بازارکردن

Fahrrad mit Körben und Einkaufstaschen © Goethe-Institut

لە هەموو شارەکاندا ، بەڵام هەروەها لە هەندێک گوندیشدا لە ئەڵمانیا سوپەرمارکێت هەیە. لەوێ بەرێزتان بەگشتی دەتوانن هەموو شتە گرنگەکان بۆ ژیانی ڕۆژانە بەدەست بهێنن: نان، گۆشت، سەوزە و میوە، شیر و ماست، شوکولاتە، بەرهەمەکانی پاککەرەوە، کاغەزی تەوالێت وە زۆر شتی تر. دوکانەکان لە ئەڵمانیا کاتی کردنەوەیان جیاوازە. بەزۆری مارکێتەکان لە کاتژمێر 7 ی بەیانیەوە تا لانیکەم کاتژمێر 8 ی ئێوارە کراوەن.

دوکان و بازار لە ژیانی ڕۆژانەدا

بەرێزتان ئارەزوو دەکەن خواردنی تازە بکڕن؟ لە زۆربەی شوێنەکان هەفتەی جارێک یان دووجار هەفتە بازاڕ هەیە. زۆرجار لە ڕۆژانی شەممەدا ئەم بازارنە دەکرێنەوە. لەم هەفتە بازارانەدا بەرێزتان دەتوانن میوەی تازە و سەوزە و خواردنە تایبەتەکانی ئەم ناوچەیەتان دەست بکەوێت. دەتوانیت گۆشتی تازە و سۆسیس تازە لە مارکێت یان لە قەسابخانەکان بدۆزیتەوە (لە باشووری ئەڵمانیا پێیان دەوترێت قەسابخانە). لە نانەواخانەکان دەتوانن نانی تازە و نوێ بکڕن.

نانەواخانە، قەسابخانەکان و دوکانە بچووکەکانی دی لە شارۆچکە و گوندە بچووکەکاندا زۆرجار زوو دادەخرێن یان تەنها چەند کاتژمێرێک لە ڕۆژێکدا کراوەن. لە هەفتە بازاڕەکانی بەزۆری لە بەیانی زووەوە تا پاشنیوەڕۆ بەردەوام دەبن. ڕۆژی یەکشەممان سەرجەم دوکان و بازارەکان داخراون. تەنها نانەواخانە و دوکانەکان لە وێستگەکانی شەمەندەفەر و بەنزینخانەکان زۆرجار لە ڕۆژانی یەکشەممە و پشووی فەرمیدا کراوەن.

خزمەتگوزاری گەیاندن

سوپەر مارکێتی داهاتوو لێتانەوە دوورە؟ یان بەرێزتان ناتانەوێت لە ماڵەوە بچنە دەرەوە بۆ بازاڕکردن؟ بەرێزتان دەتوانن سوود لە خزمەتگوزاری گەیاندن وەربگرن. دواتر کەسێک کەرەسەکانی خواردنتان بۆ دەهێنێتە ماڵەوەتان. لە ئینتەرنێتدا بگەڕێ بۆ "خزمەتگوزاری گەیاندنی خۆراک" لە شارەکەتان. بە شێوەیەکی ئاسایی بەرێزتان فۆڕمێک دواکاریەک بە شێوەی ئۆنلاین پڕ دەکەنەوە. هەروەها زۆرێک لە مارکێتەکان خزمەتگوزاری گەیاندن پێشکەش دەکەن. بەڵام ئەم خزمەتگوزارییە تێچووی زیاترە لە بازاڕکردن لە سوپەر مارکێتەکاندا. هەروەها خزمەتگوزاری گەیاندن هەیە کە ژەمە ئامادەکراوەکان پێشکەش دەکەن. دەتوانن لێرە پەیوەندی بکەن یان بە شێوەی ئۆنلاین داوا بکەن.

