© Goethe-Institut/ Gina Bolle
00:00
© Goethe-Institut
لەم پەیجەدا:
دەستووری ئەڵمانیا پێی دەوترێت یاسای بنەڕەتی. لە یاسای بنەڕەتی گرنگترین ڕێساکانی تێدایە بۆ پێکەوە ژیان لە ئەڵمانیا.
ئەڵمانیا دەوڵەتێکی دەستوورییە. هەموو مرۆڤەکان لەبەردەم یاسادا یەکسانن. گرنگ نییە چ تەمەن و ڕەگەز و ڕەچەڵەک و ئایینێک بن. هەرکەسێک هەست بکات بە نادادپەروەرانە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، دەتوانێت بچێتە بەردەم دادگا.
ئەڵمانیا دەوڵەتێکی خۆشگوزەرانییە. دەوڵەت خەمخۆری هاووڵاتیانی خۆیەتی. بیمەی تەندروستی و خانەنشینی و یارمەتی کۆمەڵایەتی وەک یارمەتی بێکاری هەیە. پێویستە هەموو کەسێک بتوانێت بە باشی بژی.
ماف و ئەرکەکانی مرۆڤەکان لە ئەڵمانیا لە یاسای بنەڕەتیدا هاتووە. بەشێک لەو مافە بنەڕەتیانە هەموو کەسێک دەگرێتەوە. ئەمانەش مافی مرۆڤن. هه ڕوه ها هه ندێ ماف هه یه ته نها هاووڵاتیانی ئه ڵمانیا دەگرێتەوە . ئەمانەش مافە مەدەنیەکانن.
پابەندبوونە گرنگەکان بریتین لە، بۆ نموونە خوێندنی ناچاری، پابەندبوونی باج و پابەندبوون بە ئەرکە یاسایەکان: منداڵان و گەنجان دەبێت لە ئەڵمانیا بچنە قوتابخانە. هەرکەسێک پارە پەیدا بکات دەبێت باج بدات. پێویستە هەموو کەسێک پابەندی یاساکان بێت.
ئەمانە گرنگترین مافەکانن:
مافەکانی دیکە بریتین لە پاراستنی هاوسەرگیری و خێزان، ئازادی ڕۆژنامەگەری، مافی دەنگدان و ئازادی ئایین.
لە ئەڵمانیا هەموو مرۆڤەکان بۆیان هەیە ئازادانە ئایینەکەیان هەڵبژێرن و پەیڕەوی بکەن. نزیکەی یەک لەسەر سێی مرۆڤەکان لە ئەڵمانیا بە فەرمی هیچ ئایینێکیان نییە. زۆربەی ئەڵمانییەکان سەر بە ئایینی مەسیحین، ڕۆمی کاسۆلیک یان پرۆتستانتن. زۆرێک لە جەژنە مەسیحییەکان وەکو جەژنی کریسمس و جەژنی ئۆسترن پشووی گشتین. ئەمەش بەو مانایەیە، کە زۆربەی خەڵک پێویست ناکات لەم ڕۆژانەدا کار بکەن. بەڵام خەڵکانێکی زۆریش سەر بە ئایینەکانی دین هەن، کە لە ئەڵمانیا دەژین.
لە قوتابخانەکاندا وانەی ئایینی پرۆتستانت و کاسۆلیکی هەیە. هەروەها لە هەندێک قوتابخانەدا وانەی ئایینی مەسیحی ئۆرتۆدۆکس و جوولەکە و ئیسلامیش هەن. دایک و باوکان دەتوانن بڕیار بدەن کە ئایا منداڵەکەیان دەبێت بچێتە وانەی ئایینی یان نا. هەروەها بەرێزتان بڕیار دەدەن، کە منداڵەکەی بەرێزتان بچێتە کام وانەی ئایینی.
