بەرێزتان زۆربەی کات پێویستتان بە هەندێک بەڵگەنامە دەبێت بۆ گەڕان بەدوای شوقەدا. بەڵگەنامەکانتان کۆپی بکە و هەرگیز بەڵگەنامەی"ڕەسەن" ئەسڵی ڕادەست مەکەن. هەندێک جار خاوەن موڵکەکان دەیانەوێت بەڵگەنامەکانیان لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە پێبگات. ئەمانە ئەو بەڵگەنامەن کە زۆرجار پێویستان پێیان دەبێت:
زانیارییەکانی سەبارەت بە SCHUFA: وەک یاسایەک، هەمیشە دەبێت بەرێزتان زانیارییەکانی SCHUFA بخەنەڕوو. ئەوە پێتان دەڵێت ئایا بەرێزتان لە ئەڵمانیا هیچ قەرزێکتان هەیە یان نا. دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین داواکاری پێشکەش بکەن بۆ SCHUFA لە ماڵپەری www.schufa.de. چەندنین جۆری جیاوازی زانیاری بەردەستە، هەندێکیان بەخۆڕاییە و هەندێکیان کەمێک تێچوویان هەیە. بەڵام نابێت ئەم بەڵگەنامەیە لە سێ مانگ زیاتر بێت.
ناسنامە و جۆری مۆڵەتی مانەوە:
بەرێزتان زۆرجار پێویستان بە پاسپۆرت و بەڵگەنامەکانتان هەیە سەبارەت بە دۆخ و جۆری مۆڵەتی مانەوەکەتان، بۆ نموونە مۆڵەتی مانەوەو نیشتەجێبوون.
بەڵگەی داهات: ئەگەر بەرێزتان کارتان هەیە و کار دەکەن، بەرێزتان دەتوانن سێ مووچەی کۆتایی بخەنەڕوو. بەرێزتان کۆمەک لە سەنتەری کار "جۆپ سەنتەر" یان فەرمانگەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن؟ دواتر دەتوانن بڕیارەکە بخەنە ڕوو و پێشکەشی بکەن. گرنگە: بەرێزتان تەنها کاتێک بۆتان هەیە گرێبەستی خانوو شوقە واژۆ بکەن، ئەگەر سەنتەری کار "جۆپ سەنتەر" یان فەرمانگەی چاودێری کۆمەڵایەتی ڕەزامەندی دەرببرن.
بەزۆری فۆڕمێک لە سەنتەری کار "جۆپ سەنتەر" یان فەرمانگەی چاودێری کۆمەڵایەتی بەردەستە.
زانیاریەکان بەخودی کرێچی: لە زانیاریەکانی سەبارەت بەخودی کرێچیدا بەرێزتان وەڵامی پرسیارەکان دەدەنەوە دەربارەی خودی بەرێزتان، بۆ نموونە باری خێزانی یان داهاتەکەتان. بەرێزتان دەتوانن بەڵگەنامەکان لە ئینتەرنێتدا بدۆزنەوە. لە ئینتەرنێتدا "بنووسە فۆرمی زانیاریەکان بەخودی کرێچی " „Mieterselbstauskunft ئەو ە دابنێ.
پشتگیری مۆڵەتی نیشتەجێبوون لە (WBS): هەندێک شوقە تەنها بە پشتگیری مۆڵەتی نیشتەجێبوون (WBS) دەتوانرێت بەکرێ بدرێن. ئەم شوقانەش پێیان دەوترێت دەستەی خانووبەرەی کۆمەڵایەتی. بەرێزتان دەتوانن لە WBS لە فەرمانگەی نیشتەجێبوون لە شارەکەتان یان شارەوانیەکەتان ئەم پشتگیریە وەربگرن.
www.schufa.de