فرە زمانی

Kinderzeichnung mit zwei großen und einer kleinen Strichfigur © Goethe-Institut/ Simone Schirmer

هەر کەسێک زیاتر لە زمانێک بە باشی قسە بکات، لە ژیانی تایبەتی خۆی و لە شوێنی کارەکەیدا چەندین سوودی هەیە. فرە زمانەکان زۆر شت دەربارەی کولتوورەکانی تر فێر دەبن. بەرێزتان توانای نێوان کولتوورەکانتان هەیە و دەتوانن باشتر لە دیدگاکانی تر تێبگەن. بەرێزتان دەتوانن چالاکانەتر بەشداری نێو کۆمەڵگە بکەن.

Audio-Player: Artikel anhören

Artikel anhören

Mehrsprachigkeit

سوودەکانی فرە زمانەوانی

زۆر کەس لە وڵاتانی جیاوازەوە لە ئەڵمانیا دەژین. ئەوەش زیاتر لە سەدا 20 ی تێکرای دانیشتووان پێکدەهێنن. زۆرێک لەو کەسانەی دێنە ئەڵمانیا ، زمانی ئەڵمانی وەک زمانی بیانی یان زمانی دووەم فێردەبن. زمانی ئەڵمانی بۆ ئەوان زۆر گرنگە. ئەوان دەتوانن لەگەڵ کەسانی تردا گفتۆگۆ بکەن. ئەوان دەتوانن بە ئاسانتر کارێک بۆ خۆیان بدۆزنەوە. ئەوان دەتوانن باشتر لە کولتوری ئەڵمانی تێبگەن. بەڵام زمانی خۆتان، زمانی زگماکی خۆتان گرنگە.

بەرەوپێشبردنی زمانی ئەڵمانی

زمانی ئەڵمانی بۆ گەورە و منداڵان زۆر گرنگە. ئەمەش پەیوەندیکردنەکەتان بۆ ئاسانتر دەکات. بەرێزتان بە ئاسانی دەتوانن هاوڕێ بدۆزنەوە. گەورەساڵان پێویستیان بە زمانی ئەڵمانی هەیە بۆ کارکردن و ژیانی ڕۆژانەیان، وەک لە کاتی بازاڕکردن یان لای فەرمانگەکانی دەوڵەت. بەڵام لە زۆرێک لە لای بەرپرسان زانیاری بە زمانی جیاوازتریش هەیە. هەروەها مرۆ دەتوانیت یارمەتی لە وەرگێڕەکانەوە وەربگرێت. ئەوان بە زمانی زگماکی بەرێزتان و ئەڵمانی قسە دەکەن. ئەوان دەتوانن وەربگێران بۆ بەرێزتان بکەن، ئەگەر بەرێزتان لە شتێک تێنەگەیشتن یان بتاونەوێت شتێک بڵێن. منداڵان پێویستیان بە زمانی ئەڵمانی هەیە بۆ قوتابخانە. لە ڕێگەی گوێگرتن و خوێندنەوە و قسەکردن و نووسین مرۆ زمانێک فێردەبیت. گەورەساڵان دەتوانن بەشداری خولەکانی ئامێزان یان خولەکانی تری زمانی ئەڵمانی بکەن. بەرێزتان دەتوانن زانیاری زیاتر لە دەقەکانی “خولی ئامێزاندا”دا بدۆزنەوە.

بەرێزتان پێویستان بە پەیوەندی بەردەوامە لەگەڵ زمانەکەدا و دەرفەتیش زۆرە بۆ ڕاهێنان. بەرێزتان پێویستە زۆر زمانی ئەڵمانی بەکاربهێنن. بارودۆخە ڕاستەقینەکان باشترینن، بۆ نموونە لەکاتی بازاڕکردندا. بەرێزتان زۆر قسە لەگەڵ ئەو کەسانە بکەن، کە زمانی ئەڵمانی وەک زمانی زگماکیان هەیە.

منداڵان بەزۆری لە ڕێگەی بەرکەوتن و یاریکردن لەگەڵ منداڵانی تر و گەورەکانی دیکە فێری زمانی ئەڵمانی دەبن، بۆ نموونە لە چاودیری منداڵان یان قوتابخانە. ئەم منداڵانە بە فرە زمان (دوو زمان) گەورە دەبن. خوێندنەوەی کتێب یارمەتیدەرەێکی باشە بۆ فێربوونی زمانی ئەڵمانی.

