پێوەرەکانی چۆنایەتی

پێوەرەکانی چۆنایەتی وێنە: Goethe-Institut/ Sonja Tobias

چۆنایەتی: پەی ێک، کە ئێمە بە هەندی وەردەگرین

خواستە پسپۆرییەکان لە تاقیکردنەوەکانی زمانێکی بیانییدا زۆرن. پەیمانگەی گوێتە بە ناوەکەی خۆی، چۆنایەتی بەڕێوەبردنی، ئەزمونی ساڵەهای ساڵی، ئەم خواستانە دێنێتە دی.

شارەزایانی ئەزمووندار لە فێرکاری و تاقیکردنەوە، کار لەسەر پرسیارەکانی تاقیکردنەوە دەکەن. دوا بڕیار لە لایەن هەڵسوڕێنەرانەوە لە سەنتەرەکەی پەیمانگەی گوێتە لە مونیخ دەدرێت. بەر لە بەکارهێنانیان هەموو کەرەستەکانی تاقیکردنەوە لە ژێر هەلومەرجەکانی تاقیکردنەوە پرۆبە دەکرێن و بەرەنجامەکان لە ڕووی چۆنایەتی و چەندایەتییەوە هەڵدەسەنگێندرێن. تاقیکاران لە سمینارە ناوەندی و ناناوەندییەکان بە مەشق و خوێندنیان پێ دەکرێت.

لە چییەوە ئیوە دەتوانن چۆنایەتیێکی باش بناسنەوە

ڕەوایی

بێ ڕەچاوکردنی ڕەگەز، نەتەوەی لێ هاتوو، یان کاریگەرییەکانی تر پێویستە بۆ هەر بەشداربووێک تاقیکردنەوەکان بە ڕەوایی بڕۆن بەڕێوە.

دروستی

لە تاقیکردنەوەیەکی زماندا گەرەکە تەنها بەهرەی زانینی زمانەکە بڕیاردەر بیت، نەک بەهرەی هێزی لێوردبوونەوە، زیرەکی یان جیهانناسی.

دڵنیایی

بە بەشداری پێکردنی دوو تاقیکار لە هەڵسەنگاندنی تاقیکردنەوە ئێمە دەگەینە پێوەرێکی بەرزی دڵنیایی.

کردەیی

ئێمە بەردەوام کار بۆ ئەوە دەکەین، تا پەی بە باشترین شێوازی تاقیکردنەوە ببەین: کاتی خایەنراوی تاقیکردنەوە، بەکارهێنانی تەکنیکی نوێ هەروەها هەلومەرجە گشتییەکانی تر.

یەکایەتیی پێوەرەکانی هەلسەنگاندن

ئێمە بۆخۆمان ئەندامانی دامەزرێنەری کۆمەڵەی تاقیکارانی زمان لە ئەوروپا (Association of Language Testers in Europe (ALTE)) بەشداری پێ دەکەین بۆ پێشخستنی جێبەجێکردنی ستانداردەکانی چۆنایەتی.
 
ئامانجەکانی ALTE ئەمانەی خوارەوەن:
  • هاویەکیی ئاستی پلەکان بۆ ئاسانکاری دانپێدانانی نێونەتەوەیی بە بڕوانامەکانی زمان لە ئەوروپا.
  • هاویەکی پێوەرەکانی چۆنایەتی بۆ هەموو قۆناغەکانی تاقیکردنەوە و وردەکارییەکانی، واتە پێکهاتەی تاقیکردنەوە، جێبەجێکردنی تاقیکردنەوە، هەڵسەنگاندن، بڕوانامە پێدان، بەرەنجامگیری و پاشەکەوتکردنی داتەکان.
  • پێکەوەکاری لە پرۆژەی هاوبەش و گۆڕینەوەی ئەزموون و زانستی پسپۆری.
ساڵی ٢٠٠٣ ALTE وەک رێکخراوێکی نا حکومی (NGO) لە ئەوروپا وەرگیرا و بە بەردەوامی ڕاوێژکاری پێشکەش دەکات بۆ بابەتەکانی وەک پیوانەکردنی توانا و بڕوانامە پێدان. ساڵی ٢٠٠٦ ALTE - ئەرکی ڕاوێژکاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی وەرگرتووە.