مۆبایل و ئینتەرنێت

بەرێزتان دەتانەوێت تەلەفۆن بکەن و لە ئینتەرنێتا بگەڕێن و چات بکەن و کورتە نامە بنێرن؟ بەرێزتان پێویستان بە کۆمپانیایەکی دابینکەری مۆبایلە. لە ئەڵمانیا کۆمپانیاکانی دابینکەری مۆبایل زۆرن. بەرێزتان کۆمەڵێک بژاردەی بەرفراوانتان لە گرێبەست یان سیمکارتی پریپەید وە بە تێچووی جیاواز لەبەردەست دایە. بەرێزتان بە تەلەفۆن زۆر دەکەن؟ زۆرجار بەرێزتان دەتانەوێت لەکاتی هاتووچۆشدا هەر کەناو ئینتەرنێت بگەڕێن؟ بەرێزتان شتێک بدۆزنەوە، کە بە باشی بۆ بەرێزتان گونجاو بێت.

Audio-Player: Artikel anhören

Artikel anhören

Handy und Internet

Person bedient ein Smartphone © Goethe-Institut/ Gina Bolle

دابینکەرانی مۆبایل و نرخەکانی

نرخی جێگیر هەیە Flatrates هەیە. بۆ ئەوەی بەرێزتان بێسنوور تەلەفۆن بکەن و کورتەنامە بنێرن. هەروەها پاکێجی گشتگیر بۆ قەبارەی داتایەکی دیاریکراویش هەیە. لە گەڵ قەبارەی داتاکان بەرێزتان دەتوانن لە ئامێرە مۆبایلەکاندا ئینتەرنێتی گەرۆکتان هەبێت. ئەگەربەریزتان قەبارەی داتاکانتان بەکارهێنا، دەتوان بە قەبارەی نوێ پریبکەنەوە. ئاگاداربن: ئەمەش پارەی زیادەی تێدەچێت. هەندێک جار قەبارەی داتا بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی زیاد دەکرێت. بەرێزتان ئەوە بکوژێنەرەوە بۆ ئەوەی بەرێزتان پێویست نەکات ئەوەندە پارە بدەن. تەنها کاتێک کە پێویستی کرد ئەوە داتای زیادە بکڕن. هەروەها نرخ هەیە بەبێ نرخێکی جێگیر یان پاکێجێکی گشتگیر. بەرێزتان تەنها پارەی هەربڕە تێچوویەکی تەلەفۆن و کورتە نامە و بەکارهێنانی ئینتەرنێت دەدەن.

بەڕێزتان بەراورد لە نێوان ئۆفەرە جیاوازەکان بکەن. بەڕێزتان دەتوانن بۆ نموونە ئەمە لە پۆرتاڵەکانی بەراوردکاریدا بکەن:

تەلەفۆنە نێودەوڵەتیەکان

بەرێزتان دەتانەوێت لە ئەڵمانیاوە تەلەفۆن لە دەرەوەی وڵات بکەن؟ ئەمە دەکرێت لە ڕێگەی هێڵی زەمینی یان مۆبایلەوە زۆر گران بکەوێت. بەرێزتان باشتر وایە واتسئەپ WhatsApp ، سکایپ Skype یان خزمەتگوزاریە هاوشێوەیەکان بەکاربهێنن. ئەمەش واتە بەرێزتان دەتوانن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە تەلەفۆن بکەن و هیچ تێچووی تەلەفۆنیش نادەن. هەروەها بەریزتان دەتوانن بە کارتی تەلەفۆن یان کارتی پرکردنەوە بۆ دەرەوە تەلەفۆن بکەن. بۆ ئەوە تێچووی پەیوەندییەکان هەرزانتر بن. بۆ نموونە بەرێزتان دەتوانن ئەم کارتانە لە سوپەرمارکێتەکان یان دوکانەکانی تر بکرن.

بەڕێزتان کاتێکی زۆر لە دەرەوەی وڵاتن و دەتانەوێت لە وێوە بە سیمکارتە ئەڵمانیەکان تەلەفۆن بکەن یان ئینتەرنێت بەکاربهێنن؟ لەناو یەکێتی ئەوروپا و نەرویج و ئایسلەندا و لیختنشتاین بەرێزتان دەتوانن تەلەفۆن بکەن بەبێ هیچ تێچوویەکی زیادە. لە وڵاتانی تردا دەکرێت زۆر گرانتر بێت. بەرێزتان ئاگاداری تێچووی ڕۆمینگ بن بۆ کورتەنامە و پەیوەندیە تەلەفۆنیەکان و ئینتەرنێت. بەرێزتان پێش ئەوە زانیاریەکان لەسەر تێچوونەکان بزانن. بەرێزتان دەتوانن ڕۆمینگ لە دەرەوەی وڵات بکوژێنەوە و تەنها لە ڕێگەی تۆڕەکانی وای فایەوە ئینتەرنێت بەکاربهێنن لە هۆتێلەکان یان کافێکان، وەک نموونەیەک.

هەروەها نرخی تایبەتی نێودەوڵەتی هەیە. لە کۆمپاناکانی دابینکەرانی مۆبایل بپرسن.

گرێبەستی مۆبایل

بەرێزتان دەتوانن گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی مۆبایل بکەن. باشتر وایە بەرێزتان بچنە کانێک و لەوێ ئامۆژگاری تەواو وەربگرن. ئاگاداربە: بەرێزتان گرێبەستێک واژۆ نەکەن، کە لێی تێنەگەن. بەرێزتان زۆر بە وردی گرێبەستەکە بخوێنەوە. داوای هاوکاری بکە بۆ وەرگێڕان. بەرێزتان هەروەها دەتوانن لە ماڵپەڕەکەدا گرێبەستێکە لە داوا بکەن و واژۆی بکەن، بۆ کۆمپانیای مۆبایلەکەی بنێرنەوە. بەزۆری کۆمپانیاکەنی مۆبایل دەیەوێانەوێت ناسنامە بەرێزتان یان پاسپۆرتەکەتان وە هەروەها بەڵگانامەی تۆمار کردنەکەتان ببینێت.

