منداڵان و گەنجان

تۆ دەتەوێت لە تیکتۆک و ئیستگرام بە ئەڵمانی کۆمێنت بنوسیت؟ تۆ ئارەزووت هەیە بۆ یاریە سەرنج ڕاکێشەکان لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە؟ یان فلیم بە ئەڵمانی؟ کەواتە سەیری ئێرە بکە ! ئێمە بۆ تۆ پەرەمان بە ئەپەکان و یاریەکان داوە، زیاتر لە ١٠٠ گرتە ڤیدۆمان هەڵبژاردوە. وە: لە زانکۆی دیجیتاڵی منداڵان و مێرمنداڵان تاقیکردنەوەی سەرنجڕاکێشتان پێشان دەدەین.

دوو منداڵ بە گوێی یەکدا چرپە دەکن و پێدەکەنن. © Goethe-Institut, Getty Images

  • سەکۆیەک بۆ مندالان

    زانکۆی دیجیتاڵی منداڵان

    چۆن ئۆتۆمبێلەکان دەتوانن خۆیان تەواو سەربەخۆ برۆن؟ بۆچی گوێچکە ماسی ژاوەژاو دروست دەکات، کاتێک ئەو بە گوێمەوە دەگرم؟ بۆچی دەبێت من بخەوم؟ جیهان پڕە لە پرسیار.  لەگەڵ ئێمەدا وەڵامەکان ئەدۆزیتەوە –  بەئاسانی ڕوون کراوەتەوە و بیبەرامبەریشە. پرۆفیسۆر ئەنیشتاین و سۆفی شلاو بەوپەڕی خۆشیەوە چاوەڕێی تۆن!

    KinderUni Foto: © Goethe-Institut Foto: © Goethe-Institut

  • سەکۆیەک بۆ گەنجان

    زانکۆی دیجیتاڵی پێگەیشتوان

    بۆشایی ئاسمان چۆن دبینرێت؟ کارەباکەمان لە کوێوە هاتووە؟ وە ڕۆبۆتێک چۆن کاردەکات؟ وەک خوێندکارێک لە زانکۆی-  دیجیتاڵی پێگەیشتوەکانمان وەڵامەکان دەدۆزیتەوە و هەروەها ئەڵمانییەکەت بێ بەرامبەت  باشتر دەکەیت. زانکۆی پێگەیشتوان باشترینە و گونجاوترینە بۆ ئاستەکانی A2/A1 و A2 / B1

    JuniorUni Foto: © Goethe-Institut Foto: © Goethe-Institut

  • تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

    لە ڕێگەی تیک تۆک و ئینستگرام فێری ئەڵمانی بە

    بە خێربێن بۆ کۆمەڵگاکەمان! لە کەناڵەکانی تیک تۆک و ئینستگرام ئالێکس لە بەرلین و میوانێکی زۆر لە هەموو جیهانەوە چاوەڕێی تۆ دەکەن. باسی  زمانی ئەڵمانی و تایبەتمەندییەکانی ژیانی ڕۆژانە لە ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکە دەکەن. وە دەتوانیت بیرۆکە لەگەڵ کەسانی تردا ئاڵوگۆڕ بکەیت.

    Learn German on TikTok and Instagram © Goethe-Institut © Goethe-Institut

  • ئەپی- یاری

    ئەڵمانیا. بنا. سە

    ئەڵمانیا بناسە و ئەڵمانی فێربە!  ئەزموونی تایبەتمەدیەکانی  ڕاستی دروستی سەرنجراکێس (Augmented Reality (AR) Features) لە ئەپی بێبەرامبەری ئەڵمانیا. بنا. سە. وە پۆستەرە ڕەنگاوڕەنگەکانی ئەڵمانیا. بە چەندین ڕاهێنانی کارلێکەر دەتوانیت بە ئاسانی ئەڵمانییەکەت باشتر بکەیت.

