی (GER) ی تواناکان بۆ زانینی زمانەکان.

بە سەرکەوتنتان لە تاقیکردنەوەکە ئێوە ئەوە پێشاندەدەن، کە...

  • کە لە شەبەنگی دەقە ئەلمانییە درێژ و بەرفراوانەکان و هەروەها مانای ناواخنەکانیشیان تێدەگەن.
  • بێ خۆ ئامادەکردنی پێشەکی و بە ڕەوانی دەتوانن بۆچوونی خۆتان دەرببڕن، بێ ئەوەی زۆرجار ناچاربن بە دوای پەیڤاندا بگەڕێن.
  • دەتوانن زمانی ئەلمانی لە ژیانی کار و کۆمەڵایەتی و لە خولی پیشەیی و خوێندندا بەشێوەیەکی کاریگەر و بە گونجاوی بەکاربهێنن.
  • دەتوانن بە ڕۆشنی و بە رێکی و تێروتەسەل بۆچوونی خۆتان بەرامبەر بابەتێکی ئالۆز دەرببڕن.
لە بارەی ئازادبوون لە تاقیکردنەوەی تری زمان بۆ وەرگرتنی بیانییان بۆ خوێندنی زانکۆ، بە هۆی هەبوونی Goethe-Zertifikats C1، تکایە بەر لە دەستپێکی خوێندن زانیاری لە زانکۆکەت یان هەر کۆلێژێکی خوێندن بێت، وەربگرە.

ئامادەکاری

کەرەستەکانی تاقیکردنەوە

لێرە نموونە و دەستەکانی ڕاهێنان دەدۆزنەوە، بۆ ڕاهێنانی بێ تەگەرە بە ئۆنلاین و بە هۆی چالاکییە ناوخۆییەکان.

زانیاری تر

مەرجەکان و ناواخنی تاقیکردنەوەکان و زانیارییەکانی تر لە بارەی Goethe-Zertifikat C1 لێرە وەردەگرن: