زانیاری تر

گەڕانەوە بۆ Goethe-Zertifikat A2: Fit in Deutsch

دەستپێکێکی باش: بەشەکانی تاقیکردنەوە

Goethe-Zertifikat A2: Fit in Deutsch پێکدێت لەو بەشانەی تاقیکردنەوە، خوێندنەوە، بیستن، نووسین و قسەکردن.

لە سەرتاسەری جیهان تاقیکردنەوەکە بە هاوسانی جێبەجێ دەکرێت و هەڵدەسەنگێنرێت
 

خوێندنەوە

تۆ چەند دەق و بابەتی کورتی رۆژنامە، ئێمەیل، ئاگانامە و تابلۆگشتییەکانی زانیاری دەخوێنیتەوە کار لە ئەرکە داواکراوەکان دەکەیت.

کات: ٣٠ خولەک

نووسین

تۆ ڕاگەیاندنێک دەنووسیت، کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی دەوروبەرت هەیە.

کات: ٣٠ خولەک

بیستن

گوێ لە گفتوگۆیێکی رۆژانە، دەربڕینێک، دێمانەیەکی ڕادیۆیی، هەوالێکی تەلەفۆنی، ڕاگەیاندنێکی گشتی دەگریت و کار لەسەر ئەرکە داواکراوەکان دەکەیت.

کات: ٣٠ خولەک

قسەکردن

تۆ وەڵامی پرسیار لە بارەی خۆت دەدەیتەوە و خۆشت پرسیار دەکەیت. شتێک لە بارەی ژیانی خۆت دەگێڕیتەوە، لەگەڵ بەرامبەرەکەت وادەیەک یان نەخشەیەک پێکەوە دادەنێن.

کات: ١٥ خولەک

مەرجەکان

Goethe-Zertifikat A2: Fit in Deutsch تاقیکردنەوەیەکی زمانی ئەلمانییە بۆ لاوان لە تەمەنی نێوان ١٢ تا ١٦ ساڵان..
 
تاقیکردنەوەکانی پەیمانگەی گوێتە بۆ هەموو ئەوانەی کە خوازیارن کراوەیە و بێ وابەستەیی بە گەیشتن بە کەمترین تەمەن و هەبوونی ڕەگەزنامەی ئەلمانی، دەتوانن تێیاندا بەشدار ببن.
  • بۆ Goethe-Zertifikat A2: Fit in Deutsch ئێمە پێمانباشە بەشداربووان تەمەنیان لەسەرەوەی ١٢ساڵییەوە بێت.
  • Goethe-Zertifikat A2: Fit in Deutsch مەرجەکەی بریتییە لە توانای پلە(A2) لەسەر پێوەری ژێدەری پێکەوەیی ئەوروپایی (GER) ی تواناکان بۆ زانینی زمانەکان.
  • مەرجی گەیشتن بەم پلەیە بەستراوەتەوە بە شارەزایی پێشتر لە زمانی ئەلمانی و بەشداری کردن لە ٢٠٠-٣٥٠ یەکەوانەی ٤٥ خولەکی.