مرۆڤەکان لە ئەڵمانیا ڕێگەیان پێدەدرێت بە ئاشکرا ئاراستەی سێکسی خۆیان دەرببڕن. ئەمەش بەو مانایەیە، کە خۆشەویستی هاوڕەگەزبازان، دووڕەگەزبازی، ترانسسێکسوالیتی و نێوان سێکسوالیتی بەقەد هێتەرۆسێکسوالیتی بەشێکن لە ژیانی ڕۆژانە. بزووتنەوەی LGBTQ ڕۆڵێکی گرنگ بۆ ئەمە دەگێڕێت. ئەمە کۆمەڵگەی هاوڕەگەزباز و دووڕەگەزباز و ڕەگەزگۆڕاو موسەلیەکان . ئەوان ئەڵمانیا پارێزراون. هێمایەکی بزووتنەوەی LGBTQ ئاڵایەکی پەڵکەزێرینەیە.
هەروەها لە 1ی تشرینی یەکەمی 2017ەوە هاوسەرە هاوڕەگەزبازەکان واتە پیاو و پیاوێک یان ژن و ژنێک دەتوانن لە ئەڵمانیا هاوسەرگیری بکەن. بەرێزیشتان هەمان ماف و پابەندبوونتان هەیە. ئەمەش واتە بۆ نموونە: بەرێزتان ڕێگەتان پێدەدرێت منداڵ بەخێو بکەن. بەرێزتان دەتوانن ناوی هاوبەشی ژیانتان وەربگرن. بەرێزتان دەبێت هاوکاری یەکتر بکەن.
ئەگەر ڕێز لە مافەکان نەگیرێت، دەکرێت لە هەندێک دۆخدا پەیوەندی بە جیاکاری "تمییز وە بێت. بەرێزتان لەسەر ئەوە دەقی زانیارییەکانمان بخوێنەرەوە “مامەڵەکردن لەگەڵ جیاکاری”.
لە دیموکراسیدا هەڵبژاردن هەیە. لە ئەڵمانیاش هەر وایە. هەڵبژاردنەکان دەبێت نهێنی و گشتی و ئازاد بێت. گەل بڕیار دەدات کێ حوکمڕانی دەکات.
پارتە سیاسییەکانی ئەڵمانیا بەرنامە و ئامانجی جیاوازیان هەیە. پارتە گەورەکان بریتین لە SPD (پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا)، CDU (یەکێتی دیموکراتی مەسیحی)، هاوپەیمانی 90/سەوزەکان، FDP (پارتی دیموکراتی ئازاد)، AfD (ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا) و چەپ. حیزبی بچووکتریش زۆرن. دەتوانن زانیاری زیاتر لەسەر لایەنەکان و بەرنامەکانیان لە ماڵپەڕی دەزگای فیدراڵی بۆ پەروەردەی مەدەنی بدۆزنەوە.
کێ بۆی هەیە دەنگ بدات؟ مافی دەنگدان بۆ هەموو هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا وەک یەک نییە. بۆ زۆربەی هەڵبژاردنەکان مرۆ دەبێت تەمەنی 18 ساڵ تەوا کردبێت. لە هەڵبژاردنی فیدراڵی و هەرێمەکاندا تەنها هاووڵاتیانی ئەڵمانی بۆیان هەیە دەنگ بدەن. لە هەرێمەکانی بادن-ڤورتمبێرگ، براندنبورگ، برێمن، هامبۆرگ و شلێسڤیک-هۆڵشتاین، لە تەمەنی 16 ساڵیەوە ڕێگەیان پێدەدرێت بەشداری هەڵبژاردنەکانی هەرێمەکەیان بکەن. بەڵام هێشتا ڕێگەیان پێنادرێت خۆیان هەڵبژێرن. ئەمەش تەنها لە تەمەنی 18 ساڵییەوە دەبێت.