    Deutschland.Kennen.Lernen Grafik: © Goethe-Institut Grafik: © Goethe-Institut

  • زانیاری و ئامۆژگاری

    ڕێگاکەم بەرەوە ئەڵمانیا

    تۆ پلان دادەنێت، بۆ چوونە ئەڵمانیا؟ کەواتە دەبێت سەیری ئێرە بکەیت. زمانی ئەڵمانی لە ئاستەکانی (A1 تا B2) یان هەر زمانێک بە هەڵبژاردەی خۆت گرنگترین زانیاریەکان لێرە دەدۆزیتەوە  سەبارەت بە ژیان و کارکردن لە ئەڵمانیا چ وەک تێکست و ڤیدۆ و کارتی یاری.

    Das Gesicht einer jungen dunkelhaarigen Frau ist vor dem Brandenburger Tor zu sehen im Sonnenlicht. © Alina Holtmann / Maridav © Alina Holtmann / Maridav

  • یۆتوب

    24 کاتژمێر زمانی ئەڵمانی

    سڵاو! من ئیدا م، مامۆستای ئەڵمانیەکەت  لە یوتیوب. لەگەڵ مندا فێری ڕێزمان و وشەی نوێ دەبیت و هەروەها ڕێنمایت پێ دەدەم بۆ ژیان لە ئەڵمانیا. بە ئاسانی و بێبەرامبەر. ئەگەر تۆ کەمێک ئەڵمانی بزانی. باشتر لە ڤیدیۆکانم تێدەگەیت. وە گونجاوە بۆ ئاستەکانی  A2 تا B1.

    Ida aus 24h Deutsch mit einem Mikrofon in der Hand Foto: © Goethe-Institut Foto: © Goethe-Institut

  • یاری- ئۆنلاین

    وێنەکەی لێ نەماوە!

    وێنەکە لە مۆزەخانەکە نەماوە. یارمەتی پۆلیس بدەن و وێنەکە لەگەڵ هاوڕێکانت ئانا و باستی پێکەوە بدۆزنەوە. ئەنجامەکەت ئەوەت پێدەڵێت، کە تۆ تا چەند ئەڵمانی دەزانیت (دەتوانی).

    یارییەک بۆ فێربوون بۆ منداڵانی تەمەن 7 بۆ 10  ساڵ لە ئاستی A1.1.

    Screenshot vom Computerspiel „Das Bild ist weg!“ Grafik: © Goethe-Institut Grafik: © Goethe-Institut

  • ئەپی- یاری

    شاری وشەکان

    تۆ  ئێستا کەمێک ئەڵمانی دەزانی و دەتەوێت بە ئاسانی وشەی نوێ فێر بیت؟ کەواتە ئەم ئەپی یاریە بێ بەرامبەر  دابەزێنە! ئەم ئەپە بۆ  ئاستەکانی A2/A1 گونجاوە. لە یارییەکەدا  ئاڵوگۆر لە گەل  ئەوانی ترد بکە  و تا  زۆر وشەی بەسوود فێردەبیت.

     Screenshot aus der Anwendung Die Stadt der Wörter Grafik: © Goethe-Institut Grafik: © Goethe-Institut

  • ئەپی - فێربوون

    ئەڵمانی A1

    چۆن بە زمانی ئەڵمانی بژمێرم؟ ئەم خواردنە ناوی چییە؟ چۆن کاتەکان بە زمانی ئەڵمانی  بڵێم؟ بەم ئەپە بۆ ئاستی A1 دەتوانیت بە ئاسانی و بێ بەرامبەر دەست بکەیت بە فێربوونی زمانی ئەڵمانی. ئەوانەش پەیوەستە بە گوێگرتن و خوێندنەوە و نووسین و  سەرەتای وشە  گرنگەکان.

    Deutschtrainer A1 © Goethe-Institut © Goethe-Institut

فۆڵۆومان بکەن