دارایی و باجەکان

geöffnete Geldbörse auf einem Tisch © Goethe-Institut/ Gina Bolle

ئەگەر بەرێزتان لە ئەڵمانیا دەژین و کار دەکەن، ئەوا بەرێزتان پێویستان بە هەژماری بانقی هەیە. خاوەنکارەکەتان مووچەکەی بەرێزتان دەگوازێتەوە بۆ سەر هەژمارەکەتان. بەرێزتان بەو پارەیەی سەر هەژمارەکەتان، کرێ و حساباتەکانی تر دەدەن. بەرێزتان دەتوانن هەروەها پارە لە ئامێرەکانی ATM ڕاکێشن.

Audio-Player: Artikel anhören

Artikel anhören

Finanzen und Steuern

هەژماری بانق

چەندین بانقی جۆراوجۆر و بانقی پاشەکەوت هەیە. هەندێکیان لقیان هەیە. مرۆ دەتوانیێت بچێتە ئەوێ قسە لەگەڵ خەڵک بکات. وە بانقی ڕاستەوخۆش هەیە. ئەمانە تەنها لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەتوانرێت بەکاربهێنرێن. زۆربەی کات مرۆ دەبێت بەڕێک تێچوو، رسوومای بدات بانق بۆ هەژمارە بانقەکەی. ئەژماری بانقی بۆ قوتابیان و خوێنکاران زۆر جار بێبەرامبەرە.

بۆ ئەو بڕە پارەیەی لە هەژمارەکەتانە بەرێزتان لەلایەن بانق یان بانقی پاشەکەوەت سوود وەردەگرن. بۆ ئەو پارەیەی کە لە سەر هەژمارەکەتانە تەنها بڕێکی کەمی هەیە. ئەگەر بەرێزتان دەتانەوێت پارە پاشەکەوت بکەن، دەتوانیت هەژماری بازاڕی پارە یان هەژماری پاشەکەوت بکەنەوە. پاشان کەمێک سوودی زیاترتان دەست دەکەوێت وەک لە ئەژماری ئاسایی.

کردنەوەی هەژماری بانقی

بەرێزتان دەتانەوێت هەژمارێک بکەنەوە؟ هەژماری جیاواز هەیە. هەژمارێکی بانکی ئاسایی پێی دەوترێت هەژماری چێککردن Girokonto . هەندێک جار بانق نایەوێت هەژماری چێکتان Girokonto پێبدات، بۆ نموونە ئەگەر بەرێزتان پارەیەکی کەمتان هەبێت. دواتر بانق هەژمارێکی بنەڕەتیتان دەداتێ. بەم هەژمارە بەرێزتان دەتوانن گرنگترین کارەکانی پێ ئەنجام بدەن: بەرێزتان دەتوانن پارە بنێرن "تحویل" بکەن، بە هەژمارەکە پارە بدەن، دانانی پارە و دەرهێنانی پارە. ئەمە بەزۆری هەژماری هەبوونی پاریە. بەرێزتان دەتوانن تەنها ئەوەندەی پارەت هەیە ئەوەندە بەکار بهێنن.

هەژمارەیەکی تری بانقی بە هەژماری مامەڵەکردن " Dispositionskredit " بەرێزتان دەتوانن هەروەها پاری پێراکێشن، تەنانەت ئەگەر بەرێزتان پارەتان لە سەر هەژمارەکەشتان نەبێت. بانق تا بڕە پارەیەکی دیاریکراتان بە قەرز دەداتێ. بەرێزتان نەک هەر دەبێت ئەم بڕە پارەیە بدەنەوە بانق ، بەڵکو دەبێت سوودیشی لەسەر بدەنەوە. زۆرجار ڕێژەی سوودەکان زۆر بەرزن.

بۆ کردنەوەی هەژماریەکی بانقی بەرێزتان دەبێت بچنە لقێکی بانق. بانق یان بانکی پاشەکەوت سەرەتا پشکنین بۆ ناسنامەکەتان دەکەن. بۆیە دەبێت بەرێزتان پێناس یان پاسپۆرتان پێ بێت.