هاوڵاتییانی یەکێتی ئەوروپا دەتوانن لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا دەنگ بدەن، ئەگەر ئەوان زیاتر لە سێ مانگ لە ئەڵمانیا ژیابن. لە بایرن، هێسن، ڕاینلاند-فالتس سارلاند و ساخسن، دەنگدەران دەبێت تەمەنیان 18ساڵ بێت. لە هەرێمەکانی فیدراڵیەکانی تردا مرۆ دەتوانیت لە تەمەنی 16ساڵیدا دەنگ بدات. لە هەڵبژاردنەکانی یەکێتی ئەوروپادا هەموو هاوڵاتیانی ئەوروپا بۆیان هەیە لە سەروو تەمەنی 18 ساڵی بچنە دەنگدان.
بەرێزتان لە وڵاتێکەوە هاتوون، کە سەر بە یەکێتی ئەوروپا نیە؟ کەواتە بەداخەوە لە ئەڵمانیا ڕێگەتان پێنادرێت دەنگ بدەن. بەڵام بەرێزتان لەگەڵ ئەوشدا دەتوانن بەشداری بکەن. لە زۆربەی شوێنەکان دەستەی ڕاوێژکاری ئامێزان هەیە. ئەوانە بەزۆری لەلایەن کۆچبەرانەوە هەڵدەبژێردرێن. دەستەی ڕاوێژکاری ئامێزان کار بۆ بەرژەوەندی سیاسی کۆچبەران دەکات. ئەوان هەروەها یارمەتیدەرن لە پرسیار و کێشەکان. لە ڕێگەی ئەم کارەوە دەیانەوێت پێکەوە ژیانی کۆچبەران و ئەڵمانییەکان باشتر بکەن.
ناوەندی فیدراڵی بۆ پەروەردەی مەدەنی: پارتەکان لە ئەڵمانیا
Make it in Germany: سیاسەت و یەکێتی ئەوروپا
نامیلەکەی " بەخێر بێن بۆ ئەڵمانیا" نیشتەجێ بوون
بۆندستاگ "پەرلەمانی" ئەڵمانیا
حکومەتی فیدراڵی
فەرمانگەی ئاماری فیدراڵی
ئەڵمانیا: سیاسەت
ئەنجومەنی فیدراڵی کۆچبەران و ئامێزان (BZI)
زانینی هەسارەکان: سیاسەت
BMJ: مافە بنەڕەتییەکانمان
لە هەندێک هەرێمەکانی فیدراڵی منداڵەکەی بەرێزتان دەتوانێت لە پشوویەکی زۆر گرنگدا لە وانەکانی قوتابخانە ببخشرێت. بەرێزتان لە مامۆستایان بپرسە.
ەرێزتان دەتوانن زانیاری دەربارەی ئەمە لە ئۆفیسی ئەنجومەنی ئامێزان لە شارەکەتان و لە ئەنجومەنی کۆچبەرانی و ئامێزانی فیدراڵی، لە خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری کۆچبەری بۆ کۆچبەرانی گەورەساڵ و لە خزمەتگوزارییەکانی کۆچبەری لاوان (JMD) وەربگرن.
خزمەتگوزاری بۆ کۆچبەرانی گەنجان (JMD)
ئامۆژگاری بۆ کۆچبەرانی گەورەساڵان (MBE)
mbeon - ئامۆژگاری و زانیاری مۆبیل بۆ کۆچبەران
BAMF-NAvI: ئامۆژگاری بۆ کۆچبەران
خزمەتگوزارییەکانی کۆچی گەنجان (JMD) یارمەتی هەرزەکاران و گەنجانی پێگەیشتوو تا تەمەنی 27 ساڵی دەدەن. خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری کۆچ بۆ کۆچبەرانی گەورەساڵ (MBE) یارمەتی گەورەکان دەدات. هەروەها بەرێزتان دەتوانن بچیتە لای ڕاوێژکاری یاسایی.
بەرێزتان پرسیار لە شاروانیەکەی خۆتان یان لە ناوەندی ڕاوێژکاری کۆچبەران پرسیار بکە.