دیوارەکان – جاران و ئەمڕۆ

ئێمە حەز دەکەین لەگەڵ ئێوە ئاهەنگی ٣ی تشرینی یەکەم بگێڕین

ئێوە لە پۆڵەکانی ٧ و ٨ و ٩ ی  له‌ قوتابخانه‌كانی هةرێمی كوردستان و عێراق   فێری زمانی ئەلمانی دەبن؟
زۆر باشە! ئیوە بە گەرمی بانگهێشتن دەکرێن، بۆ ئەوەی لە پێشبڕکێکەمان (دیوارەکان – جاران و ئەمڕۆ) بەشداری بکەن.
لەوانەیە ئێوە لە وانەکانی ئەلمانیشدا لە قوتابخانەکەتان کار لەسەر ئەم بابەتە بکەن، بۆ ئەم مەبەستە ئێمە کتێب و کەرەسەی تایبەتیمان ئامادەکردووە.
ئێوە بۆ خۆشتان دەتوانن بە شێوەیەکی تایبەت بەشداری تێدا بکەن. بە ناردنی کارەکانتان ئێمە خۆشحاڵ دەبین!

Mauern damals und heute © Goethe-Institut e.V./ Getty Images

دیوارەکان – جاران و ئەمڕۆ
 

وڵاتی ئەلمانیا بۆ ماوەیەکی درێژ دابەشی سەر دوو دەوڵەت کرابوو. تا لە کۆتاییدا لە ٩ی تشرینی دووەمی ساڵی  ١٩٨٩ سنوورەکان کرانەوە. بەرلینی پایتەختی ئەلمانیا چەندین ساڵ بوو بە دیوارێکی بڵند دابەش کرابوو. بەشێکیان بریتی بوو لە بەرلینی ڕۆژئاوا، کە سەر بە کۆماری فیدرالی ئەلمانیا بوو (BRD)، بەشەکەی تریش, بەرلینی رۆژهەڵات سەر بە کۆماری دێمۆکراتی ئەلمانیا (DDR) بوو.   لەوش لەم ڕۆژەدا دیوارەکان کرانەوە،  بۆیە بەم ڕووداوە دەگوترێت "کەوتنی دیوار".

لەوان سەردەماندا دیوارەکە خەڵکێکی زۆری لەناوخۆدا بەند کردبوو- بەردەوام و بە گشتی خەڵکی DDR بۆیان نەبوو وڵاتەکە جێبهێلن، بۆیە چەندین ساڵ نەیانتوانی ئایزانی خۆیان ببینن. ئێوە لە خوارەوە زانیاری زیاتر لەبارەی ئەو بابەتە دەخوێننەوە.

ئەدی ئەمڕۆ؟ هەندێ جار بە هۆی پەتای کۆڤید ١٩ و باری سەختی ئەو وڵاتانەی کە ئێمە تێیاندا دەژین، کۆسپ و مەرزی زۆرمان دەخرێتە بەردەم.

بەهۆی پەتایەکە زۆر مەرزمان خراوەتە بەردەم و دەخرێتە بەردەم: کەس بۆی نیە بە کەیفی خۆی سەفەر بکات، یان شار جێبهێلێت. خەڵکێکی زۆر بەو هۆیە بۆیان نیە سەردانی خزم و دۆستانی خۆیان بکەن. بە ناچاری کاتێکی زۆر لە ماڵەوە بەسەردەبەن، لەوانەشە خەمێکی زۆر بۆ ئەو کەسانە بخۆن، کە بۆیان گرنگن.   

