زانیاری تر

گەڕانەوە بۆ TestDaF

هەنگاو بە هەنگاو: بەشەکانی تاقیکردنەوە

TestDaF تاقیکردنەوەیەکی ستانداردە بە شێوەیەکی ناوەندی دادەندرێت و هەڵدەسەنگێنرێت. پێکدێت لە چوار بەشە تاقیکردنەوە. بڕیار لەسەر ڕادەی شارەزاییتان لە زمانی ئەلمانیدا لە خوێندنەوە، بیستن، نووسین و قسەکردندا دەدات. بەرەنجامەکان لە سێ ئاستی پلەکانی TestDaF (TDN) ٤،٣ و ٥ دا دیار دەکرێت.
 

خوێندنەوە و تێگەیشتن

  • ئێوە چەند دەقێکی کورتی رۆژانەی زانکۆکان، پێڕستی وانەکانی زانکۆ، رۆژژمێری بۆنەکان، نامیلکەیەک...هتد دەخوێننەوە و بڕیار دەدەن کام دەق سەر بە کام پرسیارە.
  • دەقێکی رۆژنامەگەری (نزیکە ٤٥٠-٥٥٠ پەیڤ) لە بارەی بابەتێکی زانستی یان سیاسەتی کۆمەڵایەتی دەخوێننەوە وەڵامی پرسیارەکان دەدەنەوە لە شێوازی هەڵبژاردنی فرەیی.
  • کار لەسەر دەقێکی زانستی پسپۆریێک یان هی ناو رۆژنەمەیەکی زانکۆکان (نزیکە ٥٥٠ تا ٦٥٠ پەیڤ) دەکەن. دواتر بڕیار لەسەر ئەوە دەدن، کە ئایا دەقەکە ئامانجی خۆی پێکاوە یان هیچ زانیاریێکی نەدواوەتە دەست.
کات: ٦٠ خولەک

بیستن و تێگەیشتن

  • ئێوە گوێ دەگرن لە دانوستاندنێکی کورتی رۆژانەی زانکۆکان، بۆ نموونە گفتوگۆیێک لە نیوان دوو خویندکاردا، لە هەمان کاتدا تێبینی خۆتان بۆ پرسیارەکان دەنووسنەوە.
  • ئێوە گوێ دەگرن لە دێمانەیەک یان گەنگەشەیەک کە پەیوەندی بە خوێندنی زانکۆ یان بابەتێکی گشتی زانستیی هەیە. لە هەمان کاتدا بڕیاری ئەوە دەدەن، کە دەربڕینەکانی ناو دەقی بیستنەکە ڕاستن یان هەڵەن.
  • ئێوە گوێ لە سمینارێک یان دیمانەیەکی کەسێکی پسپۆر دەگرن و پاشان بە کورتی وەڵامی پرسیارە ناوەندییەکانی بابەتەکە دەدەنەوە.
کات: نزیکە ٤٠ خولەک

دەربڕین بە نووسین

  • بئێوە بابەتێک وەردەگرن و بە سوودوەرگرتن لە رێزە پرسیارێکی ڕانمایی و زانیاری ستاتیستیکی (ئیحصائی) دەقێکی پێکەوەپەیوەنددار و ڕێکخراو دادەنین.
  • ئێوە پێویستە لە بارەی بابەتەکە هەڵوێست وەربگرن و پوازشی بۆ بهێننەوە.
کات: ٦٠ خولەک

دەربڕینی زارەکی

  • ئێوە کار لەسەر حەوت پرسیار دەکەن، کە تێیاندا خۆتان دەخەنە ناو بارە جیاوازەکانی پەیوەندیکردن لە زانکۆ ئەلمانییەکان.
  • پێویستە ئێوە زانیاری وەربگرن، وەسفی چەند وێنەیەک بکەن و ناواخنەکانیان بە کورتی باس بکەن. گەرەکە بۆچوونی خۆتان دەرببڕن و پوازشی بۆ بهێننەوە، هەڵوێستی خۆتان پێشانبدەن، ئامۆژگاری پێشکەش بکەن، ئالتەرنەتیڤ بدۆزنەوە و ئەگەرەکان بخەنە بەرچاوان.
کات: نزیکە ٣٥ خولەک

