زانیاری تر

گەڕانەوە بۆ Goethe-Zertifikat B2

یەک بە یەک: بەشەکانی تاقیکردنەوە

Goethe-Zertifikat B2 لەم بەشانەی تاقیکردنەوە پێکدێت: خوێندنەوە، بیستن، نووسین و قسەکردن (تاقیکردنەوەی زارەکی بە جووتە).
تاقیکردنەوەکە لە ناوەندە بژێردراوەکانی تاقیکردنەوەکاندا دەکرێت. دەرفەتی ئەوە هەیە کە تاقیکردنەوەکە لەسەر کاغەز و هەروەها بە دیگیتالیش بکرێت. لە سەرتاسەری جیهاندا بە یەک پێوەری هاوسان دەکرێت و هەڵدەسەنگێنرێت.
 

خوێندنەوە

ئێوە چەند دەقێکی جیا جیای وەک بابەتی سمینارێک، نووسینێکی رۆژنامە یان هی ناو گۆڤارێک، کۆمێنت و رێسا دەخوێننەوە، زانیارییە سەرەکییەکان، تێبینییە گرنگەکان، هەروەها خاڵە هەڵوێستییەکان، بۆچوونەکان و رێساکانی ناویان دەستنیشان دەکەن و دەیاننووسنەوە.

کات: ٦٠ خولەک.

نووسین

بیروبۆچوونی خۆتان و پوازشهێنانەوە بۆ بیروبۆچوونەکانتان لە بارەی بابەتی کۆڕێک لەسەر بابەتە هەنووکەییە کۆمەڵایەتییەکان دەنووسن. سەرەڕای ئەوەش هەواڵێکی فەرمی لە بارەی پیشەیەک دەنووسن.

کات ٧٥ خولەک

بیستن

لە رادیۆ گوێ لەدێمانەیەک، گفتوگۆیێک، بابەتێکی پێشکەشکراو، بیروبۆچوونێک لە بارەی ژیانی رۆژانە دەگرن، دەربڕینە سەرەکییەکان و خاڵە گرنگەکان تۆمار دەکەن.

کات: نزیکەی ٤٠ خولەک

قسەکردن

بابەتێکی کورت لە بارەی بابەتێک پێشکەش دەکەن و لەگەڵ هاوەلە بەشداربووەکەت قسەی لەبارەوە دەکەن. جگە لەوەش لە دانوستاندنەکەتان پوازش لەگەڵ یەکتری دەگۆڕنەوە

کات: ١٥ خولەک.

مەرجەکان

Goethe-Zertifikat B2 تاقیکردنەوەیەکی زمانی ئەلمانییە بۆ لاوان و گەوران.

تاقیکردنەوەکانی پەیمانگەی گوێتە بۆ هەموو ئەوانەی کە خوازیارن کراوەیە و بێ وابەستەیی بە گەیشتن بە کەمترین تەمەن و هەبوونی ڕەگەزنامەی ئەلمانی، دەتوانن تێیاندا بەشدار ببن.
  • Goethe-Zertifikat B2 بۆ لاوان ئێمە پێمانباشە بەشداربووان تەمەنیان لەسەرەوەی ١٥ ساڵییەوە بێت.
  • Goethe-Zertifikat B2 بۆ گەوران ئێمە پێمانباشە بەشداربووان تەمەنیان لەسەرەوەی ١٦ ساڵییەوە بێت.
  • مەرجی Goethe-Zertifikat B2 بریتییە لە هەبوونی ئاستێکی شارەزایی زمانی ئەلمانی بەرامبەر پلەی B2 لە پێوەری ژێدەری پێکەوەیی ئەوروپایی (GER) ی تواناکان بۆ زانینی زمانەکان.
  • مەرجی گەیشتن بەم پلەیەش بەستراوەتەوە بە شارەزایی پێشتر لە زمانی ئەلمانی و بەشداری کردن لە ٦٠٠-٨٠٠ یەکەوانەی ٤٥ خولەکی.