پارەی بتڵی بەتاڵ

لە ئەڵمانیا بڕە پارەیەک لەسەر هەموو بوتڵەکانی خواردنەوەکان دانراو ، بوتڵەکانی پلاستیک و چەندین بوتڵی شووشە هەیە. بەرێزتان کەمێک پارەی زیاتر بۆ ئەو دەبە بوتڵە یان شووشەکان (بەزۆری لە نێوان 8 بۆ 25 سەنت) دەدەیت. بەرێزتان پارەکەتان بۆ دەگەڕێتەوە، ئەگەر دەفرە بەتاڵەکان لە دوکانەکەدا ڕادەست بکەنەوە.

بەزۆری لە سوپەرمارکێتەکان یان فرۆشگای خواردنەوەکان ئامێری وەگرتنەوەی شووشە و دەبەی بەتاڵ هەیە. پاشان پارچە کاغەزێک وەردەگریت کە لە کاتی وەرگرتنی پارەدا ڕادەستی دەکەن. دواتر ڤەرێزتان پارەکەتان بۆ دەگەڕێتەوە. بتڵ و شووشەکانی بەبێ پارە لە شوێنی دیاری کراوی خۆی فڕێ بدەن.

فرۆشگای تایبەت و ئینتەرنێت

بۆ نموونە ئەگەر بەرێزتاب بتانەوێت دۆڵابێک، کۆمپیوتەرێک، یان جووتێک پێڵاو بکڕن، دەتوانین بچیتە دوکانێکی گەورە یان دوکانێکی تایبەتمەند. دوکانە گەورەکان چەندین بەرهەمی جیاوازیان هەیە. دوکانە گەورەکان بە شێوەیەکی سەرەکی لە شارەکاندا دەبینرێن. فرۆشگا تایبەتەکان تایبەتمەندن بە هەندێک بەرهەم. بۆ نموونە دوکانی مۆبیلیات، فرۆشگای ئەلیکترۆنی یان دوکانی پێڵاو هەیە. کاتی کردنەوەی بەزۆری لە کاتژمێر 9 ی بەیانی تا 8ی ئێوارەیە، هەندێکجار تەنها تا کاتژمێر 6:30 ی ئێوارەیە.

زۆربەی شتەکان لە ڕۆ ژگاری ئەمرۆدا بەرێزتان دەتوانن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە داوا بکەن. زۆربەی کات تەنها دەبێت چەند ڕۆژێک چاوەڕێ بکەن و بەرهەمەکان بۆ دەگەیەنرێنە ماڵەوە.

بازاکردنی دەستی دوو

بەرێزتان دەتوانن هەروەها لە ئەڵمانیان بەرهمەکانی دەستی دوو بکڕن، بۆ نموونە جل وبەرگ، ئامێرە کارەبایەکان، مۆبیلیات، کتێت وە زۆر شتی تر. ئەمە زۆر جار هەرزانترن.

لە کۆتایی هەفتەدا زۆر جار بازاری لەنگە هەیە، بە تایبەت لە شارە گەورەکان. هەروەها بازاری دەستی دوو هەیە. لە ئینتەرنێدا بە دوای " Flohmark " بگەڕێ یان لە شارەکەی خۆتان بەدوای دەستی دوودا بگەرێ.

هەروەها بەرێزتان لە لە ئینتەرنێدا زۆر جار کاڵای بەکارهاتوو بە نرخێکی گونجاو دەدۆزنەوە. بەڵام ئاگاداری ئەوەی بن زۆر جار ئەم خستنەڕووانە جێی متمانە نین. باشترین سەکۆیەکانی ئینتەرنێت بریتین لە بۆ نموونە:

پارەدان

لە ئەڵمانیا جەندین شێوازی جۆراوجۆری پارەدان باو و ئاسایی هەیە. بە کاش یان هەژماری بانقی (یان کارتی EC) دەتوانن پارە بدەن. ئەگەر هەژماری خۆتتان لە بانق یان لە بانقی پاشەکەوتکردن دا هەببێت. ئەوا هەژمارێک یان کارتی بانقی وەردەگرن و زۆرجاریش کارتی بانقی (ماستەرکارت یان ڤیزە) ش وەردەگرن. لە هەندێک مارکێت و دوکانە گەورەکان و دوکانە تایبەتەکاندا بەڕێزتان دەتوانن بە هەژماری بانقی پارە بدەن. پارەدان بە مۆبایل، واتە پارەدان بە مۆبایلە زیرەکەکەتان، لە ئەڵمانیاشدا شتێکی باو و ئاساییە.