هەروەها زۆرێک لە بانقەکان ڕێگەتان پێدەدەن هەژمارەیەک لە ڕێگەی ئۆنلاین یان پۆستەوە بکەنەوە. بۆ ئەمە بەڕێزتان دەتوانن ڕێکارەکانی خزمەتگوزاری پۆست بەکاربهێنین: بەرێزتان فۆرمێکتان لە لاین بانق یان بانقی پاشەکەوتەوە بۆ دەێت. بەم فۆرمە و پێناس یان پاسپۆرتەکەتانەوە دەچنە فەرمانگەی پۆست. لەوێ پێناسی بەرێزتان پشتراست دەکەنەوە. هەندێک جار بۆ کردنەوەی هەژماری بەرێزتان داوای بەڵگەنامەی تۆمارکردنتان لێ دەکەن.

هەژماری ئۆنلاین

بەرێزتان زۆربەی کارەکانی بانق لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە تەواو دەکەن. ئەمە پێی دەووترێت "بانقی ئۆنلاین Online-Banking" تەنهای خەلكانێکی کەم دەچەن بۆ بانقەکان. زۆربەی خەڵک ئەپی مۆبایل بەکار دەهێنن. لە کاتی کردنەوەی هەژماری بانقی، بەرێزتان پێیان بلێن، کە بەرێزتان دەتانەوێت ئەپی مۆبایل یان یان بانقی مالەوەتان هەبێت. بۆ ئەوەی بەرێزتان بتوانن زۆر بەخێرایی پارە بنێرن. بۆ نموونەی ئەگەر بەرێزتان بتانەوێت پارە بنێرن. بۆ ئەم مەبەستە پێویستان بە زانیاریەکانی هەژمارەکەتان هەیە. کێ دەبێت پارەی بۆ بێت؟ پێت دەلێت IBAN کەم پێ بلێ. بۆ پارە ناردنە بەردەوامەکان، بۆ نموونە کرێ، بەرێزتان دەتوان گرێبەستێکی کراوە بکەنەوە.

مامەڵەی پارەدانی SEPA لە ساڵی 2014ەوە لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا کاریپێدەکرێت . بۆ ئەوەی مرۆ بتوانێت بە ئاسانی یۆرۆ بنێرێت. بۆ ئەمەش بەرێزتان پێویستان بە IBAN و BIC هەیە. ئەمانە کۆدێکی درێژی ژمارە و پیتن. بەرێزتان هەردوو IBAN و BIC لەسەر کارتی بانقی خۆتان دەبینن.

بەرێزتان ئارزووی بازاڕکردنن بە شێوەی ئۆنلاین دەکەن؟ چەندین ڕێگەی جیاواز هەیە بۆ پارەدان: بەرێزتان دەتوانن فاکتورەیەکتان بۆ بێت و پارەکە بنێرن. بەرێزتان دەتوانن بە هەژماری بانقی یان کارتی کرێدت پارە بدەن. هەروەها خزمەتگوزاری پارەدان وەک پەیپاڵ یان کلارنا هەیە. زۆر کەس لە ئەڵمانیا هەژماری پەیپاڵیان هەیە. بۆ ئەوەی مرۆ بتوانێت هەروەها پارە بە ئاسانی بۆهاوڕێکانی، و ناسیاوەکانی بنێریت.

کارتی پارە "کاش"

چەندین هەژماری کارتی پارەی جیاواز هەن: هەژمارێکی کەشفی، کریدت کارت (بۆ نموونە: ماستەرکارت، ڤیزە). پێشتر هەژمارێکی کەشفی بووە. ئێستاش زۆرێک لە خەڵک ئەم وشەیە بەکاردەهێنن. تێچووی هەژمارەکان لە نێوان بانقەکاندا جیاوازە. یەکێک لەوانە زۆر کات بێ بەرامبەرە. بانق یان بانقی پاشەکەوت بەزۆری هەژمارەکەتان لە ڕێگەی پۆستەوە بۆ بەرێزتان دەنێرێت. پێویستە بەرێزتان هەژمارەکە واژۆ بکەن. چەند ڕۆژێک دواتر ژمارەیەکی نهێنی بۆ هەژمارەکەتان هەر لە ڕێگەی پۆستەوە دەنێرێت، کە ژمارەی PIN ە لەسەرە .پێویستە بەرێزتان ژمارەی PINەکەتان لەبەربێت.

