تەندروستی

Schild vor einem Krankenhaus © Goethe-Institut/ Gina Bolle

بەرێزتان هەست بە کەمێک نەخۆشی دەکەن؟ بۆ نموونە سەرماتان بووە یان سەرئێشەتان هەیە؟ بۆ نەخۆشییە ئاسانەکان بەرێزتان دەتوانن لە دەرمانخانە دەرمانی چارسەر بکڕن. لە ئەڵمانیا دەرمانخانەی زۆر هەیە. دەرمانسازەکان دەتوانن یارمەتی بەرێزتان بدەن. بەرێزتان دەتوانن وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە و دەرمانی گونجاو بدۆزنەوە.

Audio-Player: Artikel anhören

Artikel anhören

Gesundheit

دەرمانخانەکان

بەرێزتان بۆ زۆرێک لە نەخۆشیەکان دەرمان تەنها بە ڕەچەتی پزیشک وەردەگرن. لە سەر ڕەچەتەکەش ئاماژی پێدراوە، چ دەرمانێکتان پێویستە. دەبێت پزیشک دەرمانەکە دیاری بکات. دواتر بەرێزتان دەتوانن بە ڕەچەتەکە دەرمانەکە لە دەرمانخانە وەردەگرن بەشێکی پارەکە خۆتان دەیدەن. بەشەکەی تریش بیمەی تەندروستی دەیدات.

دەرمانخانەکان بەزۆری لە دووشەممەوە تا هەینی لە کاتژمێر 8ی بەیانی تا 6:30 ی دوای نیوەڕۆ کراوەن و ڕۆژی شەممەش تا کاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ کراوەن. لە شارەکاندا هەندێک لە دەرمانخانەکان تا کاتژمێر 8ی ئێوارە کراوەن. هەروەها خزمەتگوزاری فریاگوزاری هەیە بۆ ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە و شەوانە.

بیمەی تەندروستی

بیمەی تەندروستی بۆ هەموو کەسێک لە ئەڵمانیا ناچارییە. بەرێزتان زانیارییەکانی ناو دەقی زانیارییەکانمان بخوێنەرەوە لە "بیمەکان".

سەردانی پزیشک

بەرێزتان هەستدەکەن، کە نەخۆشن یان پێویستتان بە یارمەتی پزیشکی هەیە؟ کەواتە باشتر وایە بەرێزتان کاتێک لەگەڵ پزیشکی گشتی دیاری بکەن. سەرەتا بەرێزتان وەڵامی پرسیارەکان دەدەنەوە سەبارەت بە هەموو ئازار و نەخۆشییەکانی تر. ئەوان هەروەها پێیان دەوترێت "پزیشکی خێزان". گرنگە بەرێزتان بچیتە لای پزیشک. ئەو دەتوانێت یارمەتیتان بدات بۆ ئەوەی چاک ببنەوە. ئەگەر ئەوان نەیانتوانی یارمەتیتان بدەن، ئەوا دەتنێرن بۆ لای پزیشکی پسپۆڕ.

منداڵەکەی بەرێزتان نەخۆشە؟ کەواتە بەرێزتان بڕۆن بۆ لای پزیشکی منداڵان. بەزۆری تەنها لە دووشەممە تا هەینی دەتوانن بچیتە لای پزیشک. خزمەتگوزاری پزیشکی بانگهێشتکراو هەیە بۆ ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە و شەوانە.
بۆ دانانی کات سەرە بەرێزتان دەتوانن تەلەفۆن بۆ نۆریگە بکەن. یان بەرێزتان لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە وادەیەک دیاری بکەن. ئەمە بۆ هەموو پزیشکەکان ئاسان ترو کرداری ترە. بەرێزتان دەچنە سەرماڵپەڕی نۆرینگەکە و وادەیەکی دیاریکراو هەڵدەبژێرن. بەرێزتان وڵامێکتان بۆ دێت. پێتان دەڵێن، کەی دەتوانن بچنە لای پزیشک. زۆرجار کەمێک پێش وادەکە، لە ڕێگەی ئیمەیڵ یان کورتەنامەوە بیرخستنەوەیەکتان بۆ دەنێرن.