 ئێمە دەمانەوێت لە ئێوەوەی بزانین

لە ژیانی ڕۆژانەتان ئێوە ڕووبەڕووی چ دیوار و مەرزێک دەبنەوە؟
بە هۆی پەتای کۆڤید١٩ ئێوە ئەزموونی چ جۆرە دیوار و مەرزێک دەکەن؟
ئێوە لەگەڵ ئەو مەرز و دیوارانە چۆن کاتی خۆتان بەسەردەبەن؟
ئێوە ڕووبەڕووی چ ئالنگاریێک (تحدی) دەبنەوە؟
سەرەڕای ئەو مەرز و دیوارانە، ئێوە بە چ ڕێگایێک پەیوەندی لەگەڵ کەس و کار و دۆستانتان دەکەن؟
ئایا نەرێتێکی نوێتان هەیە؟ چی یارمەتیتان دەدات؟
هەروەها: ئایا جیهانێکی تەواوی بێ سنوور و دیواری ئێوە چۆن دەردەکەوێت؟

چۆن ئێوە دەتوانن بەشداری ئەو پێشبڕکێیە بکەن؟


ئێوە بە تەنها یان لە گروپێک کە لە سێ کەس زیاتر نەبێت خۆتان بە بابەتەکە و پرسیارەکانی سەرەوە خەریک دەکەن و باسی بار و دۆخی ژیانی ئێستای خۆتان و ئارەزووەکانتان دەکەن. بێگومان باشترە کە نووسینەکانتان بە زمانی ئەلمانی یان بە وێنە و چیڕۆک بێت.

دەتوانن وێنەیەکی ڤیدیۆیی (١-٣ خوڵەک)  یان پۆستەرێکی دیگیتالی دروست  بکەن. داهێنەرانە بن!
ئەنجامی کارەکانتان (ڤیدیۆ یان PDFی پۆستەرەکەتان) و وەڵامی لیستی پرسیارەکان، کە دەتوانن لە ژێرەوە
بیدۆزنەوە، بەم ئێمەیل بنێرن:  pasch.erbil@goethe.de.
 

ئێمە خۆشحاڵ دەبین بە ناردنی کارەکانتان تا ٣ی تشرینی دووەم.
لە کۆتاییدا لێژنەی یاسایی لە پلەکانی هەر پۆلێک باشترینی سێ کار لە کارە نێردراوەکان هەڵدەبژێرێت. لەسەر ڕووی ئەم ماڵپەڕە و لە مێدیا کۆمەڵایەتییەکان ناوی کەسە براوەکان و ئەنجامەکانیان پێشاندەدرێن.
 

 براوەکان چی دەبەنەوە؟

لە پلەکانی هەر پۆلێک باشترینی سێ کار لە کارە نێردراوەکان هەڵدەبژێرێت. هەر براوەیەک کارتۆنێک کتێب، کتێبەکانی فێربوون و کرێدیتی ئینتەرنێت وەردەگرێت. یەک لاپتۆپیش بە تیروپشک پێشکەشی یەکیک لە خاوەنی کارەنێردراوەکان دەکرێت.


Potsdamer Platz © Goethe-Institut e.V./ Getty Images

ئایا لە کاتی دووبارە یەکگرتنەوەی ئەلمانیا چی ڕووی دا؟

دوای دوومین جەنگی جیهانیی بۆ ماوەی ٤٠ ساڵان ئەلمانیا بۆ دوو دەوڵەت دابەش کرا. لە ڕۆژئاوایەوە کۆماری فیدرالی ئەلمانیا (BRD) و لە ڕۆژهەڵاتەوە کۆماردی دێمۆکراتی ئەلمانیا (DDR). هەر دوو وڵات زۆر بە توندی لێکتری جوداکرانەوە و سنوورەکانیان بە توندی کەوتنە ژێر چاودێری. خەڵکی DDR بۆیان نەبوو بە شێوەیەکی ئاسایی سەردانی کۆماری فیدرالی ئەلمانیا بکەن، ئەوان لە وڵاتەکەی خۆیان بەندکرابوون.
لە ساڵی ١٩٨٩ خەڵکێکی زۆر لە DDR دەستیان بە خۆپێشاندان کرد دژی حوکوومەتەکەی خۆیان، ئەوان لە حوکوومەتەکەی خۆیان ڕازی نەبوون و دەیانویست دووبارە ئازادی بەدەستبهێنن. خەڵکێکی زۆر، زۆر خەمبار بوون، چونکە لە خێزان و برادەرەکانیان جیاکراببوونەوە. ئەوانەی کەسوکاریان لە دەرەوەی DDR هەبوو، زۆربەی جاران نەیاندەتوان سەردانییان بکەن. هی وایان تێدا هەبوو چەندین ساڵ بوو، کەس و کاری خۆیان نەدی بوو. دوای ماوەیەک ژمارەی بەشداربووانی خۆپێشاندانەکان زیادی کرد و پالەپەستۆیێکی زۆر توندیان خستە سەر حوکوومەت. سیاسەتمەدارانی وڵاتەکانی تریش هەمیشە هەوڵی ئەوەیان دەدا، کە  DDR بەوە ڕازی بکەن، کە سنوورەکانی ئاوەڵا بکاتەوە.