بەرێزتان دەتوانن بە هەژماری کەشفی، هەژماری کراوە یان کردیت کارت لە هەموو ئامێرەکانی ATM پارە ڕاکێشن. بۆ ئەمەش بەرێزتان هەمیشە پێویستان بە PIN کە هەیە. هەندێک لە بانکەکان و ATMەکان پارە وەردەگرن. هەندێکی تریش بەخۆراییە. هەندێک جار بەرێزتان دەتوانن لە سوپەر مارکێتەکانیشدا پارە وەربگرن.

بەرێزتان دەتوانن بە هەژماری کراوەی بانقی لە دوکان و چێشتخانەکان پارە بدەن. زۆر جاریش دەکرێت بە هەژماری بانقی یان بە کردیت کارت پارە بدرێت. ئاگاداری: لە ئەڵمانیا لە هەموو شوێنێک مرۆ ناتوانیت بە کارت پارە بدات. هەندێک جار چێشتخانە، کافتریا یان دوکانە بچووکەکان تەنها پارەی کاش وەردەگرن.

بەرێزتان هەژماری بابقیەکەتان وونکردوە یان دزراوە؟ بە خێرایی هەژمارەکەت قفل بکەن. بەرێزتان پەیوەندی بکەن بە ژمارە فریاگوزاری قفڵ 116116.

مووچە و خەرجییەکانی ژیان

خاوەنکارەکەی بەرێزتان مووچەتان دەداتێ. زۆرجار ئێوە لەسەر مووچەی تێکڕای ساڵانە ڕێککەوتوون. بەڵام ئەوە ئەو پارەیە نییە کە دێتە سەر ئەژمارەکەتانەوە. لەوە پارەی بیمەی کۆمەڵایەتی یاسایی دەبڕدرێت. هەروەها دەوڵەت باجی داهات لە مووچەکەتان دەبرێت. مووچەی پاکتاو ئەو پارەیە، کە دەمێنێتەوە. خاوەنکارەکەی بەرێزتان هەموو مانگێک ئەو پاریە دەخاتە سەر هەژمارەکەتان. ئاگاداری ئەوە بن، کە ئەو پارەیە بەشی ژیانتان بکات. بەرێزتان پێویستان بە پارەیە بۆ کرێ شوقە و خواردن و کات بەسەربردن و چەندین پێداویستی تریش. بەرێزتان زانیارییەکان بۆ ئەم مەبەستە لە دەقی زانیارییەکانمان بخوێنەرەوە "بیمەکان" وە "دەستپێکردنی کار".

هاوکاری دارایی

بۆ خێزانەکان، مرۆڤەکان بە داهاتی کەم و خاوەنپێداویستەکان هاوکاری دارایی لە لایەن دەوڵەتەوە هەیە. بەرێزتان بۆ ئەم مەبەستە زانیاری زیاتر لە سەر دەقەکانمان لە "ژیان لە گەڵ مندالان" وە "ژیان لە گەڵ خاوەنپێداویستەکان" بخوێنەوە

باجەکان

لە ئەڵمانیا پابەندبوون بە باجەوە هەیە. ئەمەش بەو مانایەیەی: بۆ هەر کەسێکە، کە کار بکات باجی داهات دەدات. ئەمە باجی سەر مووچەیە. بەرێزتان ژمارەی باجتان لە فەرمانگەی باج و ناسنامەی باج لە فەرمانگەی باجی ناوەندی فیدراڵی بۆ دێت. ئەمە ژمارەیە پێک دێت لە 11 ژمارە. بەرێزتان هەروەها کارتێکی باجی داهاتی ئەلیکترۆنیتان (ELStAM) هەیە. ئەمەش ڕاستەوخۆ لەلایەن فەرمانگەی باجەوە دەدرێتە خاوەکار.

