تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست

تاقیکردنەوەی دەستپێک

تاقیکردنەوەی دەستپێک ئاراستەیەکی سەرەتاییت پێدەدات سەبارەت بە تواناکانی ئێستات لە زمانی ئەڵمانی. لە کاتی تاقیکردنەوەکەدا بە ئەرکی جیاوازدا تێدەپەڕیت کە تێیدا تێگەیشتنی خوێندنەوەت تاقی دەکرێتەوە و تواناکانت لەسەر ڕێزمان و وشەسازی زمانی ئەڵمانی تاقی دەکرێنەوە.

ئەگەر بتەوێت بەشداری خولێکی پەیمانگای گۆتە بکەیت، ئەم تاقیکردنەوە بەس نییە. لەم حاڵەتەدا تکایە ناوت تۆمار بکە بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست.
حجز اختبار تحديد المستوى
  • هەڵسەنگاندنی سەرەتایی تواناکانت لە زمانی ئەڵمانی
  • ماوەی ١٥-٢٠ خولەک
  • بەخۆڕایی

تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست

لە رێگەی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست زانینی پێشوەختەت لە زمانی ئەڵمانی هەڵدەسەنگێنین وئاستەکەی دیاری دەکەین. بەیەکەوە ئامانجی فێربوون دادەرێژین و خولێکی گونجاو هەڵدەبژێرین.

دوای ناو تۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەی ئۆنلاین، زانیاری پارەدانت بۆ دەنێرین. پاشان زانیارییەکانی چونەژورەوە وەردەگریت و تاقیکردنەوەکە بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجام دەدەیت. دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ئۆنلاین ئەنجامەکە وەردەگریت و دواتر دەتوانیت ناوت لە خولی گونجاو تۆمار بکەیت.

کەمترین تەمەن بۆ تاقیکردنەوە: ١٦ ساڵ
  • دیاریکردنی ئاستی تاکەکەسی بۆ خولی گونجاو
  • ئەنجامی ورد، بۆ نموونە A1.2، B2.1

مجاناً