زانیاری تر

گەڕانەوە بۆ Goethe-Zertifikat A2

هەرگیز ئاوا سەخت نیە: بەشەکانی تاقیکردنەوە

Goethe-Zertifikat A2 پێکدێت لەو بەشانەی تاقیکردنەوە، خوێندنەوە، بیستن، نووسین و قسەکردن.

لە سەرتاسەری جیهان تاقیکردنەوەکە بە هاوسانی جێبەجێ دەکرێت و هەڵدەسەنگێنرێت.
 

خوێندنەوە

ئێوە دەقێک دەخوێننەوە بۆ نموونە بابەتێکی رۆژنامەیی کورت، ئێمەیلێک، ئاگانامەیەک، تابلۆیێکی ئاماژەکردنی گشتی، جا کار لەسەر ئەرکە داواکراوەکان دەکەن.

کات: ٣٠ خولەک

نووسین

ئێوە ڕاگەیاندنێک دەنووسن، کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە دەوروبەری ژیانتآن هەبێت.

کات: ٣٠ خولەک

بیستن

ئێوە گوێ دەگرن لە گفتوگۆیێکی کورتی ژیانی رۆژانە، دەربڕینێک یان دێمانەیەکی ڕادیۆیی، هەواڵێکی تەلەفۆنی و یان ڕاگەیاندنی ئاگاداریێکی گشتی، جا کار لەسەر ئەرکە داواکارەکان دەکەن.

کات: ٢٠ خولەک

 

 

قسەکردن

ئێوە پرسیاران دەکەن و وەڵامی پرسیاران دەدەنەوە لە بارەی کەسێتی خۆتان. باسی ژیانی تایبەتی خۆتان دەکەن، وادە و نەخشەی شتێک پێکەوە لەگەڵ بەرامبەرەکانت دادەنێن.

کات: ١٥ خولەک

مەرجەکان

Goethe-Zertifikat A2 تاقیکردنەوەیەکی زمانی ئەلمانییە بۆ گەوران.

تاقیکردنەوەکانی پەیمانگەی گوێتە بۆ هەموو ئەوانەی کە خوازیارن کراوەیە و بێ وابەستەیی بە گەیشتن بە کەمترین تەمەن و هەبوونی ڕەگەزنامەی ئەلمانی، دەتوانن تێیاندا بەشدار ببن.
  • بۆ Goethe-Zertifikat A2 ئێمە پێمانباشە بەشداربووان تەمەنیان لەسەرەوەی ١٦ساڵییەوە بێت.
  • Goethe-Zertifikat A2 مەرجەکەی بریتییە لە ئاستێکی شارەزایی زمانی ئەلمانی یەکسان بە ئاستی پلە(A2) لەسەر پێوەری ژێدەری پێکەوەیی ئەوروپایی (GER) ی تواناکان بۆ زانینی زمانەکان.
  • مەرجی گەیشتن بەم پلەیە بەستراوەتەوە بە شارەزایی پێشتر لە زمانی ئەلمانی و بەشداری کردن لە ٢٠٠-٣٥٠ یەکەوانەی ٤٥ خولەکی.