مەرجەکان

TestDaF بریتییە لە تاقیکردنەوەیەک، کە بڕیار لەسەر وەرگرتن یان وەرنەگرتن لە خوێندنی زانکۆکانی ئەلمانیا دەدات. ئەمە بۆ خوێندکارانە، بەڵام بەڵگەنامەیەکی نێونەتەوەیی دانپێدانراویشە بۆ کارکردن لە پرۆژەی زانستی و پیشەی ئاکادیمیی.
  • شارەزایی لە زمانی ئەلمانی بەلای کەم لە ئاستی پلە B2
  • بەشداریکردن بەلای کەم لە ٧٠٠ تا ١٠٠٠ یەکەوانەی ٤٥ خولەکی، بە مەرجی شارەزایێکی پێشینەی زمانی ئەلمانی و توانای فێرابوون (بەڵگەنامە پێویست نیە)

هەڵسەنگاندن

لە بەشەکانی تاقیکردنەوەکە، لە بەشی خوێندنەوە و تێگەیشتن لە بەشی بیستن و تێگەیشتن بۆ هەر وەڵامێکی ڕاستی پرسیارەکان (بۆ نموونە هەڵبژاردنی فرەیی یان ڕاست/چەوت) خاڵێک وەردەگرین. بڕیار لەسەر دیاریکردنی پلەی ئاستی تواناتان لە زمانی ئەلمانیدا لە ڕوانگەی ژمارەی وەڵامە ڕاستەکانتانەوە دەدرێت. وەڵامەکانی هەردوو بەشی تاقیکردنەوە، دەربڕینی زارەکی و بە نووسین لەلایەن شارەزایانی پسپۆر و ئەزمووندارەوە هەڵدەسەنگێنرێن. بڕیاردان لەسەر دیاریکردنی پلەی ئاستی تواناتان لە زمانی ئەلمانیدا بە هۆی نەخشەیەکی هەڵسەنگاندن دەدرێت.
زانیاری ورد لەم بارە لە ماڵپەڕی دەدۆزنەوە. بێ سنوورwww.testdaf.de. دەتوانن تاقیکردنەوەکان دووبارە بکەنەوە.

هەر ئێستا ناوی خۆتان بۆ TestDaF تۆمار بکەن

ئەگەر تێکڕا بەشی پێویست شارەزاییتان لە زمانی ئەلمانیدا هەیە ، ناوی خۆتان تۆمار بکەن بۆ TestDaF! ئێمە پێمانباشە هەر لەسەرەتاوە بە TestDaF ئاشناتان بەکەین. باشترین ڕێگە بۆ ئەمە ئەوەیە کە لە خولێکی ئامادەکاری پەیمانگەی گوێتە یان سەنتەرەکانی تر بەشداری بکەن. لە خولەکاندا ئێوە بە شێواز و چۆنیەتی تاقیکردنەوەکە ئاشنا دەبن.

لەسەرتاسەری جیهاندا و لە شەش وادەدا لە هەر ساڵێک ئێوە دەتوانن بەشداری تاقیکردنەوەی TestDaF بکەن. تکایە ناوی خۆتان لە www.testdaf.de تۆمار بکەن. لە کۆماری گەلی چیندا وادەی تایبەتمان هەیە، خۆ تۆمارکردنیش لە ڕێگەی "فەرمانگەی نیشتمانیی پەروەردە بۆ تاقیکردنەوەکان" National Education Examination Authority دەبێت. .

Prüfungsteilnehmer mit Behinderung sollten das Testzentrum ihrer Wahl frühzeitig informieren und ein aktuelles Attest vorlegen. Die Durchführung der Prüfung wird dann entsprechend angepasst.