سەرکەوتنی خێرا:

ڕاستەوخۆ بازدان بۆ ناواخن (Alt 1) ڕاستەوخۆ بازدان بۆ ناڤیگێیشن (ڕێبەر) (Alt 2)
دۆزینەوەی خول

زمانی ئەڵمانی بۆ بردنی هاوژین

دەتەوێت برۆیت بۆ لای هاوژینەکەت لە ئەڵمانیا و پێویستت بە بەڵگەنامەی زانینی زمانی ئەڵمانیە لە ئاستی A1؟

دۆزینەوەی خول
وێناکردن: خوێندکارە دڵخۆشەکان کتێب و بڵقی قسەکردن و نەخشەی ئەڵمانیا دەگرن کە بە هەوادا دەفڕێت.
  • ئامادەکاریی بۆ ژیانی رۆژانە لە ئەڵمانیا
  • زانینی زمانی ئەڵمانی
  • بە تاقیکردنەوەوە

خولی تایبەتی ئاستی A1

لە خولەکانی ئێمە فێری زمانی ئەڵمانی ئاستی A1 دەبێت. مامۆستاکانمان کاتی زۆر بۆ تۆ و پرسیارەکانت تەرخان دەکەن و بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی Start Deutsch 1 ئامادەت دەکەن.

لەم خولەدا تۆ تەنها زمانی ئەڵمانی فێرنابیت کە بۆ ژیانی ڕۆژانەی خۆتە لە ئەڵمانیا پێویستت پێیەتی، بەڵکو قورسایەکی زیاتریش دەخرێتە سەر بابەتەکانی "ژیان و کارکردن لە ئەڵمانیا".
خۆت ئامادە بکە بۆ ژیانی ڕۆژانەی نوێت بە باشترین شێوە!
تاقیکردنەوەی "بڕوانامەی گۆتە Start Deutsch 1 لە کۆتایی خولەکەدا لە تێچووی خولەکەدایە.
 
  • ئاست
    A1

  • سەرەتا
    لە وادە دیاریکراوەکاندا

  • ماوە
    ١٨ هەفتە

  • کاتژمێرەکانی وانەوتنەوە لە هەفتەیەکدا
    ٩ کاتژمێر

  • بەشداربوان
    تا ١٢ کەس

  • نرخ
    ٧٠٠ دۆلاری ئەمریکی (inkl. Prüfung)