بەرێزتان کارمەندن؟ کەواتە خاوەنکارەکەی بەرێزتان باجی داهاتان دەنێرێت بۆ فەرمانگەی باج. پێویست ناکات بەرێزتان هیچ بکەن. بەرێزتان کۆمپانیایەکی تایبەت بە خۆتان هەیە؟ هەروەها دەبێت ئەو کەسانەی، کە کاری سەربەخۆ دەکەن باجی داهات بدەن. ئەمە کەمێک ئاڵۆزترە. کەسانیێک ، کە کاری سەربەخۆ دەکەن دەبێت پارەیەکی پێشوەختە بدەن بە فەرمانگەی باج. بەرێزتان فۆڕمی ڕوونکردنەی باجی ساڵانە پڕبکەنەوە. دواتر بەرێزتان دەبێت پارەی زیادە بدەن یان پارەتان بۆ دەگەرێتەوە.

بڕی باجی داهات پەیوەستە بە مووچەوە. ئەوانەی داهاتیان زیاترە پارەی زیاتر دەدەن. ئەوانەی داهاتێکی کەمیان هەیە باجەکەیان کەمترە. هەروەها چینی باج گرنگە. بۆ نموونە ئەوانەی هاوسەرگیریان کردووە یان منداڵیان هەیە باجی کەمتر دەدەن.

ئەگەر بەرێزتان لە کڵێسا بن، ئەوە لە گەڵ ئەوشدا باجی کڵێساش دەدەن. کۆمپانیاکان باجی بازرگانی دەدەن بە شار یان شارەوانی.
هەروەها کارمەندان ساڵانە فۆرمی ڕوونکردنەوەی باجی داهات پردەکەنەوە . بەرێزتان بە فەرمانگەی باج دەڵێن چەند پارەتان وەرگرتووە. بەڵام بەرێزتان هەروەها پێان دەڵێن، چ خەرجیەکتان هەبووە. زۆرجار کارمەندان دوای فۆرمی ڕوونکردنەوەی باجی داهات پارە لە فەرمانگەی باج وەردەگرنەوە. بەرێزتان دەتوانن خۆتان بە تەنیا فۆرمی ڕوونکردنەوەی باجی داهات ئەنجام بدەن ، بۆ نموونە لە پۆرتاڵی ELSTER لە فەرمانگەی باج. بەرێزتان دەتوانن لە لای ڕاوێژکارێکی باج ئەنجامی بدەن . بەڵام ئەوە پارەی تێدەچێت.

بیمەکان

لە ئەڵمانیا چەندین کۆمپانیای بیمەی جیاواز هەن. بەرێزتان هەندێکیان بە ناچاری پێویستان پێیەتی، هەندێکی تریان ئارەزوومەندانەیە بیمەی خانەنشینی بیمەیەکی گرنگە. بۆ ئەوەی بەرێزتان، کاتێک دەچنە تەمەنی خانەنشینەوە پارەی تەواتان مسۆگەر کردبێت. بەڵام زۆرجار ئەوە بەش ناکات. زۆر بیمەی بەساڵاچوونی تایبەت واتا و مانای زۆری هەیە. بەرێزتان زیاتر لەسەر ئەم بابەتە لە دەقی زانیارییەکانماندا بخوێنەرەوە "بیمەکان"

بەڵگەنامە گرنگەکان

بەرێزتان بەڵگەنامە گرنگەکانی پەیوەست بە دارایی خۆتانەوە بە باشی هەڵگرن و بیانپارێزان. هەروەک ئەو بەڵگەنامانەی کە پەیوەندییان بە ناسنامەکەتانەوە هەیە، بۆ نموونە کارتی ئاسایشی کۆمەڵایەتی یان پاسپۆرتەکەتان. ئەمەش بەڵگەنامە کەسییەکانی وەک بەڵگەنامەی لەدایکبوون یان بڕوانامەی هاوسەرگیریش دەگرێتەوە. هەروەها پێویستە بڕوانامەکانی قوتابخانە و کار لە شوێنێکی سەلامەتدا هەڵبگیرێن.

پرسیارە باوەکان

فۆڵۆومان بکەن