هاوسەرگیری

Hände mit Ringen © Goethe-Institut

لە زۆر وڵاتدا خەڵک لە فەرمانگەی تۆمارکردی باری کەسیەتی هاوسەرگیری دەکەن. ئەمە هاسەرگیریەکی فەرمی دەوڵەتییە. ئەمە لە ئەڵمانیاشدا هەروایە. ئەمە تاکە ڕێگایە کە هاوسەرگیری ڕەوا بێت. مرۆ دوای ئەوە دەتوانیت لە کەنیسەش هاوسەرگیری بکات. پێویستە هەردووکیان تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمتر نەبێت بۆ ئەوەی هاوسەرگیری بکەن.

Audio-Player: Artikel anhören

Artikel anhören

Heirat

هاسەرگیری بۆ هەمووان

لە ئەڵمانیا زۆرێک لەو هاوسەرانەی کە هاوسەرگیریان نەکردووە پێکەوە دەژین. ئەمەش لە خێزانەکانیشدا کە منداڵیان هەیە هەروایە. هەموو کەسێک دەتوانێت بە ئازادی بڕیار بدات.

هەروەها لە 1 ی تشرینی یەکەمی 2017ەوە هاوڕەگەزبازەکان واتە، پیاوێک و پیاوێک یان ژنێک و ژنێک لە ئەڵمانیا هاوسەرگیری بکەن. ئەوان هەمان ماف و پابەندبوونتان هەیە. ئەمەش واتە بۆ نموونە: ئەوان ڕێگەیان پێدەدرێت منداڵ بەخێو بکەن. ئەوان بۆیان هەیە ناوی هاوبەشی ژیانیان وەربگرن. دەبێت بۆ یەکتر لیرە بن.

بەڵگەنامەکان

بەرێزتان دەتانەوێت لە ئەڵمانیا هاوسەرگیری بکەن؟ بەرێزتان ناوتان تۆمار بکەن لە فەرمانگەی تۆمارکردی باری کەسیەتی، لەو شوێنەی لێی دەژین. بەرێزتان پێویستان بە چەند بەڵگەنامەیەک دەبێت: ناسنامە یان پاسپۆرت، بڕاونامەی لەدایکبوون، بەڵگەنامەی تۆمارکردن و بەڵگەنامەی توانای هاوسەرگیری. بەرێزتان منداڵتان هەیە؟ دواتر بەرێزتان پێویستان بە بەڵگەنامەی منداڵەکانیشە لەگەڵ خۆتان بیانبەیت. بەرێزتان لە فەرمانگەی تۆمارکردی باری کەسیەتی بپرسن، کە ئایا پێویستتان بە بەڵگەنامەی زیاترە یان نا.

بەرێزتان دەبێت بەڵگەنامەکانی وڵاتی خۆتان وەربگێڕنە سەر زمانی ئەڵمانی. دەبێت لە لایەن نویسنگەی دادوەری واژۆ بکرین و کە وەرگێڕانەکان ڕاستن. دەبێت ئەو وەرگێڕانەکان پشتراست بکاتەوە.

دوای هاوسەرگیریەکە، بەرێزتان بەڵگەنامەی نوێ لە فەرمانگەی تۆمارکردی باری کەسیەتی وەردەگرن: بڕوانامەی هاوسەرگیریە یان بڕوانامەی گرێبەستی هاوسەرگیری. ئەگەر بەرێزتان دەتانەوێت دەتوانن تۆماری خێزانیش وەربگرن، کە زانیاری لەسەر خێزانەکەتانی تێدایە.

بەرێزتان پێشتر لە وڵاتی خۆتان هاوسەرگیریتان کردووە؟ بەرێزتان دەتوانن گرێبەستی هاوسەرگیریەکەتان لە فەرمانگەی تۆمارکردی باری کەسیەتی دانپێدانراوی بکەن. بەرێزتان لە فەرمانگەی تۆمارکردی باری کەسیەتی شارەکەتان بپرسن.

