زانیاری تر

گەڕانەوە بۆ Goethe-Zertifikat C2: GDS

دەرکەوتنتان، تکایە! خانەکان (مۆدولەکان)

Goethe-Zertifikat C2: دبلۆمی مەزنی زمانی ئەلمانی پێکدێت لە خانەکانی خوێندنەوە، بیستن، نووسین و قسەکردن (تاقیکردنەوەی زارەکی بەتەنها). لەسەرتاسەری جیهاندا تاقیکردنەوەکان بە هاویەکی پیادەدەکرێن و هەڵدەسەنگێندرێن.

پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی خانەی نووسین پەیوەندە بە کتێبەکان و سەرچاوەکان بە هاوکاری لەگەڵ زانکۆی ماکسیمیلیەنی مونیخ دادەندرێن.

تاقیکردنەوە لە هەر چوار خانە دەکرێت تەنها تەنها یان پێکەوە بە تێکهەڵکێشی پیادەبکرێن. بەرەنجامەکانی هەر چوار خانە پێکەوە دەبن بە بڕوانامەیەکی گشتی بەرەنجامەکان. خانەکانی خوێندنەوە، بیستن، قسەکردن لە سەنتەری تاقیکرنەوەکان هەڵدەسەنگێندرێن. هەڵسەنگاندنی تاقیکردنەوەی خانەی نووسین لە سەنتەرەکانی پەیمانگەی گوێتە رێکدەخرێت.

ئەگەر ئێوە بۆ تاقیکردنەوەی ساڵی ٢٠١٩ لە خانەی نووسین لە بەشی دووەمدا ناتانەوێت یەکێک لە دوو بابەتە گشتییەکان نەکەن، بەڵکوو دەتانەوێت لە یەکێک لەو دوو بابەتە کار بکەن، کە بە کتێبەکان و سەرچاوەکانی خوێندن پەیوەنددارن، پێویستە ئێوە پێشتر (بەلای کەم) کارتان لەسەر یەکێک لەو ناونیشانانە (تایتل) کردبێت، کە لەلایەن زانکۆی ماکسیمیلیەنی مونیخ بۆ ساڵی ٢٠١٩ ئامادەکراون. ئێوە لە کاتی تاقیکردنەوەدا یەکێک لە چوار بابەتە دیاریکراوەکان هەڵدەبژێرن.

کتێبەکان ٢٠١٩ بۆ Goethe-Zertifikat C2: GDS

Brigitte Kronauer
Das Taschentuch
Roman (بریگیتە کرۆناوەر- کتێبی گیرفان رۆمان)
dtv Verlag
ISBN 978-3-423-12888-9
€ 10,00 (D)

Robert Seethaler
Der Trafikant
Roman (خاوەن کەشکەکە- رۆمان)
Kein & Aber Verlag
ISBN 978-3-036-95909-2
€ 12,00 (D)
ئەگەر ئێوە بۆ تاقیکردنەوەی ساڵی ٢٠١٩ لە خانەی نووسین لە بەشی دووەمدا ناتانەوێت یەکێک لە دوو بابەتە گشتییەکان نەکەن، بەڵکوو دەتانەوێت لە یەکێک لەو دوو بابەتە کار بکەن، کە بە کتێبەکان و سەرچاوەکانی خوێندن پەیوەنددارن، پێویستە ئێوە پێشتر (بەلای کەم) کارتان لەسەر یەکێک لەو ناونیشانانە (تایتل) کردبێت، کە لەلایەن زانکۆی ماکسیمیلیەنی مونیخ بۆ ساڵی ٢٠١٩ ئامادەکراون. ئێوە لە کاتی تاقیکردنەوەدا یەکێک لە چوار بابەتە دیاریکراوەکان هەڵدەبژێرن.

