© Gina Bolle
© Goethe-Institut
لەم پەیجەدا:
بەرێزتان دەتوانن ڤیزە لە باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا (یان لە کونسوڵخانەی ئەڵمانیا) لە وڵاتەکەی بەرێزتان وەربگرن. بەرێزتان گرێبەستی کارکردنتان لە ئەڵمانیا هەیە یان بەشێک لە خێزانەکەتان لێرە دەژین؟ بەرێزتان هیچ پیشەیەک فێربوون یان ئەزموونی کارکردنتان هەیە؟ دواتر بەرێزتان دەتوانن بە ئاسانتر ڤیزە وەربگرن. بۆ ئەم مەبەستەش بەرێزتان دەتوانن زانیاری زیاتر لە فەرمانگەی دەرەوەی فیدراڵی و لە پۆرتاڵی حکومەتی فیدراڵی بۆ کارمەندانی لێهاتوو لە دەرەوەی ئەڵمانیان بدۆزنەوە “لە ئەڵمانیا دروستی بکە”.
لە ئەڵمانیا سەرەتا دەبێت بەرێزتان ناوتان تۆمار بکەن لە فەرمانگەی تۆمارکردنی دانیشتووان لە شارەکەتان. زۆرجار کاتەکانی چاوەڕوانی درێژە. بۆیە بەرێزتان خەمخۆری ئەوە بن ، کە زوو کات بۆ ئەم مەبەستە دیاری بکەن. هەروەها بەرێزتان دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین کات "موعید" دیاری بکەن. “لە فەرمانگەی تۆمارکردنی دانیشتووان” ی شارەکەتان. پاشان دەبێت برۆنە فەرمانگەی بەشی بیانیان. لەوێ بەرێزتان مۆڵەتی نیشتەجێبوون و مانەوە وەردەگرن. ئەمەش کارتێکە، کە جۆری مانەوەو نیشتەجێبوونتانی بەرێزتانی لەسەر دیاریکراو. ئەمەش پێتان دەڵێت، کە بەرێزتان چەند دەتوانن لە ئەڵمانیا بمێنیتەوە و ئایا دەتوانن بەم مۆڵەتە کار بکەن یان نا.
بەرێزتان لیستێک لەسەر پۆرتاڵی
یەکێتی ئەوروپا دەبینن
هەموو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و لەوانەش ئایسلەندا و لیختنشتاین و نەرویج.
بەرێزتان دەتوانن زانیاری لەسەر زۆر بابەت لە فەرمانگەی دەرەوەی ئەڵمانیای فیدراڵی، فەرمانگەی فیدراڵی بۆ کۆچ و پەنابەران (BAMF) و "لە ئەڵمانیان دروسی بەک" “Make it in Germany” بدۆزنەوە.
فەرمانگەی دەرەوەی فیدراڵی: زانیاری گشتی لەسەر داواکردنی ڤیزا
BAMF: کۆچ و نیشتەجێبوون
لە ئەڵمانیا دروستی بکە: ڤیزە و نیشتەجێبوون و مانەوە
کارمەندانی کارامەو لێهاتوو لە دەرەوەی وڵات دەتوانن بە ئاسانتر ڤیزە وەربگرن. دەتوانن زانیاری زیاتر سەبارەت بە یاسای کۆچی کارامەو لێهاتوو لە پۆرتاڵی بدۆزنەوە:
Make it in Germany: یاسیای کۆچی کارمەندانی کاراماو لێهاتوو
ەرێزتان پەیوەندی بە ناوەندەکانی ڕاوێژکاری کۆچبەران، یان ڕێکخراوەکانی کۆچبەران یان ناوەندەکانی پێشوازیکردن لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونتان بکەن. تێڕوانینێکی گشتی و زانیاری گشتی لەو شوێندا و لە بەشەکاندا دەدۆزنەوە. هاوکاری بدۆزنەوە
بەم پێشنیارانە بەرێزتان دەتوانن نامە فەرمیەکانی دەسڵاتدران و بەرپرسان باشتر تێبگەن:
Alumniportal Deutschland: Infografik: Behördendeutsch – bitte, was?
بەرێزتان دەتوانن پەیوەندی بە ناوەندێکی ڕاوێژکارییەوە بکەن. لە ناو بەشی "یارمەتی بدۆزنەوە" زانیاری لەسەر ئامۆژگاریەکان وەکو ئامۆژگاری کۆچبەران بۆ گەورەکان یان خزمەتگوزاری کۆچیبەران بۆ گەنجان لە ژێر "ناونیشانە گرنگەکان" دا ئامۆژگاری کۆچبەران لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونتان دەدۆزنەوە. لەوێ دەتوانن پێتان بڵێن، کە دەتوانن چی بکەن و چۆن دەتوانن باشتر هەڵسوکەوتان لەبەرامبەدا بکەن.