کاتێک سەردانی پزیشک دەکەن بەرێزتان پێویستان بە کارتێکە لە بیمەی تەندروستی خۆتان، کارتی بیمەی تەندروستی یان کارتی تەندروستی. لە کاتی یەکەم سەردانتان پێویستە فۆرمێک پڕبکەنەوە کە زانیارییە کەسایەتیەکانی بەرێزتانی تێدایە. بەرێزتان ناووناونیشان و هتد دەنووسن. هەندێک جار نۆرینگەکە دەیەوێت بزانێت کە بەرێزتان چ نەخۆشییەکتان هەیە و ئایا بەرێزتان بە بەردەوامی هیچ دەرمان بەکاردێنن یان نا.

دوای ناو تۆمارکردن بەرێزتان لە ژووری چاوەڕوانیدا چاوەڕێ دەکەن. دواتر بانگتان دەکەن. زۆرجار ئەمە تەنها چەند خولەکێکی دەخایەنێت، بەڵام هەندێکجار زیاتر لە کاتژمێرێک.

لە ژووری چارەسەر پزیشکەکە دەپرسێت: بەرێزتان کوێتان ئازاری هەیە؟ لە کەیەوە؟ پێشتر بەرێزتان ئەم ئازارەتان هەبووە؟ پێویستە بەرێزتان ئازارو ئێشانەکانی بە ووردی بۆ باس بکەن. لە دوای ئەوە پشکنینتان بۆ دەکات. دواتر دەستنیشانی نەخۆشیەکە دەکات. دواتر پزیشکەکە پێتان دەڵێت چ نەخۆشییەکتان هەیە و پێویستە چی بکەن. زۆرجار ئەو ڕەچەتەی دەرمان دادتە بەرێزتان. بەرێزتان دەتوانن ئەم دەرمانانە لە دەرمانخانە وەربگرن. هەندێک جار وادەیەکی تر بۆبەرێزتان بۆ پشکنین دیاری دەکات .

پێویست ناکات پارە بدەیت بۆ سەردانی پزیشک، ئەگەربەرێزتان بیمەی تەندروستی یاساییتان هەبێت. دەبێت خۆتان پارەی خزمەتگوزارییە تایبەتەکانی زیادە بدەن. ئەو کەسانەی بیمەی تەندروستی تایبەتیان هەیە، فاکتورە وەردەگرن. بەرێزتان خۆتان پارەی چوونە لای پزیشک دەدەن و دواتر پارەکە لە بیمەی تەندروستی خۆتانەوە وەردەگرنەوە.

پشتگیری نەخۆشی

بەرێزتان نەخۆشن و ناتوانن کار بکەن؟ بەرێزتان دەبێت دەستبەجێ خاوەنکارەکەتان ئاگادار بکەنەوە. بەرێزتان وەک نەخۆش لای خاوەنکارەکەتان تۆماردەکەن. تەلەفۆن دەکەن و دەڵێن، نزیکەی چەندن چەند نەخۆشیەکەتان دەخایەنێت.

بەرێزتان لای پزیشک بوون؟ ئەگەر بەرێزتان بەهۆی نەخۆشییەکەتانەوە نەتانتوانی کار بکەن، پزیشکەکەتان بە نەخۆش دەتانووسێت. ئەمەش پێی دەوترێت بەڵگەنامە. هەروەها ئاماژەی پێدراوە، دەبێت بۆ ماوەی چەند لە ماڵەوە بمێننەوە. بەرێزتان هیچ نووسراوێک بۆ ئەمە وەناگرن. پزیشکەکە ڕاستەوخۆ زانیاریەکان دەنێرێت بۆ کۆمپانیای بیمەی تەندروستی. خاوەنکارەکەی بەرێزتان دەتوانێت بە شێوەی ئۆنلاین یاداشتی نەخۆشییەکەتان ببینێت.

هەندێک لە خاوەنکارەکان لە ڕۆژی یەکەمەوە مۆڵەتی نەخۆشییان دەوێت. زۆرێک تەنها لە ڕۆژی سێیەمەوە. هەروەها بەریزتان دەتوانن پەیوەندی بە نۆرینگەوە بکەن و داوای یاداشتێکی نەخۆشی بکەن. بۆ نەخۆشییە سووکەکان ئەمە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دەخایەنێت. ئەگەربەرێزتان بۆ ماوەیەکی درێژ نەخۆش بوەن دەبێت بەرێزتان سەردانی پزیشک بکەن.