کتێبەکان ٢٠١٩ بۆ Goethe-Zertifikat C2: GDS

Hanns-Josef Ortheil
Die Berlinreise
Roman
btb Verlag
ISBN 978-3-442-74997-3
€ 10,00 (D)

Urs Widmer
Das Buch des Vaters
Roman
Diogenes Verlag
ISBN 978-3-257-23470-1
€ 10,90 (D)
 

خوێندنەوە

ئێوە دەقێکی بابەتی، کۆمێنتێک، راپۆرتێک و ڕاگەیاندنێک دەخوێننەوە، پرسیارە جیاوازەکان پەیوەند بە هەر یەکێکیان دەدەنەوە. ئێوە بەبێ دژواری دەتوانن لە دەقەکان بگەن، ئەگەریش نابەرجستە یان شاراوە و لەڕووی زمانەوە ئالۆز بن، لە هەمانکاتدا مانا شاراوە و ناڕاستەوخۆخان تۆمار دەکەن.

کات: ٨٠ خولەک

نووسین

ئێوە کورتەڕاپۆرتێکی بەش بەش دادەڕێژن، هەروەها بە سوود وەرگرتن لە سەرچاوە گشتییەکان یان بابەتی ناو کتێبێک، دەقێک لەشێوەی نامەیەکی خوێندنەوە یان پێداچوونەوە بە کتێبێک دەنووسن، کە بەشێوەیەکی باش ڕێکخرابێت و لە ڕووی شێوازەوە گونجاو بێت. دوو بابەتی گشتی و دوو بابەتی تری ناو دوو کتیێب لە لیستەی کتێبەکانتان هەڵدەبژێردرێن، ئێوە کار لەسەر یەکێک لەم چوار بابەتانە دەکەن.

کات: ٨٠ خولەک

بیستن

ئێوە گوێ دەگرن لە ڕاگەیاندراوێک، ڕاپۆرتێکی مێدیایی، گفتوگۆیێکی نافەرمی هەروەها دێمانەیەکی پسپۆری، کە بە خێرایێکی ئاسایی قسە دەکەن، جا کار لەسەر ئەرکە جیاجیاکانیان دەکەن.

کات: نزیکە ٣٥ خولەک

قسەکردن

ئێوە سمینارێک لە بارەی بابەتێکی ئالۆز پێشکەش دەکەن، بۆ نموونە لە بارەی جیهانگیری، کە تێیدا ئێوە پرسە جیا جیاکان یەک یەک بە پوازش دەخەنەبەرچاوان. بابەتێکی تر لە گفتوگۆیێکی لەگەڵ و لە دژدا گەنگەشە دەکەن، کە تێیدا ئیوە بیروڕای تایبەتی خۆتان دەردەبڕن و بەرامبەر پوازشە دژەکان کاردانەوە پێشاندەدەن و هەوڵدەدەن کە بەرامبەرەکانتان قناعەت بە بۆچوونەکانتان بهیێنن.

کات: ١٥ خولەک

مەرجەکان

Goethe-Zertifikat C2: دبلۆمی مەزنی زمانی تاقیکردنەوەیەکی زمانی ئەلمانییە بۆ گەوران.
 
تاقیکردنەوەکانی پەیمانگەی گوێتە بۆ هەموو ئەوانەی کە خوازیارن کراوەیە و بێ وابەستەیی بە گەیشتن بە کەمترین تەمەن و هەبوونی ڕەگەزنامەی ئەلمانی، دەتوانن تێیاندا بەشدار ببن.
  • Goethe-Zertifikat C2: دبلۆمی مەزنی زمانی بۆ گەوران ئێمە پێمانباشە بەشداربووان تەمەنیان لەسەرەوەی ١٨ ساڵییەوە بێت.
  • مەرجی سەرکەوتن لە Goethe-Zertifikat C2: دبلۆمی مەزنی زمانی بریتییە لە هەبوونی ئاستێکی شارەزایی زمانی ئەلمانی بەرامبەر پلەی C2 ی بەرزترین پلە لە پێوەری شەش پلەیی ژێدەری پێکەوەیی ئەوروپایی (GER) ی تواناکان بۆ زانینی زمانەکان.
  • مەرجی گەیشتن بەم پلەیەش بەستراوەتەوە بە شارەزایی پێشتر لە زمانی ئەلمانی و بەلای کەم بەشداریکردن لە ١٠٠٠ یەکەوانەی ٤٥ خولەکی بۆ فێربوونی زمانی ئەلمانی.