بەرنامەی جۆراوجۆر هەیە بۆ سەنتەری چاودێری ڕۆژانە و قوتابخانە سەرەتاییەکان، بۆ نموونە خولی سەرەتایی ئەڵمانی یان پۆلەکانی پشتگیری زمانی ئەڵمانی. ئەگەر منداڵێک هێشتا بە باشی زمانی ئەڵمانی نەزانێت، ئەوا یارمەتی وەردەگرن. هەروەها ناوەندی ڕاوێژکاریش هەیە. ئامۆژگاری و زانیاری دەدەن.

پاڵپشتی زمانی زگماکی" زمانی دایک"

هەروەها منداڵەکانی بەرێزتان دەبێ بە باشی بە زمانی زگماکی خۆیان قسە بکەن. بەم شێوەیە دەتوانن زمانەکانی دیکەش باشتر فێربن. هەروەها بە زمانی زگماکی خۆیان زۆر شت لەبارەی کولتوور و نەریتی زێدی خۆیانەوە فێر دەبن. لە زۆرێک لە خێزانەکاندا دایک و باوک بە یەک زمان قسە دەکەن. لە هەندێک خێزاندا جیاوازە. پاشان هەر کەسێک بە زمانی ڕەچەڵەکی خۆیان لەگەڵ منداڵەکاندا قسە دەکەن. بەرێزتان دەتوانن بەردەوام بۆ منداڵان بخوێننەوە و گۆرانیان بۆ بڵێن و یاریان لە گەڵ بکەن. ئەوان دەتوانن بە تەلەفۆن لەگەڵ ئەندامانی تری خێزانەکەتان قسە بکەن.

لە شارە گەورەکاندا زۆرجار ناوەندی چاودێری ڕۆژانە دوو زمانە (دوو زمانە) یان قوتابخانەی نێودەوڵەتی هەیە. زۆرێک لە کونسوڵخانە و یانەکان وانە بە زمانی زگماکی بۆ منداڵانی قوتابخانە پێشکەش دەکەن. منداڵەکان فێری خوێندنەوە و نووسین دەبن بە زمانی زگماکی خۆیان. ئەوان زانیاری لەسەر ژیان و نەریتەکانی وڵاتانی ڕەسەنی خۆیان فێردەبن. لە هەندێک لە هەرێمە فیدراڵیەکاندا پاڵپشتی زمانیش لە قوتابخانە ئاساییەکاندا هەیە. ئەم وانەیە پێی دەوترێت فێرکردنی تەواوکەری زمانی دایک (MUE).

بەرێزتان لە ئینتەرنێتدا چەندین ئۆفەر دەدۆزنەوە، بۆ نموونە گروپی یاریکردن بۆ منداڵان، یانە وەرزشییەکان یان گەشتە هاوبەشەکان. ئەمەش بەو مانایەیە کە منداڵان و دایک و باوکان دەتوانن بە شێوەیەکی ئاسایی ڕێکخراو لە شوێنی دیکەدا بە زمانی زگماکی خۆیان قسە بکەن.

ئامۆژگاری بۆ پەروەردەی فرە زمانی

  • هەڵوێستی ئەرێنی بەرامبەر بە فێربوونی زمان ئاسانتر دەکات.
  • باوک و دایکان دەکرێ بە زمانی خۆیان لەگەڵ منداڵەکانیاندا قسە بکەن.
  • بەرێزتان لە ماڵەوە بە زمانی زگماکی قسە بکەن.
  • بەرێزتان منداڵان ناچار مەکەن، بە زمانێکی دیاریکراو قسە بکەن. هەندێک جار منداڵان ئارەزووی ئەوە ناکەن. دواتر تەنها بەو زمانە قسە دەکەن کە خۆیان دەیانەوێت. ئەوەش دەتوانێت جارێکی تر بگۆڕێت.
  •  
  •  
  • جگە لە زمانی زگماکی، پاڵپشتی زمانی ئەڵمانیشی لەگەڵ بکەن
  • ناوەندەکانی ڕاوێژکاری یارمەتی و پشتگیری پێشکەش دەکەن. بەرێزتان لە ئینتەرنێتدا بگەڕێن بۆ “ناوەندی ئامۆژگاری نێوان کولتوورییەکان” یان “ناوەندی ئامۆژگاری فرە زمانی”.

پرسیارە باوەکان

فۆڵۆومان بکەن