سەرکەوتنی خێرا:

ڕاستەوخۆ بازدان بۆ ناواخن (Alt 1) ڕاستەوخۆ بازدان بۆ ناڤیگێیشن (ڕێبەر) (Alt 2)
© Goethe-Institut Kairo

گۆڕین و هاوبەشیی

بە ڕێگەی کەلتوور و پرۆژەکانی فێرکاری پەیمانگەی گوێتە، بە یارمەتی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئەلمانیای فیدرال، لە تونس، مەغریب، لیبیا، لوبنان، ئوردەن، عێراق و میسر، پشتگیری ئاسۆیەکانی دواڕۆژ و بەشداربووانی کۆمەڵگا دەکات.

هەواڵەکانی رۆژهەڵاتی نزیک و ئەفریقای باکوور زۆربەی جاران ئەو وڵاتانە وەک مەیدانی کێشە و تەنگژەکان دەخەنە بەرچاو، کە بەهۆی ناسەقامگیری باری سیاسیی و ئابووری هاتوونەتە ئارا. بەڵام هەلومەرجەکان هەروەها واقیعی ژیان لەو ناوچانە ئالۆزتر و هەمەلایەنترە لەوەی، کە ئاوا وەک جۆرە کلێشەیەک بتوانرێت مەزندە بکرێت. ئەوە لەو پرۆژانەوە بە ڕۆشنی دەردەکەێت، کە ژمارەیان لە ١٠٠ زیاترە و لەلایەن پەیمانگەی گوێتە و بە یارمەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەلمانیای فیدرال لە ساڵی ٢٠١١ تا ئێستا لە لە وڵاتەکانی تونس، مەغریب، لیبیا، لوبنان، ئوردەن، عێراق و میسر لە میانی بەرنامەی گۆڕین و هاوبەشیی جێبەجێکراون. دیارە لەو وڵاتانەی کە پرۆژەکانیان تێدا جێبەجێکراوە، یارمەتییەکە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاواز بووە، چونکە فاکتەرە ناوخۆییەکانی وڵاتەکان زۆر لە یەکتری  جیاوازن.

بەر لە هەمووان پرۆژەکان ڕوویان ئاراستەی لاوان و هەروەها ئەو لایەنانە دەکرێت، کە لە کایەکانی کەلتوور و کەرتی پەروەردە ڕۆلی چالاک و سەرەکییان هەیە. بەوەش پەیمانگەی گوێتە فەزای دانوستاندن و ئالۆگۆڕی بیروڕا و  لێهاتوویی دەئافرێنێت. سەرەڕای ئەوەش  ئەو پرۆژانە  لایەنە چالاک و گرنگە کەلتورییەکان فێردەکات و ڕایاندەهێنێت و  تۆڕی پەیوەندییان  لەگەڵ هاوبەشە گرنگەکانی ئەلمانیا و هەروەها لە نیوان خۆیان لە ناوچەکەدا بۆ دادەمەزرێنێت. چونکە مەبەست لە پرۆژەکانی گۆڕین و هاوبەشیی  تەنها جێبەجێکردنی ڕووتی نەخشەکارە جێگیرەکان نیە، بەڵکوو زۆر پتر لەمە، مەبەست بایەخدانە بە ئاسۆکانی دواڕۆژ، بەشداربووانی کۆمەڵگا ، ئالۆگۆڕ، کاریگەری و ڕۆلی زاتی و هەروەها هێنانە ئارای فەزای داهێنان و ئەفراندن. 

لیستەیەکی هەموو پرۆژەکانی هاوبەشانی گۆڕین دەتوانرێت لەسەر پۆرتالی پەیمانگەی گوێتەی میسر ببینرێت

 


پرۆژەکان لە عێراق

ملتقى الأطفال

Creative Residency Circles © Goethe-Institut Irak

الإقامة الإبداعية المستديرة


Closed Projects

ڕۆشنايى