زانیاری تر

گەڕانەوە بۆ Goethe-Zertifikat A1: Start Deutsch 1

هەرگیز ئاوا سەخت نیە: بەشەکانی تاقیکردنەوە

Goethe-Zertifikat A1: Start Deutsch 1 پێکدێت لەو بەشانەی تاقیکردنەوە، خوێندنەوە، بیستن، نووسین و قسەکردن (تاقیکردنەوەی زارەکی بە گرووپە).

لە سەرتاسەری جیهان تاقیکردنەوەکە بە هاوسانی جێبەجێ دەکرێت و هەڵدەسەنگێنرێت.
 

خوێندنەوە

ئێوە دەقێک دەخوێننەوە بۆ نموونە تێبینییەکی کورت، ئاگانامەیەکی بچووک، تابلۆیێکی ئاماژەکردن یان هەڵواسراو، جا کار لە ئەرکە داواکراوەکان دەکەن.

کات: ٢٥ خولەک

نووسین

ئێوە فۆرمێکی ئاسان پڕ دەکەنەوە، دەقێکی تایبەتی کورت لە بارەی ژیانی رۆژانە دەنووسن.

کات: ٢٠ خولەک

بیستن

گفتوگۆیێکی کورتی ژیانی رۆژانە دەبیستن، هەوالێک بە تەلەفۆن یان راگەیاندنی ئاگاداریێکی گشتی بڵندگۆ، جا کار لەسەر ئەرکە داواکارەکان دەکەن.

کات: ٢٠ خولەک

قسەکردن

ئێوە لە گروپەکە خۆتان دەناسێنن. دواتر لە بارەی ژیانی رۆژانە وەڵامی پرسیار دەدەیتەوە و خۆشتان پرسیار دەکەن و تاکی شتێک لە کەسێکی گروپەکە دەکەیت.

کات: ١٥ خولەک

مەرجەکان

Goethe-Zertifikat A1: Start Deutsch 1 تاقیکردنەوەیەکی زمانی ئەلمانییە بۆ گەوران.

تاقیکردنەوەکانی پەیمانگەی گوێتە بۆ هەموو ئەوانەی کە خوازیارن کراوەیە و بێ وابەستەیی بە گەیشتن بە کەمترین تەمەن و هەبوونی ڕەگەزنامەی ئەلمانی، دەتوانن تێیاندا بەشدار ببن.
  • بۆ Goethe-Zertifikat A1: Start Deutsch 1 ئێمە پێمانباشە بەشداربووان تەمەنیان لەسەرەوەی ١٦ساڵییەوە بێت.
  • Goethe-Zertifikat A1: Start Deutsch 1 مەرجەکەی بریتییە لە توانای پلە(A1) لەسەر پێوەری ژێدەری پێکەوەیی ئەوروپایی (GER) ی تواناکان بۆ زانینی زمانەکان.
  • مەرجی گەیشتن بەم پلەیە بەستراوەتەوە بە شارەزایی پێشتر لە زمانی ئەلمانی و بەشداری کردن لە ٨٠-٢٠٠ یەکەوانەی ٤٥ خولەکی.