گرێبەستی مۆبایل بەزۆری بۆ ماوەی ساڵێک بۆ دوو ساڵ دەبێت. زۆرجار ناتوانرێت پێشتر گرێبەستەکە هەڵبوەشێنرێتەوە. بەزۆری لە کۆتایی مانگدا پارەکە ڕادەکێشن. بەرێزتان دەتوانن لە هەر کاتێکدا گرێبەستەکەت هەڵبوەشێنیتەوە دوای تەواوبوونی کەمترین ماوە بە ئاگادارکردنەوەی یەک مانگ.

سیمکارتی پریپەید

بژاردەیەکی تر سیمکارت پریپەیدە. زۆرجار مرۆ دەتوانێت کارتەکان لەسوپەرمارکێتەکان، بەنزینخانەکان یان کیۆسکەکاندا بە پارەیەکی کەم بکڕێت.

بەرێزتان سیمکارتێکی پریپەید ڕاستەوخۆ لە کۆمپانیەکی مۆبایلتان کڕیوە؟ کەواتە بەرێزتان دەتوانن سیمکارتەکە هەر لەوێ چالاک بکەن. بۆ ئەمەش بەرێزتان پێویستان بە ناسنامە یان پاسپۆرتی خۆتان دەبێت. هەروەها هەندێک جار پێویستت بە مۆڵەتی مانەوەش دەبێت. بۆ ئەم مەبەستە هاوکاری دەکرێن. بەرێزتان بۆ نموونە سیمکارتێکی پرپەید تان لە سوپەرمارکێتێکدا کڕیوە؟ دواتر بەریزتان دەتوانن ناسنامەکەتان بسەلمێنن بە بەکارهێنانی پرۆسەی ناسینەوەی ڤیدیۆیی یان لە لقێکی بۆستی ئەڵمانیا.

کەواتە بەرێزتان پێویستە وەحەدە داغل بکەن. بەرێزتان هەوەها دەتوانن وەحدە لە مارکێت یان لە کیۆسک بکڕن. لەسەر کارتی وحدەکە ژمارەیەکی درێژ هەیە. دەبێت ژمارەکە داغلی ناو مۆبایلەکە بکەن. هەروەها بەرێزتان دەتوانن هەندێک جار ڕاستەوخۆ لە ئەپەکی کۆمپانیاکە دا بیکڕن. ئەو وەحدانە لە کاتی تەلەفۆن کردنو و نامە ناردن و لە کاتی بەکارهێانی ئینتەرنێتدا بەکاربهێنرێت.

وێلان

بەرێزتان دەتانەوێت بە خۆڕایی ئینتەرنێت بەکاربهێنن؟ زۆرجار لە کافێکان، کتێبخانەکان یان بینا گشتیەکانی تردا وایفای بەخۆڕایی هەیە. لە ئینتەرنێتدا ماڵپەڕگەلێک هەن کە تۆڕەکانی وایفای لە ناوچەکەی بەرێزتان پیشان دەدەن. ئاگاداربن: زۆرێک لەم تۆڕانەی وایفایای کۆدەکەیان نەکراون. لەوانەیە کەسانی تر بتوانن زانیارییە کەسییەکانی بەرێزتان ببینن.

ئینتەرنێت لە ماڵەوە

بژاردە و دەرفەتی جیاواز لەنرخ هەن بۆ هێڵی ئینتەرنێت لە شوقەکەتاندا. لێرەشدا بەرێزتان دەبێت بیربکەنەوە: بەرێزتان پێویستان بە چییە؟ بەرێزتان تەنها ئینتەرنێت یان تەلەفۆنی زەمینیتان دەوێت؟ بەرێزتان ئینتەرنێت زۆر بەکار دەهێن هەندێک جار سەیری فیلم دەکەن یان گوێ لە مۆسیقا دەگرن؟ کەواتە مەرج نییە هێڵی ئینتەرنێت زۆر خێرا بێت. بەرێزتان لە یەک کاتدا چەند ئامێرێک بەکاردەهێنن، بەرێزتان لە ماڵەوە لەسەر لاپتۆپەکەت کار دەکەن، زۆر سەیری فیلمی کوالیتی بەرز دەکەن یان زۆر پەیوەندی ڤیدیۆیی لەگەڵ خێزانەکەت دەکەن؟ کەواتە لەوانەیە پێویستان بە هێڵی ئینتەرنێتی خێراتر هەبێت.

بەرێزتان ئۆفەرە جیاوازەکان لە پۆرتاڵی بەراوردکردن تاقی بکەنەوە:

بەرێزتان گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئینتەرنێتدا ئەنجام دەدەن. لێرەدا هیچ بژاردەیەکی پریپەید نییە. بەرێزتان گرێبەستەکە بە وردی بخوێنەوە. بەرێزتان ئەو کاتە واژۆی کرێبەستەکە بکەن،کە هەمووی تێبگەیشبن. ئاگاداربە: هەندێک جار پارەی مانگانە لە سەرەتاوە هەرزانترە. دوای چەند مانگێک تێچووی زیاتری دەبێت. بەزۆری گرێبەستەکان ماوەی دوانزە بۆ 24 مانگە. زۆرجار ماوەی کشانەوە وازهێنان هەمان ماوەی گرێبەستی مۆبایلەکەن. بەڵام تێچووس هەیە کە ماوەی دیاریکراوی نییە.

پرسیارە باوەکان

فۆڵۆومان بکەن