ئەوە بوو لە کۆتاییدا لە ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٨٩ سنوورەکان کرانەوە. جارێکی تر خەڵکی DDR ڕێگەی سەفەرکردنیان درا. بەرلینی پایتەخت کە چەندین ساڵ بوو بە دیوارێکی بەرز دابەشی بەرلینی ڕۆژئاوای سەر بە کۆماری فیدرالی ئەلمانیا و بەرلینی رۆژهەڵاتی سەر بە کۆماری دێمۆکراتی ئەلمانیا کرابوو، لەویش مەرزەکان کرانەوە، ئەو ڕووداوەش بە ناوی "کەوتنی دیوار" ناسرا.

لەبەرچی ئاهەنگی یەکبوونەوەی ئەلمانیا لە ٣ی تشرینی یەکەم دەگێڕدرێت؟
 

دوای ڕووخان و کەوتنی دیوار ساڵێکی تریشی خایاند، تا کۆماری دێمۆکراتی ئەلمانیا (DDR) هەڵوەشێنرایەوە. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٠ بە فەرمی ئەلمانیا دووبارە یەکی گرتەوە و گرێبەستی یەکگرتنەوە واژۆ کرا.  بۆیە ئەو ڕۆژە بریتییە لە ڕۆژی ئاهەنگی نەتەوەیی ئەلمانیا و لای خەڵکی وڵاتەکە گرنگە.

بە شێوەیەکی نەریتیی (عادەتی) لەم ڕۆژەدا ئاهەنگی فەرمی بۆ دەوڵەتی ئەلمانیا و بۆ هەموو هاونیشتمانیان دەگێردریت. کە تێیدا هەموو هەرێمەکانی ئەلمانیا بەشداری دەکەن. هەر ساڵێک بە بەشداری مێوانێکی زۆر ئەو ئاهەنگە لە شاریکی ئەلمانیادا دەگێردرێت.

باڵێۆزخانە و نوێنەرانی دەرەوەی کۆماری فیدرالی ئەلمانیا و هەروەها پەیما نگەکانی تری ئەلمانی لەم ڕۆژەدا چالاکیێکی گەورە ساز دەکەن و ئاهەنگ دەگێرن. بە داخەوە ئەمساڵ بە هۆی پەتای کۆرۆنا ئەو ئاهەنگانە ناگێڕدرێن یان لە گرووپەی بچووک بچووکدا ساز دەکرێن.
 

زانیارییەکان لە بارەی بەشداربووان و ڕۆشنکردنەوەی ڕەزامەندی:

 
زانیارییەکان بە شێوەیەکی دڵنیاییی و تەنها بۆ ئامانجی پێشبڕکێ بەکاردەهینرن.
دوای کۆتایی پێشبڕکێکە هەموو زانیارییەکان ڕەش دەکڕینەوە.
بەو ئیمزای خۆم ئەوە ڕۆشن دەکەمەوە، کە من ڕەزامەندم، منداڵەکەم لە پێشبڕکێکەدا بەشداری دەکات و کارە پێشاندراوەکەی (ڤیدۆ یان پۆستەر) لەسەر ماڵپەڕەکە بڵاودەکرێتەوە.
هەر کاتێک بۆم هەیە کە ڕەزامەندییەکەم بە ڕێگای ئێمەیلی (anna.dimitrijevic@goethe.de) بگێڕمەوە.



فۆرمی ره‌زامه‌ندی