پزیشکی پسپۆر

پزیشکی جیاواز زۆرن. ئەوان بواری شارەزایی جیاوازیان هەیە. هەر بۆیە پێیان دەوترێت پزیشکی پسپۆڕ. ئەوان پسپۆڕن. بۆ نموونە پزیشکی ئێسک و جومگە هەیە. ئەوان ئاگاداری هەموو ئەو شتانەن کە پەیوەندی بە ئێسک و جومگەکانەوە هەیە. بۆ نموونە ئەگەر قۆڵێکتان بشکێت. پزیشکانی ئافرەتان بۆ. ئەوان چاودێری خۆپارێزی و چاودێری بۆ ژنانی دووگیان دەکەن. هەروەها پزیشکی قورگ لووت و گوێ و وە چەندانی تریش هەن.

زۆرجار پزیشکی گشتی بەرێزتان دەتانرێت بۆ لای پزیشکی پسپۆڕ. بۆ ئەم مەبەستەش بەرێزتان نوسراوێکی ڕەوانەکردن وەردەگرن. دواتر پزیشکی خێزانەکەتان ئاگادار دەکرێتەوە لەوەی کە بەرێزتان چ نەخۆشییەکت هەیە.

بەرزێزتان دەزانن پێویستتان بە کام پزیشکی پسپۆڕە؟ کەواتە بەرێزتان دەتوانن ڕاستەوخۆ بچنە ئەوێ. مەرج نیە نوسراوێکی ڕەوانەکردنتان پێبێت. بۆ بینینی پزیشکی ددان پێویستت بە نوسراوی ڕەوانەکردن نییە.

تەندروستی دەروونی

بەرێزتان هەست بە باشی ناکەن؟ بەرێزتان هەست بە ماندوێتی و هیلاک بوون دەکەن؟ تەندروستی جەستە زۆر گرنگە. بەلام تەنها جەستە نەخۆش نابێت، بەڵکو دەروونیشە. کەواتە هەموو ئەو شتانەی، کە پەیوەندی بە بیرکردنەوە و هەستەکانەوە هەیە. کێشە، قەیران، سترێس، ترس یان توندوتیژی دەتوانێت نەخۆشمان بکات. بەرێزتان ئاگاداری تەندروستی دەروونی خۆتان بن. باش ئاگاداری خۆتان بن. ئەگەربەرێزتان هەستان بە دڵتەنگی، سترێس یان دڵەڕاوکێ کرد، یارمەتی وەربگرن.

پشکنینی خۆپارێزی

بە پشکنینی خۆپارێزی مرۆ دەتوانیت زوو نەخۆشییە سەختەکان دەستنیشان بکات و زووتر چاک بێتەوە. هەندێک لە پشکنینەکان لە ڕێگەی بیمەی تەندروستیەوە پارەیان بۆ دابین دەکرێت. هەندێکی تریش مرۆ دەبێت خۆی پارەکەی بدات.

هەروەها پشکنینی خۆپارێزی بۆ منداڵان هەیە. ئەوان زۆر گرنگن. کوتان هەیە دژی نەخۆشییە درمیەکان وەک سورێژە، کۆکە هتد. بەرێزتان زانیارییەکانی ناو دەقی زانیارییەکانمان بخوێنەرەوە “ژیان لەگەڵ منداڵان”.

لە دوای تەمەنی 35 ساڵییەوە پشکنین بۆ زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی گورچیلە و دڵ و خوێنبەرەکان و شەکرە و شێرپەنجە دەکرێت. پشکنینی تایبەت بۆ سنگی خانمان هەیە. ژنانی دووگیان بە بەردەوامی پشکنینیان بۆ دەکرێت.

هەندێک پشکنین هەیە بەپێی ڕەگەز، تەمەن یان نەخۆشییەکانی ناو خێزانەکە. کوتان هێشتا بۆ گەورەکانیش گرنگە. بەرێزتان لەگەڵ پزیشکەکەتان قسە بکەن.

گرنگترین ژمارە تەلەفۆنەکان بۆ دۆخە فریاگوزاریەکان

پێویستە هەموو کەسێک لە ئەڵمانیا ژمارەی فریاگوزاری بۆ پۆلیس (110) و بەشی ئاگرکوژێنەوە یان خزمەتگوزاری فریاگوزاری (112) بزانێت. هەروەها ژمارەی تەلەفۆنی تریش هەیە، ئەگەر بەرێزتان پێویستان بە یارمەتی و ئامۆژگاری بێت. بەرێزتان زیاتر لەم بارەیەوە لە دەقەکەماندا بخوێننەوە “لە دۆخی نائاساییدا چی بکەین؟

پرسیارە باوەکان

فۆڵۆومان بکەن