منداڵان و گەنجان تۆ دەتەوێت لە تیکتۆک و ئیستگرام بە ئەڵمانی کۆمێنت بنوسیت؟ تۆ ئارەزووت هەیە بۆ یاریە سەرنج ڕاکێشەکان لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە؟ یان فلیم بە ئەڵمانی؟ کەواتە سەیری ئێرە بکە ! ئێمە بۆ تۆ پەرەمان بە ئەپەکان و یاریەکان داوە، زیاتر لە ١٠٠ گرتە ڤیدۆمان هەڵبژاردوە. وە: لە زانکۆی دیجیتاڵی منداڵان و مێرمنداڵان تاقیکردنەوەی سەرنجڕاکێشتان پێشان دەدەین. © Goethe-Institut, Getty Images
ژیان و ژیانی ڕۆژانە تۆ دەتەوێت لە ئەڵمانیا بژیت و کار بکەیت؟ لێرە بێ بەرامبەر ڕاهێنان و ئەپەکان و فلیمەکان دەبینیت، بۆ ئەوەی ئەڵمانیەکەت باش بکەیت – لە A1 بۆ B2 تا C2. ئەم ڕاهێنانە ئامادەت دەکەن بۆ ژیانی رۆژانە لە ئەڵمانیا، بۆ نمونە بۆ بابەتەکانی" نێشتەجێبوون" یان "بازارکردن" . وە: ئەو کەسانەی لە ئەڵمانیا کاردەکەن، ئەزموونەکانیان بۆ تۆ باس دەکەن. © Goethe-Institut, Getty Images
کارکرن و وەزیفە تۆ دەتەوێت لە ئەڵمانیا بژیت و کار بکەیت؟ لێرە بێ بەرامبەر ڕاهێنان و ئەپەکان و فلیمەکان دەبینیت، بۆ ئەوەی ئەڵمانیەکەت بۆ وەزیفەکەت باش بکەیت – لە A1 بۆ تا C2. ئەم ڕاهێنانە هاوکارت دەبن بۆ ئەوەی بە ژیانی رۆژانە لە ئەڵمانیا باشتر ئاشنا بیت. دەبێت لە کاتی چاوپێکەوتنی کاردا چی لە بەرچاوبگریت؟ هەفتانە چەند کاتژمێر کاردەکەیت؟ وەڵامەکان لەم گرتە ڤیدۆیانە دەبینیت، کە لەگەل ئەسانە ئەنجامدراوە کە لە ئەڵمانیا کاردەکەن. © Goethe-Institut, Sonja Tobias
زانیاری و پەروەردە تۆ ئارەزوو دەکەیت بێ بەرامبەر فێری ئەڵمانی بیت و لە لایەوە ڕاهێنان بۆ نمایشی کویزەکانی داهاتوو بکەیت؟ کەواتە سەیری ئێرە بکە. پرسیاری زانستی ئاسان و قورسمان لەسەر جیهان و ئەڵمانیا بۆ تۆ ئامادە کردووە. بۆ نموونە: لە کام ناوچەی جیهان زۆرترین پەنگوین دەژین؟ پیشەی پشووی داهێنەری ئەڵمانی کارل بێنتس چی بوو؟ نیشانمان بدە، تۆ چی دەتوانیت و زانیاریەکانت تاقی بکەرەوە ! © Goethe-Institut, Getty Images
خولی ئەڵمانی لە شوێنی دیاریکراو و ئۆنلاین بۆ هەموو ئاستێکی زمان و هەموو جۆرە فێربوونێک، بۆ قوتابخانە، خوێندن، کار و ژیانی ڕۆژانە - لە شارەزایانەوە بۆ تۆ، لە شوێنی دیاریکراو و ئۆنلاینەو. ئەو خولانە بدۆزەرەوە کە لەگەڵ خودی خۆتدا بگونجێت! © Goethe-Institut, Sonja Tobias
تاقیکردنەوکانی ئەڵمانی بۆ تۆ دەتوانیت تاقیکردنەوە لە سەر هەر ئاستێک بکەیت. هەموو تاقیکردنەوەکانی Goethe-Instituts لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی دانپێدانراون وە بەهایان لە سەر ئاستی جیهانی هەیە. © Goethe-Institut, Sonja Tobias