لە ئینتەرنێت مرۆ بە هەژماری بانقی و ڤیژا کارتی بانقی پارە دەدات، بەڵام هەروەها ڕێگەی ڕاکێشانیشی لە بانقەوە یان بە فاتوورە. ئەگەر بەرێزتان بتانەوێت، بە لە ڕێگەی بانقەوە پارە بدەن، بەڕێزتان دەبێت داتاکانی هەژمارەکەتان بە ئۆنلاین دابنێن. دواتر پارەکە لە لە هەژماری دەبڕدرێت. بە فاکتورە بەرێزتان پارەکە لە هەژماری بەرێزتانەوە "ڕەوانە تحویل" بکەن. هەروەها شێوازی تری پارەدانی تریش هەیە بۆ نموونە بە پەیپاڵ. بەرێزتان زانیاری زیاتر لە دەقەکانی دارایی و باجەکان دەدۆزنەوە.

نرخ و گەرەنتی و ئاڵوگۆڕ

لە زۆربەی دوکانەکانی"فرۆشگاکانی" ئەڵمانیا دا نرخ بۆ هەموو بەرهەمەکان بەتەوای دیاریکراوە . لە بازار وە هەروەها لە فرۆشگا گەوەرکان و تایبەتەکاندا بەرێزتان دەتوانن هەندێک جار مامەڵەیان لە گەڵ بکەن. بەڵام بە شێوەیەکی ئاسایی ئەوە ئەوەندە باو نییە.

بەرێزتان شتێکتان کڕیوە و و کەموکوڕی تێدایە یان تێکچوە؟ کەواتە بەرێزتان بۆ کاڵای نوێ مافی گەرەنتی 2 ساڵتان هەیە : بەرێزتان کاڵایەکی نوێ وەردەگرن . یان دەتوانن کاڵا تێکچوەکە بگەڕێنیتەوە و پارەکەتان وەربگرنەوە. یان دەکرێت پارەی کەمتر بۆ کاڵاکە بدەن. بۆ کەلوپەلی بەکارهاتوو تەنها 12 مانگە. هەندێک جار گەرەنتی لەسەر کاڵاکانیش دیاریکراوە. ئەگەر کاڵایەک، بۆ نموونە وەک تەلەفزیۆنێک، لە ماوەی گەرەنتیدا لە کارکەوت، ئەوا بەبێ بەرامبەر چاک دەکرێتەوە. یان ئەوەتا بەرێزتان تەلەفزیۆنێکی نوێ وەردەگرن. ماوەی گەرەنتی 12-24 مانگە لە بەرواری کڕینیەوە کاری پێدەکرێت.

ئەگەر بەرێزتان کاڵاکەتان بەدڵ نەبوو و بەکارتان نەهێنابوو ، ئەوا دەتوانن بیگۆڕنەوە بە کاڵایەکی تر. بەڕێزتان دەتوانن لە زۆربەی کاتەکاندا کاڵاکە بگەرێنەوە.دواتر پارەکەتان بۆ دەگەڕێتەوە. بەزۆری لە ماوەی 14 ڕۆژدا ئاڵوگۆڕ یان گەڕانەوە دەکرێت. دەبێت پسوڵە یان فاکتورەکەی پیشان بدەن. زۆرجار خستنەڕووی تایبەت و داشکاندن ناتوانرێت ئاڵوگۆڕ بکرێتەوە.

پرسیارە باوەکان

فۆڵۆومان بکەن