ئاهەنگی هاسەرگیری

زۆربەی خەڵک بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیان ئاهەنگێکی گەورە سازدەکەن. بووک و زاوا چەندین میوان بانگهێشت دەکەن. خزمەکانی وەک دایک و باوک، خوشک و برا، باپیرە، خاڵۆ، مام، ئامۆزا ئامادە دەبن. وە بێگومان هاوڕێکانیشیان هەروەها ئامادە دەن. زۆرجار هاوکاران و هاوپیشەکانیشیان دێن. بەگشتی نزیکەی 100 میوان دێنە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە ئەڵمانیا. ئاهەنگەکە تەواو وەک لە هەندێک وڵاتی تر هەیە گەورە نین.

خواردن و مۆسیقا و سەما هەیە. بووک و زاوا پێکەوە سەمایەک دەکەن و هەموو میوانەکان سەیریان دەکەن. بەیەکەوە کێکێکی گەورە دەبڕن، کێکی بووکێنی پێ دەلێن. هەندێک جار یاری بۆ بووک و زاواش هەیە. زۆرجار ژنەکە جلی بووکێنی سپی لەبەر دەکات. زۆرێک لە هاوسەرەکان ئەڵقەی هاوسەرگیری دەکڕن. میوانەکان دیاری دەهێنن. زۆربەی کات پارە دەدەن بە بووک و زاوا. هەروەها میوانەکان دەتوانن پێشوەختە لە بوک و زاوار دەپرسن، کە چی دەخوازن.

یەکگرتنەوەی خێزان. لم شمل

هاوسەری بەرێزتان ( مێرد یان ژن) هێشتا لە وڵاتی خۆیانن؟ بەرێزتان دەتوانن خێزانەکەتان بهێنە ئەڵمانیا. بۆ ئەمەش بەرێزتان پێویستتان بە مۆڵەتی نیشتەجێبوون مانەوەیە. ئەمەش تەنها بۆ هاوسەرو و منداڵەکانی خۆیان دەبێت، کە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە بێت. ئەمەش پێی دەوترێت یەکگرتنەوەی خێزان یان یەکگرتنەوەی هاوسەرەکان. هەروەها هەندێک لەکارمەندانی لێهاتووە نێودەوڵەتیەکانی دیارکراو بۆیان هەیە دایک و باوک و خەسوو خەزورییشیان بهێنن بۆ ئەڵمانیا. ئەمە کاتێک جێبەجێ دەکرێت، ئەگەر لە دوای 1ی ئازاری 2024 مۆڵەتی نیشتەجێبوونی وەرگرتبێت.

بۆ ئەمەش هەندێک یاسای دیاریکراو هەیە. بەرێزتان دەبێت بتوانن بژێوی خێزانەکەتان دابین بکەن. خێزانەکەی بەرێزتان دەبێت شوێنیان هەبێت لە ماڵەکەتدا. ئەوان پێویستیان بە بیمەی تەندروستی هەیە. مێردەکەتان یان ژنەکەتان پێویستیان بە زانیاری سەرەتایی هەیە لە زمانی ئەڵمانیدا. بۆ ئەمەش ئەو پێویستی بە بڕوانامەی زمان هەیە. لەم بەڵگەنامەیەدا ئاماژەی پێدراوە، کە ئەو لانیکەم ئاستی زمانی A1 ی هەیە. منداڵانی خوار تەمەنی 16 ساڵ پێویستیان بە تاقیکردنەوەی ئەڵمانی نییە.

تەڵاق و جیابوونەوە

ژیانی هاوسەرگیریەکەتان ئەوەندە باش نییە؟ زۆر دەنگە دەنگ دەکەن؟ بەرێزتان سەرەتا ڕاوێژکاری هاوسەران یان چارەسەری هاوسەرەکان تاقی بکەنەوە. ئەوەش هەندێک جار دەکرێت یارمەتیدەر بێت.

بەڵام هەندێک جار هۆکار هەیە بۆ جیابوونەوە یان تەڵاق دان. تەڵاق ئەوەندە ئاسان نییە. بەرێزتان سەرەتا دەبێت بۆ ماوەی ساڵێک بەجیا بژین. بەرێزتان ئامۆژگاری وەربگرن. ناوەندەکانی ڕاوێژکاری هاوکارتان دەبن لە پرسیاری یاسایی یان پرسیار سەبارەت بە منداڵەکان، بۆ نموونە منداڵەکان لەگەڵ کێدا بژین یان کێ دەبێت چەند بدات.

پرسیارە باوەکان

فۆڵۆومان بکەن